کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا پژاک ڕاستیێک لە خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە؟

Wednesday, 07/07/2010, 12:00



بەر لە لێدوانی ئەو سەر باسە، پێموایە بۆ هەڵسەنگاندی قۆرسایی ێخکراوەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵات کوردستانە بەجێیە چاوخشاندنێک بە مێژووی دامەزرانی ئەو حیزبانە بکرێت و لەسەر ئەساسی ئاکامی ئەو لێکۆلێنەوە، وەلامی پرسیاری سەر باسکەی بدەرێتەوە.

دەبێ ئەوەش نەبوێرین و بەگۆرتری کە ئەو هەڵسەنگاندەنە پێوەست کراوە بە سێ رێکخراوەی ڕۆژەهەڵاتی کوردستان بریتین لە: حیزبی دێموکرات، کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستان و پژاک.
ئەوەش بەو مانایە نیە کە هیچ رێکخراوەێکی تر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەزووریان نبووە، و هەنوکە لە گۆرەپانی و پانتایی سیاسی و خەباتی چەکداری کوردستان بەشدارنیین. بە چەندلیل چەخت خراوەتە سەر ئەو سێ رێکخراوانە، یەکەم بەداخەوە وەدەست کەوەتنی زانیاری لەسەر هەموو ریکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کارێکی ئاسان نیە. دووهەم لەو بابەتەدا ناگونجی لەسەر هەموو ریکخراوەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان باس و لیدوان بکرێت. بەهۆیەوە داوای لێبۆردن لە هەموو ئەو رێکخراوانە دەکەین لە لێرەدا ناویان نەهاتووە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان تا کونگەرەی سێ، و چوار، و لەویە را بەو لاوە، حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران لە ریکەوتی ١٦ مانگی ئاگوستی ساڵی ١٣٤٦ زائینی دامەزراوە.
لە ساڵی ١٣٥٧ ی هەتاوی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران بە ئاشکرایی دەستی بە چالاکی مەدەنی و چەکداری بە شێوەێەکی بەرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، و خەڵکێکی زۆری بەتیابەت لە ناوچەی سەردەشت، مەهاباد، پێرانشار، شنویە و پارێزگای ۆرمی لە دەوری خۆی کۆ کردەوە. لە ئاکامی پێکنهاتن حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەل کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر پرۆژەی خۆدموختاری، هێزەکانی حکومەتی ناوەندی دوای شەڕ و پێکدادانێکی قورس و تەلەفاتێکی زۆر لە هەر دوو لا کوردستانی داگیرکردوە.
لە دوای کۆنگەرەی ٤ی حیزب لە ساڵی ١٣٥٩ هەتاوی دەستەیەکی حەوەت نەفەرە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە، و پاش کۆنگرە ٨ لە رێکەوتی مانگی یەکی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی ژمارەیەکی بەرچاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستان ئیران دابڕان، هەرچەند دواتر بەشی زۆری ئەوان گەرانەوە ناو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەڵام ناکۆکی و کێشەی دابەشکردنی دەسەڵات نێوان ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی کۆتایی نەهات.
دوا بە دوای کۆنگەرەی ١٣ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەساڵی ١٣٨٦ هەتاوی لە سەر ڕا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تووشی کێشەی دوو بەرەکی و بەیەکەوە کارنکردن و هەڵ نەکردن و شەڕ لە سەر دابەشکردنی دەسەڵات ئەندامانی بەرێوەبەری حیزب دەبێت، و ژەمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی پێشووی بەرێوەبەرایەتی و کادر و پێشمەگە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا دەنبنەوە و گەراێکی بناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕادەگەینن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تا ساڵەکانی ١٣٨٦ هەتاوی پێشمەرگەی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەزوریان بوو و لە چالاکی و خەباتی چەکداریان لە ناخۆی کوردستان بەردەوام بوون.
دەبی ئەوەش بەگۆتری کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران نێتوانیبوو لە پارێزگاکانی سەنە وکەرمانشا، بەبەراووردی بەشەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەزورێکی فەعالی بێ و یارگیری لەو دوو پارێزگایانەی لە موقایەسە لە گەل ناوچەکانی تری کوردستان کەمتر، و حەزووری حیزب لەو بەشەی لە کوردستان لاوازتر بوو.
لە ساڵی ١٣٧٦ هەتاوی بەم لاوە چالاکی حیزب دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو لاواز چۆوە، و دەستەی بەرێوەبەرایەتی،کاردەر و بەشی زۆری پێشمەرگەکان قەندیل یان دوای تۆپباران، و هێرشێکی هەوایی هێزەکانی جمهۆری ئیسلامی ئیران و نایاری رێکخراوەسیاسییەکانی باشووری کوردستان بەرو کۆیە بەجیهێشت، و کەمپنشینی یان بەسەر داسەپا.
دەتوانین بەڵێین بەجێهێشتنی قەندیل، هەنگاوی یەکەم حیزب بۆ دوورکەوتنەوەی لە شۆڕشی چەکداری و کەزبوونی حەزووری ئەو حیزبە لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئیران دواتر حیزبی کۆمونیستی کارگری ئیران، بە پێی زانیاری لاپەرەکانی ئانسیکلوپیدی، لە ساڵی ١٣٤٦ دامەزراوە، بەڵام لە سەر ئەساسی زانیاری مەڵپەڕی شەهێدکاک فواردی سوڵتانی لە سەرەتاکانی ساڵی ١٣٤٨ دوای پەێوەندی کردنی کاک فواردی سوڵتنای لە گەل ژمارەیەک لە رووناکبیرانی چەپی ئیرانی رێکخراوەیەکی سیاسی دادەمەزری، کە دواتر بناوی کۆمەڵە ناسراوە.
دوا بە دوای شۆرشی گەلانی ئێران لە سالەکانی ١٣٥٧ کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران دەستی بە خەباتی سیاسی و چەکداری کرد، و لایەنگرێکی زۆری، بە تایبەت لە پارێزگای سەنە لەدەوری خۆی کۆکردە. لە ساڵی ١٣٦١ حیزبی کۆمونیستی ئیران بە هاتنی ئەفرادێک وەک مەنسوری حیکمەت لە گرووهی سەهەند بۆ ناو کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستان بوو بە راسیێک و کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران ناسنامەی چەپی کوردی خۆی لە دەست دا.
لە واقەع دا لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی حیزبی کومونیستی ئیرانیان دامەزراوە و سازمانی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران بوو بە حیزبی کۆمونیستی کارگری ئیران وکۆمەلەش بوو بەشێک لەو حیزبە.
پاش ماوەیەک لاوازی کاری سیاسی و چەکداری لە کوردستان بەشی ئێران و دواتر دروست بوونی ناکۆکی و دووبەرەکی نێوان ئەندامانی بەرێوبەرایەتی ئەو سازمانە، حیزبی کۆمونیستی ئێران تووشی دابڕین و لەتبوون بوو، و دوو خەت لەحیزبی کۆمونیستی کارگری ئێران جێابوونەوە.
خەتێک بناوی کۆمەڵەی زەحەمەت کێشانی کوردستانی ئێران و گەراێکیش لە ژێر دروژمی کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستانی لێی دابڕان و هەنوکە هەردوو خەت لە دەرەوەی کوردستان سەرقاڵی کاری سیاسی و فەرهەنگیین.
پژاک، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ساڵی ١٣٨٣ هەتاوی دامەزرا، و دواتر دەستی بە کاری سیاسی چەکداری لە ڕۆژهەڵاتی کورستانی کرد، و ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ چاڵاکییەکانی خۆی لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستان پەرەپێدان و دەتوانین بەڵێێن، هەنوکە پژاک تاکە رێخکراوەی فەعاڵ و چالاکی چەکداری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بگرێنەوە سەر سەرباسی ئەو بابەتە و هەلسەنگاندنی ئەوە پرسیارە، ئایا پژاک ڕاستیێک لە خەباتی و جوولانەوەی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئێرانە یان پژاک دریاردەێکی کاتی خەباتە و جوولانەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە؟.
بۆ وەلام وەرگرتنەوەی ئەو پرسیارە پێویستە بە چەند مەسەلەیەک ئاماژە بکرێت.
یەکەم، نبوونی یەکەریزی و یەکگرتوویی لە ناو حیزبەکانی ڕۆژەهەلاتی کوردستان فاکتۆرێکی گرینگ بۆ درووست بوونی ئەو دیاردەیە بوو. یەکەیەکی حیزبەکانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تووشی کێشە و ناکۆکی ناوخۆیی، هۆوییتی، ناسنامە نەتەوەیی و خۆباوەڕیین.
دەتوانین بەڵێین حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هەردوو باڵیەوە بستراوی کێشەیەکی دووبەرەکی و ناکۆکی دابەشکردنی دەسەڵاتی ئەندامانی بەرێوەبەری، و خۆ یەک لانکردن بەرامبەر بە دەسەڵاتی ناوەندی ئێران و شەڕی هۆوییتی ناخۆیین. ئێستاشی دەگەڵ بێت هیچ یەکە لەو دوو لایەنی حیزب لە سیاسەتێکی شەفاف و روون و یەک لا بەرامبەر حکومەتی ناوەندی لە پەێوەندی داوای خۆیان بەرخوردار نین.
لە لایەک نبوونی خۆباوەڕی و ناسنامە نەتەوەیی و نبوونی هەستی خاوەنییەت بەرامبەر بە پرسی کورد، و لە لایکی دیکەوە کێشەی شەڕی دەسەلاتی ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی حیزب و خۆ گری و خۆ بە زل زانیین و نبوونی هەستی لێبۆردن و پێداهاتنەوەی رابردووی بەشێکی زۆری ئەندامانی بەریوەبەریتی حیزب، کەندو کۆسپی ئیجگاری زۆری لە سەر ڕێگەی خەبات و چالاکی حیزب درووست کردۆن.
کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستان دوای گۆرینی گەرایی چەپی کوردستانی و بەرزکردنەوەی ئاڵای کۆمونیستی ئێرانی تووشی کێشەێکی گرینگی ناسنامەیی نەتەوەیی و کێشەی چەپی ئیرانی و هەستی چەپی کورد بوون بوو.
ئەو بەشەی لایەنگر و خۆازیاری کوردستانی بوونی کومەڵە بە ناچار بڕیاری مەنسوری حکمەتیان قەبووڵ کرد، و لە ئاکام دا بیر و باوەڕی چەپی ئێرانی مەنسوری حکمەت بەسەر هەستی چەپی نەتەوەیی کۆمەڵە زال بوو، و ئەوە مەسەلەیە شوێنەوارێکی زۆر مەنفی لە سەر بوون و چالاکی کۆمەڵە لە ناخۆی وڵات دانا. پێموایە ئەگەر کۆمەڵە وەک هێزێکی چەپی کوردستانی بمابایەوە، هەنوکە بەرژەوەندی لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستان زۆر لەهی ئیستای زیاتر بوو.
مەسەلەیە دووهەم کە تەئسیرێکی زۆر مەنفی لە سەر حیزبەکانی ڕۆژەهەلاتی کوردستان دانا، دابڕین و دووبەرەکی و لەتبوونی ئەو رێکخراوانە بوو، بێگومان ئەو مەسەلەیە شوێنەوارێکی خراپی لە سەر بوونی ئەوان لە ناوخۆی کوردستان دانا.
سێهەم کێشە، خۆڕاکێشانەوەی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆرەپانی و پانتای چالاکی چەکداری لە ناوخۆی ولات و جێگیربوونیان لە کۆیە بوو. ئەو مەسەلەیە دوو دیاردەی درووست کردن،
١- کەمپنشینی کۆیە حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستانی ئێرانی لە ناوخۆی ولات دوور خستەوە و لە ئاکامدا پێوەست بوونی پێشوویان لە خەڵکانی خەباتگیێری ناوخۆیی پچرا و جۆرێک دابڕان نێوان حیزبەکان و خەڵکی کوردستان درووست بوو.
٢- حکومەت هەرێمی کوردستان بە زۆر یان داوای دۆستانە، بۆ رازی کردنی حکومەتەکانی داگیرکەری ئێران و تورکیە گۆشاری خستە سەر حیزبەکانی کەمپنشین، بە مەبەستی دەست کێشانەوەیان لە چالاکی چەکدار لە دژی ئەو دوو دەسەڵاتانە. ئەوەش ئەسیرێکی زۆر ناگونجاوی لەسەر ئەو حیزبانە دانا.
دەتوانیین ئەوەی بەڵیین حکومەتی هەرێم لە باشووری کوردستان، گەرچی ڕووداوەیەکی گرینگی مێژووی خەباتی کوردە، بەڵام شوێنەوارێکی زۆر مەنفی لەسەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، و ئەو مەسەلەیە ئەسیری مەنفی لە هەموو فاکتۆرەکانی تر زیاربوو.
هەرچەندە، ئەوەش راستی یەکە و دەبێ ئاماژەی پی بکریت، رێکخراوەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆشیان بۆ خۆ دەربازکردنیان لە وەزعەی پێکهاتووی کۆیە، واتە کەمپنشینی و ناکارابوونیان ئیستاشی دەگەل بێت هێج هەوڵێکی جددیان نەداوە.
لە لایەک وەزعی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان و بە تایبەت ناکارا بوون و سیاسەتی کەمپنشینی کۆیە بوو بە هۆی درووست بوونی پۆشایی دەسەڵای ئەو حیزبانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکات ئەو دەرفەتەشی بۆ کۆماری ئیسلامی ئیران درووست کرد کە زیاتر لە پێشوو لە سەر خەڵکی کورد و بە تایبەت ئەو بەشەی کە مەزهەبی بوو سەرمایە گۆزاری بکا.
لە لاێکی دیکەوە، پۆشایی چالاکی رێکخراوەکانی سیاسیی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ناوخۆی وڵات، ئەوە ئیمکان و مەجالەی بۆ پژاک پێکهێنا، تا خۆی وەک تاکە هێزی چەکداری بە سیاسەتێکی روون و شەفاف واتە شەڕی چەکداری لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە قەندیلەوە بۆ ناو شارەکانی کوردستانی ئێران، خۆی وەک رێکخراوێکی سیاسی بخاتە ناو گۆرەپانی و پانتای هەلسووران و چالاکی کوردستانی ئێرانەوە.


پژاک لەو شوێنانەی کە حیزبی دێموکرات لاواز بوو دەستی بە چالاکی کرد، واتە لە دوو پارێزگایی سنە و کەرمانشا سەرمایەگۆزارێکی زۆر باشی کرد و لە بەشەکانی دیکە کوردستانیش هاتە ناو خەڵکەوە.
پژاک دەبێ ئەوەندی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارکردبێ، کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو ریکخراوەیە بە دوژمنێکی جددی خۆی هەڵسەنگادەن دەکا.
هەنوکەکۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەنگاری کردنی چەکدارانی پژاک هێزێکی بەرچاوی سەربازی بە مەبەستی گرتنەوەی قەندیل ڕەوانەی ئەو شوێنە کردووە. دەردەکەوی کە کۆماری کۆمەل کۆژی ئیسلامی ئێران جارێکە دیکە بەتەمایە قەندل لە هێزەکانی کورد پاکسازی بکا، و بەداخەوە وێدەچێت مێژووی قەندیل جارێکی تر دووپات بێتەوە.
بە داخەوە نایاری رێکخراوەسیاسییەکانی لە دەسەڵاتی باشووری کوردستان ئەو دەرفەتەی بۆ نیزامی کومەڵکۆژی ئیسلامی ئێران رەخساند، هەوڵی پاکسازیی پژاک لە قەندیل بدا. بێدەنگی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فێدڕاڵی ناوەندی عیراق وای دەسەڵمێنی کە خشتەیە بۆ ئەو مەبەسەت لە ئارادایە.
هۆکارییکەنی ئەو ڕووداوە کە حکومەتی ناوەندی عێراق و نایاری ریکخراوەسیاسییەکانی باشووری کوردستان دەورێکی سەرەکییان لە یارمەتیدانی سێ دەسەڵاتی رەگەپەرەستی کۆمەڵکۆژی کورد هەیە و دەورێکی باڵا دەگێرەن ، زۆرەن، ئەوانەی گرینگ بریتین لە:
١- لە پەێوەندی هێڕشی دوو دەسەڵاتی کوردکۆژ بۆ سەر قەندیل و هەڵویستی حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوەسیاسییەکانی باشووری کوردستان تا ئێستا وا دەردەکەوەی کە خشتەیەک لە نێوان ئێران و تورکییە و حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی عێراق لە ئارادایە بۆ لە بەین بردنی پژاک و ڕاونانی لە ناوچەی قەندیل.
٢- هەلوێستی ناوەندییەکانی مافی مروڤ و نەتەوەیەکگرتوەکان و وڵاتانی ١+٥، بە تاتبەت ئەمەریکا و ئینگلێز بەرامبەر بەو ڕووداوەکای قەندیل، ئەو مەسەلەیەی دەسەلمێنی کە سێ دەسەڵاتی رەگەز پەرەستی تورک، فارس، عەرەب و بە داخێکی زۆرەوە حکومەتی هەریمی کوردستان ئەو بڕیارەیان قەبووڵ کردووە پژاک تاکە هێزی چالاکی پێشمەرەگە لە دژی دوو دەسەڵاتی تورک و فارس لە گۆرەپانی و پانتایی چاڵاکی دژڕاوەستانی ئێران سەرکوت بکەن
٣- لە لایەک ناکۆکییەکانی رێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وازهێنان لە خەباتی چەکداری، و لە لاێکی دیکەوە دوورکەوتنەوەیان لە گۆرەپانی چالاکی ناخۆیی ولات و دابڕایان لە بەشداری کاری سیاسی ناخۆ و پەسندکردنی سیاسەتی کەمپنیشی، و نبوونی حەزووری چەکداریان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و بۆشایی بوونی ئەو حیزبە سیاسییەکانی لە ناخۆی ولات ئەو دەرفەتەی بۆ سێ دەسەڵاتداری داگیرکەر کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان درووست کرد، هێڕشێکی بەرێن بکەن سەر چالاکانی پژاک.
ئاکام، لاوازی هەلوێستی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەند بەرەکی نێوانیان، نبوونی بەرەیەکی یەکگرتووی، شەڕی کورسی دەسەڵات و بەرژەوەندی شەخسی ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی ئەو حیزبانە، ئەو زەرورەتەی درووست کردووە کە پژاک نەک ببێتە ڕاستی یەک لە خەباتی چەکداری هەنوکەی ڕۆژهەلاتی کوردستان، بەڵکوو ئەگەر رێکخراوەکانی سیاسییە کوردستانی ئێران ئالۆگۆر لە هەڵوێستی سیاسەتی کەمپنشینی خۆیاندا نکەن وەزعی سیاسی و چالاکی داهاتووی ڕۆژهەلاتی کوردستان نە تنها لە بەرژەوەند و قازانجی پژاکە، بەڵکوو گۆرپانی و پانتایی چالاکی سیاسی لەو ناوچەیە بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەچێتە خانەی مەترسییەوە.

توێژەران، نووسینی هێمن

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە