تائێستا كادرە دلسۆزەكانى ڕژێمى بەعس ,لەپەروەردەو ئیشرافى گەرمیاندا هەرماوون و دەسەڵات دارن!!!

Thursday, 03/12/2009, 12:00


بەڕێزان هەرلێرەوە فەرموون ئەم كادرە دڵسۆزانەى بەعس بناسن لەگەڵ پۆستى كاتى ڕژێمى بەعس و پۆستىكانى ئێستایان,خواكەریمە بۆ داهاتووش!؟؟؟؟؟؟؟؟



1-بەڕێز (م.مستەفا ڕەشید) بەڕێوبەرى بەڕێوبەرێتى گشتى گەرمیان,ئەم كەسە لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا كادرێكى دڵسۆز بووە,وەچەندین قوتابى كوردى لەخوێندن دابڕیوە,بەهۆى ئەو توندوتیژییانەى بەكارى هێناوە لەدژیان ,بۆ بەبەعسى كردنیان,یان بەهۆى لەبەركردنى جلى كوردییەوە,بەڵام ئێستا لەسایەى یەكێتى نیشتمانى كوردستاندا ئەوە بۆ ماوەى (16) ساڵە زیاترە سەپێنراوە بەسەر خەڵكى گەرمیاندا,جگە لەخۆى كەس بۆى نییە ببێتە بەڕێوبەرى گشتى پەروەردەى گەرمیان!!چونكە ئەم شارەى من كەلار كەسێكى دڵسۆزو پاكى تێدانیە جگە لەخۆى.

1-جێگرى م//مستەفا ڕەشید بەقودرەتى قادر ئەمیش یەكێكە لەهەرە كادرە دڵسۆزەكانى ڕژێمى بەعس ئەویش بەڕێز (م// سالار حسێن) ئەم كادرە دڵسۆزەى بەعسى لەناوچوو وەكادرى لێهاتووى ئێستاى یەكێتى,كاتى ڕژێم بەڕێوبەرى شارەوانى كەلار بووە ,وەیەكێكە لەڕەفیق حیزبییە كۆنەكان وەئەمیش خۆشەویستى(احمد مەتەرو عبدالله منگوش)) بووە,بۆیە بڕیارى داوە تاماوە جلە سەوزەكانى نەفەوتێنێت وەكو وەفایەك بۆ بەعس,ئەم كەسە ناپاكە ئێستا لەلایەن (عەدنان حمە مینا)وە پاڵپشتى دەكرێت تاماوە هەر بەڕێوبەرو خاوەن دەسەڵات بێت,ئەمەش یەكێكە لەنمونە بێزراوەكانى خەڵكى كەلار كەسەپێنراوە بەسەریاندا,

3-دزى گەورەى ناسراوى پەروەردەى گەرمیان(سامان عمر) كەناسراوە بە (حوتەكەى) پەروەردە,ئەم كەسە ناپاك و دزە زیاتر لە (18) ساڵە خەریكى دزى و ڕووتانەوەى پەروەردەیە ,هەر لەدزینى مووچەى زیاتر لە (450)مامۆستاى سنورى پەروەردەى گەرمیان ,كەئێستا لەدەرەوەى ووڵاتن ,مانگانە ئەم مووچەیە وەردەگرن ,بەڵگە بۆ ئەم قسەیەشمان ,قسەكەى گەورە دز (عمر فتاح) كاتێك لەكۆبونەوەیەكدا بەمامۆستا مستەفاى ووتبوو ڕاستە (450) مامۆستا لەدەرەوەى ووڵاتن ,مامۆستا مستەفایش وتبووى نا وانیە (449) مامۆستایە!!ئەم (سامان عمر)ە,پسپۆرە لەدزینى قەنەفە و مێزو سۆباو هەمووپێداویستیەكانى پەروەردە,وەلەڕاپۆرتى دیوانى چاودێرى دا پلەى یەكەمى هەبوو لەدزى و گەندەڵى دا ,بەڵام لەجیاتى سزادان و بەند كردن تائێستا هەر لەپەروەردەى گەرمیان خەریكى دزییە.

كادرە دڵسۆزەكانى بەعس لە (ئیشراف) ى,گەرمیان:

1-مامۆستا(حمید مجید) بەڕێوبەرى یەكەى سەرپەرشتیارى كەلار,ئەمیش یەكێكە لەو ڕەفیق حیزبیە كۆنانەى بەعس,بەتۆقاندن و چاوسوور كردنەوە لەكاتى بەعسدا ناسراوە بەكارە تاكڕەوییەكانى ,ئێستاش بەهەمان شێوەو ڕەفتار بەردەوامە هەرگیز ئامادە نیە گوێ بۆ هیچ كەسێك بگرێت,خوا هەڵناگرێت ئەمیش ئێستا وەكو هاوپیشە كۆنەكانى كوردایەتیمان پێ دەفرۆشێتەوە!!!!

2-مامۆستا (حمە سەعید) جیگرى مامۆستا (حمید) ئەمیش یەكێكە لەكادرە دڵسۆزەكانى بەعس,وەیەكێكە لەداوێن پیسەكانى ئیشراف چەندین جار پەلامارى مامۆستاى ئافرەتى داوە چ لە ئیشراف چ لە گووندەكان ئم كەسە وەكو ڕێوى برسى وایە!! خوا هەڵناگرێ بۆ كچە نازدارەكەى لەكاتى ئەزموونە گشتییەكانى بۆلى شەشەمى ئامادەیی دا قۆپێیەى بۆ كچە كەى بردە ناو هۆڵى تاقى كردنەوەكانەوە ,بەڵام بەهۆى دڵسۆزی هەندێ مامۆستاى بەشەرەفەوە ئاشكرا كراو سووك ڕسوا كرا,بەڵام نخابن بەهۆى كادرە دڵسۆزەكانى یەكێتى یەوە دیسانەوە هێنرایەوە بۆ ئیشراف,لەجیاتى سزادان بوو بەپیاهەڵدان بۆى و بەرز كرایەوە!!

3-مامۆستا (جبرائیل ابراهیم) ئەم كەسەش یەكێكە لەكادرە دڵسۆزو بەوەفاكانى ڕژێمى بەعس خۆم بەچاوى خۆم بینیومە لەساڵى هەشتاكاندا شان بەشانى مدیر مونەزەمەى بەعس لەكەلار(احمد متەر) لەقوتابخانەكاندا دەگەڕا بۆ چاو سوور كردنەوە لەمامۆستا دڵسۆزو كوردپەروەرەكانى وەكو ئێمە,ئیستاش لەجیاتى ئەوەى ئەمیش و هاوكارەكانى لوتى خۆیان ڕەشكەنو شار بەجێ بهێڵن,دیسان ئێستا كوردایەتیمان پێ دەفرۆشنەوە,ئەمە جگە لەوەى ئەم (م// جبرائیل) ە ,دەروونییەن نەخۆشە ,پێویستى بەچارەسەركردنى دەروونى هەیە,

4-مامۆستا (شكور) بەڕێوبەرى بنكەكانى نەهێشتنى نەخوێندەوارى,ئەم كەسە بەعسییە یەكێك بووە لەوانەى كە لەكاتى ڕژێمى بەعسدا خەڵاتى مدیر مونەزەمەى كەلارى وەرگرتووە لەپاداشتى (بنەبڕركردنى خۆێندن بەزمانى كوردى) توخوا ئەمە جگە لەوەى ریِسواو سووك بكرێت شایەنى ئەم پۆستەیە بۆ ماوەى (14) ساڵ؟

5- مامۆستا(فواد علی جمشیر) ئەمیش دڵسۆزییەكەى بۆ بەعس بەم شێوەیە بووە ,بەخۆێنى خۆى نوسیبووى (عاش القائد ێدام الحسین) ئەمیش بۆ ماوەى (9) ساڵ سەرۆكى بەشى كۆمەڵایەتى بووە ,ئەوە بۆ ماوەى (3) ساڵە كراوە بە بەڕێوبەرى گشتى پەیمانگاى خولى ڕاهێنانەكان,باشە ئمە لەجیاتى سزادان و دوور خستەوە پۆست بەخشین و بەرزكردنەوە؟!!!

بۆیە لێروە وەكو مامۆستایەكى دڵسۆزوو كورد پەروەرى ئازار دیدەى دەستى ئەم بەعسیانەو سەردەمى بەعس,وەبەناوى هەموو مامۆستا كۆنەكان و مامۆستایانى جیلى نوێ وە ئەم داواكارییە دەخەینە پێش چاوى ئەم لایەنانەى خوارەوە, بۆ گۆڕینیان ئەگینا ئەم جارەش دەنگ نادەین لەلیستێك ئەم كەسە بەعسییانە نوێنەریان بێت.

تێبینى ئەمە دووەم جارە ئەم داوایە بەرز دەكەینەوە.



لایەنى پەیوەندى دار:

1-وەزارەتى پەروەردە.

2-یەكێتى مامۆستایانى كوردستان / لقى گەرمیان.

3-مەڵبەندى (11) ڕێكخستنى گەرمیان,چونكە ئاشكرایە ئەمانە حیزب دایناون ,هەر ئەوانیش ئەتوانن بیانگۆڕن.



مامۆستایەكى گەڕاوە لەهەندەران

3/12/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە