هاوارێك بۆ سەرۆكی زانكۆى كۆییە

Tuesday, 05/10/2010, 12:00



هاوارە د.شێرزاد خواردنى

بەریز د.خدر ،تۆ وەك كابرایەكى ریفۆرمیست و گۆران خواز ئەو كاتەى كە وەك قبول خاسێك لە ووڵاتى بەریتانیا تەكلیفكراى ببیت بە سەرۆكى زانكۆى كۆیە{وەكو خۆت دەلێیت }ئەم پۆستەت پیرۆزكرد .دانیشتوانى شارى كۆیە و بەشێكى زۆر لە كارمەندان و مامۆستایان چاوەروانى هەنگاوى چاكمان لێدەكردى و باوەرمان وابوو دەبیت بە خدرى زیندە و هەرچى نا یەكسانیە نایهێلیت. چواردەورت بە خەلكێك دە تەنى كە بە ماناى ووشە ئەكادیمین و نەك خوێندكار بگرە هەرچى كارمەندە لێواو لێو دەبێت بە زانست و زانیارى و خەونەكەى مەلاى گەورە دەهێنیتە دی .
بەڵام داخە كەم نەك ئەوەت نەكرد بەڵكو بە تەواوى بە پێچەوانەى خەونەكانمان بویت و لە برى هێنانى كەسى شارەزا و خاوەن ئەزموون هاتیت هەرچى ئێكسپایرو پاشكۆ پیس و ماستاو چییە وەك بازنەیەك بە قبول خاس دەورى خۆت پێ قایم كردن و وەكو سەگ بەرت دانە بینە قا قا مان، كردنت بە دێوەزمە لە سەر روح و ناخى كارمەندان ومامۆستایان .من نالێم تۆ كەسێكى خراپیت بەڵا ئەوەندەى لە نزیكەوە بت ناسم زۆر سادەو خۆش باوەریت و كەوتویەتە داویان و ئەگەر خۆت رزگار نەكەیت لە ترى سەى دەرۆیت و د.شێرزاد تالەبانى بە هانات نایەت .
بەرێزم لە برى هێنانى پسپور و شارەزاى بە ئەزموون ، هاتى كابرایەكى وەك د.شێرزاد تالەبانى ئێكسپایەرى،نەفامى،زۆربڵى ،نا ئەكادیمى ،پاشكۆ پیست بە دیارى هێناو بە قبول خاس كردت بە یاریدەدەرى خۆت. من نازانم ئاشقى چى د.شێرزاد بوویت ؟ باوەرت بێ ئەگەر ئاشقى پاشكۆى ناوەكەى بوویت و لات پیرۆزە {كە پیرۆز نیە }سوێندت بۆ دەخۆم ساختەیە و هیچ بنەمایەكى نیەو پاشكۆى رۆژە . ئەگەر ئاشقى بروانامەكەى بویت و وادەزانى لێوا و لێوە لە زانست بروات بێت زانست لە كولەكەى تەردابێت لاى د.شێرزاد تالەبانى نیە .بەرێزم ئەگەر ئاشقى رابردووى بویت ئەوا خۆت لە هەموو كەس باشتر دەزانیت چ بعسیەكى نایاب بوو .
رۆژە نیە د.شێرزاد تاڵەبانی نەكەوێتە گیانى كەسێك و بە ئارەزووى خوى ئەوەى بە دەمى دابێت پێى نەڵت و كەرامەتى نە شكێنێت ، جا ئەو كەسە باجیەك بێت ، كارمەندێكى بێ پشت و پەنابێت یا خود مامۆستایەك. مارەكانى سەر شانى زوحاكەكەى زانكۆى كۆیە برسین و رۆژانە پێویستیان بە لە كەدار كردن و شكاندنى كەرامەتى یەكێكە ، ئەم بێ كەرامەتە ناپرسى كێ كێە .
هیوادارم كەسێكى تر دابنێیت و خۆت و ئێمەو زانكۆكەش لەو قەیرانە رزگار بكەیت ،ئەگەر نا لە تری سەى دەچیت و د. شێرزاد تالەبانى بە هانات نایەت.
 مامۆستایەكی زانكۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە