ئەێ بۆ کەس هێڕشەکانی تورک و فارس و بەزاندنی سنوورەکانی کوردستان محکوم ناکا؟
Saturday, 17/07/2010, 12:00
باسی ئێمە لەسەر ئەوەیە، چۆنە باراک حۆسێن ئۆباما، نیکۆلای سازکۆزی و دێویدکامەروونی و کارترین ئەشتۆن بە پەلەی تەقینەوەی زاهیدان مەحکوم دەکەن بەڵام لەمەڕ کردەوەکانی دوو دەسەڵاتی رەگەز پەرەستی فارس و تورک لە بەرامبەر کورد بێدەنگی ئیختییاردەکەن؟
بەرڵە لێدوانی ئەو مەسەلەی پێویستە روون بێتەوە کە ئێمە بە هیچ شێوەیەک پشتیوانی لە تەقینەوەکانی دۆێنی زاهیدان ناکەین و ئەوەکردەوە لە لایەن هەر کەس و گرووپێک بێت مەحکومی دەکەێن، نەکان هەندێک ئەو باوەڕەیان لا درووست بێت کە ئێمە کۆشتنی بەکۆمەڵ و تیرۆریزم مان قەبووڵە، بە پێچەوانەوە هەموو کردەوەیەکی کۆمەڵکۆژی و تیرۆریستی مەحکومە وهیچ دەلیلێکیش بۆ بەرحەق بوونی قەبووڵ نیە.
ئەوەێ لێرەدا باسی لەسەر دەکرێت ئەوەیە، ئایا هێڕشەکانی دوو دەسەڵاتی رەگەزپەرەستی فارس و تۆرک بۆ سەر سنوورەکانی کوردستان داگیرکرا بەرامبەر بە کورد، و دانیشتوانی بێ تاوانی گوندەکان چەلۆن لە لایەن دەسەڵاتانی ئەمەریکا و ئەوروپا هەڵسەنگاندن دەکرێت کە بۆتە هۆی بێدەنگی ئەوان؟
چۆنە ڕەگەزپەرەستی فارس و تورک بە ئارەزووی خۆیان دەتوانن سنوورەکانی کوردستانی داگیرکراو بە بەزینن و تۆپ و تانگ و کاتیۆشا هێلیکۆپتەر و فرۆکەی جەنگی بۆ کۆشتنی کورد بکار بەهێنن، بلام هیج هێز و دەسەڵاتێکی دەرەکی، بەرپەرچی و بەرهەلستکاری یەک لە خۆ نیشان نادا، بە پێچەوانەی کارەساتەکانی تورک و فارس لە کوردستان، ولاتانی ١+٥ حازەرەن بۆ رازی کردنی دەسەڵاتانی فارس و تورک هەموو کارێک بکەن.
چۆنە ولاتانی ١+٥ بەرامبەر بە سنوور بەزاندن و ماڵوێران کردنی خەڵکی کورد لە لایەن دەسەڵاتانی دیکتاتۆری فارس و تورک بێدەنگەن و مەتەقیان لێنایە و ئیجازەشیان پێ دەدەن لە بەزاندنی سنوورەکان کوردستان و کۆشتنی نەتەوەی کورد بەردەوام بن؟
ئەێ چۆنە تەنانەت ڕۆژێک لە تەقینەوەی زاهیدان تێپەر نەبوو کە بەرێزانی وڵاتانی غەربی، و ئەمەریکا بە پەلە و یەک بەدوای یەکێک دا لە ریزی رەکەبەرایەتی راگەیاندی هاودەردی و هاوخەمی ئێران ڕاوەستاوەن، نەکا لە ڕێبازی خۆنوواندنی تاران و قۆم یان وەدواکەوی و ئەو مەسەلەیە ببێتە هۆی نارەزایەتی تاران بەرامبەر بە دۆستانی غەربی.
جارێکی دیکە دووپاتی دەێکنەوە، کردەوەی دۆێنی زاهیدان لە لایەن هەر کەس و گرۆپێکەوە کرابێت مەحکومە، بڵام خۆ دەبێ خودای سەرۆک کۆمارەکان، باراک حۆسێن ئۆباما، نیکۆلای سارکۆزی، و سەرۆک وەزیرانی ئێنگلێز دێوید کامروون، و کاترین ئەشتوونی ئەوروپای یەکگرتوو ئاگادری کردەوە بێ رەحم و بێ بەزەێییەکانی دوو دەسەڵاتی دێکتاتۆر و کۆنەپەرەستی فارس و تورک بەرامبەر بە نەتەوەی بیێدەسەلاتی کورد بێت! ئەئ بۆ ئەوان هاوخەمی و هاودەردی خۆیان بەرامبەر بە میللەتی کورد ڕاناگەیەنن؟
ئەێ چۆنە باراک حۆسێن ئۆباما، نیکۆلا سارکۆزی و دێوید کامروون و کاترین ئەشتوون، کورد لە بیر خۆیان دەبەنەوە، و لە هەمبەر قاتەلانی فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هۆڵی، عەلی حیدەریان و فەرهاد وەکیلی بێدەنگ دەبن؟
ئایا ئەو هەڵوێستەی بەرێزانی غەرب و ئەمەریکا جێگەشرم و بێ حۆرمەتی کردن بە بەندەکانی واژوکراوی مافی مڕف نیە، ئایا ئەو بێدنگییەییەی بەرێزان باراک حۆسێن ئۆباما، نیکۆلای ساکۆزی و دێوید کامروون، کاترین ئەشتوون بەرپرسی ناوەندی یەکگرتووی ئەوروپا لە هەمبەر کردوەکانی ئەنکارا و تاران پێشێلکردنی هەمو بەیاننامەو تەفاهۆمنامەکانی نیونەتەوەیی نیە؟
کەس نیە بەو بەرێزان بەڵێی خۆ کوردیش میللەتە و خاوەنی مێژوویە، و ئینسانە، و حازەرە رێز لە هەموو نەتەوەیکە بگرێت، بڵام بە حەقی راستەقینەی خۆی دەزانی لەهەمبەر تەجاوەزەکانی دوژمن و بەزاندنی سنوورەکانی لە هەموو ئمرازێک بۆ خۆ پاراستن و بەرگەری کردنی کەڵک وەربگرێت و ئەوەش بە مافی بەر حەقی هەموو میللەتانە.
ئەگەر داگیرکەران ئەو حەقە بە خۆیان دەدەن سنوورەکانی کوردستانی داگیرکراو بە بەزینن، کوردیش ئەو مافە بە خۆێ ڕەوا دەبینی لە سنورەکانی خۆی بەرگەری بکا و نەتەوەکەشی لە هەمبەر هێڕشی ڕەگەز پەرەست و کۆنەپەرەستی فارس، تورک و عەرەب بە پارێزێت.
ئایا کاتی ئەوەێ نەهاتوو حکومەتی فێدەڕاڵی کورد بە هاواری براکوردەکانی باکۆر و ڕۆژهەڵاتیەوە بچێ و چێتر بە رەگەز پەرەستی فارس، تورک و عەرەب ئیجازە نەدا خاکی باشووری کوردستان بۆ هێڕش کردنە سەر ئازادی خۆازانی کورد بکار بە هێنی.
ئەگەر سێ دەسەڵاتی رەگەز پەرەستی فارس ، تورک و عەرەب ئەو ماف بە خۆیان ڕەوا دەبین کورد بە کۆمەڵگ کۆژەن، و سنوورەکانی کوردستان بە بەزینن، لە بەرامبەردا حکومەت فێدڕاڵی باشووری کوردستانیش ئەو مافە بەدەستەوە بە داگیرکەرانی کوردستان بەڵێی و تەنانەت لێی بەوێن خاکی کوردستان بە جێبهێڵەن، ڕاشکراو پێیان بەڵێی کە کوردستان شوێنی هێرش کردنەوە سەر هەوواڵاتی کورد نیە، کوردستان ئی کوردە، نە ئی فارس، تورک وعەرەب.
باراک حۆسێن ئۆباما، نیکۆلای سارکۆزی، دێوید کامروون، ئنجیلا میرکەڵ، کارترین ئیشتوون بەرپرسی ئەوروپایی یەکگرتوو، بە فکری کورد و پرسی نەتەوەی کورد نین، و هەروەها فارس، تورک و عەرەبیش دۆستی کوردنین، کورد دەبێ بۆ خۆی بۆ حاڵی خۆی فکری بکا.
روونە ئەگەر کورد خاوەنی حکومەتێکی سەر بەخۆبایە بێگومان، باراک حۆسێن ئۆباما، نیکۆلای سارکۆزی، کاترین ئێشتوون، ئەنجیلا میرکەڵ، هەموویان لانگریان دەولەتی کورد دەگرت، ئاوان ئاگادارن کوردستان بە سەرچاوەیەکی سرووشتی زۆر دەوڵەمەندە.
جێ خۆیەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە حەفتەی سەربەخۆیی کوردستان مێژووی کورد بنووسێ و سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەینێ، بێگومان ئەگەر سەرۆکی هەرێم ئەوکارە بکا رێز و حۆرمەتی لە لایەن ناوەندییەکانی نێونەتەوەی و ڵاتانی غەربی و ئەمەریکا بەرزدەبێتە و خەڵکی کورد لە هەموو بەشەکانی داگیرکراو سەربەز دەکاتەوە.
وەرەن با جارێک راگەیاندنی پرسی سەر بەخۆیی هەلسەنگادن و تەجەرەب بکەین، بزانین چە بەرپەرچێیەک دەداتەوە، لانی کەم کورد هەوڵی خۆی داوە و دەزانی کامەن دۆستانی نێونەتەوەیی کورد، بارودۆخی ئێستای عێراق و باشووری کوردستان و دۆخی نێونەتەوەیی بۆ بانگەوازی سەربەخۆیی کورد لە هەموو کاتێک موناسبترە.
لە لایەک غەرب و ئەمەریکا سەرقاڵی کێشەی تیرۆریزمن و پرسی هێز ناوەکی و مەترسی بەرهەم هێنانی چەکی ناوەکی ئێرانن، و لە لایەکەی دیکە خەریک کێشە چارەسەری ئەفغانستان و عێراقەن. ئەمەریکا و ئێنگلێز و فەرانسە کوردستانیان پێویستە، بێشک ئەگەر حکومەتی فێدەڕاڵی کورد لە باشوور سەربەخۆێی رابگەیەنێت ئەمەریکا و غەرب پشتیوانی لێ دەکەن.
توێژەران، نووسینی هێمن،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست