کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێران جێ پڕکەرەوەی کۆمونیزم بۆ شەڕێکی ساردی نوێ

Thursday, 16/09/2010, 12:00



رۆژنامەی گاردین ڕێککەوتننامەی فرۆشتنی چەک وکەل و پەل و تەجهیزاتی سەربازی بە ئەرزشی ٦٦ میلیارد دۆلار نێوان ئەمەریکا و عەرەبستانی سعۆدی ئاشکرا کرد.
بەپێی ڕێککەوتننامەیەی نێوان دامودەزگای باراک حۆسین ئۆباما و سەرکردەکانی عەرەبستانی سعۆدی، ئەمەریکا قەرارە ٨٤ فرۆکەی جۆری اف ١٥ شەکەر بداتە عەرەبستان و ٧٠ فرۆکەی سەربازی ئەو وڵاتە بە تکنەلۆژی رۆژ نوێ بکاتەوە.
جگەلەوەش دامودەزگای حوسێن باراک ئۆباما خەرێکی ووتۆویژ لە گەڵ سەرکردەکانی عەرەبستان بۆ رازی کردنیان بە مەبەست کڕینی سیستمەکی بەرگری پێشڕەفتەی مۆشەکی هێزی دەریاییە و ئەوە پرۆژەیە چەند ساڵێک دەخاینی تا نەهایی بکرێت و دەیان میلیار دۆڵاری بۆ ئەمەریکا لێی دەکەوێتەوە.
بەپێی هەواڵەکەی گاردین لێدوانی ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠٠٧ تەوە لە کایەدایە، واتە لە کاتی سەرۆک کۆماری بنەمالەی بۆش، ئێستا کە ئاشکرا بووەو بۆتە هۆی تۆرەیی ئێران و تا رادەیەکیش نارەزایی ئیسرائێل. هەرچەند هەنوکە ئیسرائیل و عەرەبستان ئێران بەدۆژمنی سەرکی خۆیان دەزانن بەڵام عەرەبستانێکی بە هێز لە ناوچەی خۆرهەلاتی ناوەڕاست بە بۆچونی ئیسرائیل بە زەرەی ئەوە وڵاتەیە.
ڕۆژنامەی گاردین پێوایە وەلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا یەکێک لە گەوەترین فرۆشیاری چەک و کەل وپەلی سەربازیە و ئەو پرۆژەی فرۆشتنی کەل وپەل و تەجهیزاتی سەربازی بە عەرەبستان ٧٥٠٠٠ دەرفەتی پێشەی لە کارخانەکانی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمنی و کارامەیی وەک بۆئنگ و جەنەرال ئەلکتریکی لێدەکەوێتەوە.
بە پێی هەواڵی گاردین و لەسەر ئەساسی راپۆرتی کۆنگرە ئەمەریکا ئەگەرچی لە ساڵی رابردوو وەزعی ئابووری دونیا لە دۆغێکی زۆر خراپ دابوو، دیسان ئەمەریکا توانیویەتی لە سەرجەمی فرۆشتنی کەل وپەل و تەجهیزاتی سەربازی دونیای دوو لە سێ بۆ لای خۆی رابکێشی.
ساڵی ٢٠٠٩ عەرەبستانی سعۆدی دووهەمین کڕیاری چەک و کەل و پەل و تەجهیزاتی سەربازی دوای ئیمارات بووە و بڕە پارەیەکی ٩ میلیارد دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردبوو.
جگە لە ئەمەریکا، وڵاتانی فەرانسە، ئێنگلێز لە هەوڵ دان تا بەرهەمەکانی کەل و پەل و تەجهیزاتی سەربازی خۆیان بەوڵاتانی دەولەمەندی کەنداو بفرۆشن و لە ئەو بازارە پڕ سوودە بێ بەش نەبن.

بڵام بۆ ئێران گرینگیی جێ پڕکەرەوەی شەڕی ساردی سابەق نێوان شەرق و غەربە؟
بەر لە لێدوانی گرینگی ئێران و ئەژمارەکردن و هەڵسەنگاندنی وەک جێ پرکەرەوەی نێزامی کۆمونیستی بۆ وەگر خستنی شەڕێکی ساردی نوێ جێی خۆی وەبیرهێناوەی هەڵگری سیاسەتەکانی چەک داماڵین دەاموودەزاگای ئۆبامام کردبێ.
ئۆباما لە ڕۆژەکانی سەرەتایی بەندوباوی هەڵبژادنی سەرۆک کۆماری جەختێکی یەکجار زۆر خستە بۆە سەر وەستاندنی سیاسەتی خۆ پڕجەک کردن و لە کەم کردنەوەی بڕپارە بۆ تەرخانکردنی چەک و کە وپەل و تەجهیزاتی سەربازی بەجیدی لێدوان و قسەی دەکرد.
ئاشکر بوونی پڕۆژە ٦٦ میلیارد دۆلاری فرۆشتنی چەکی ئەمەریکایی بە شیخەکانی عەرەبستانی سعۆدی و وڵاتانی دوڵەمەندنی کەنداو ئەوە دەسلمێنی کە سیاسەتی چەک داماڵینی ئۆباما شۆعارێکی بێ بناغە و بێ ئەساس و پۆچەڵ بوو و ئۆباما زیاتر لە ڕێبەرانی پێشووی کۆماریخواز هەوڵ بۆ فرۆشتن و پڕچەک کردنی هاوپەیمانانی و شەڕکردن دەدا.
بڵام بۆ و چوونە ئێران دەتوانی جێ پڕکەرەوی نیزامی تێکرووخاوی کۆمونیزم بۆ سازدانی شەڕێکی ساردی نوێ بێ؟
دوای تەوابوونی شەڕی دووهەم جیهانی و تێکشکانی ئاڵمانەکان بەشێک لە ئەورۆپا و ئاڵمان کەوەتە ژێر دەسەڵاتی کۆمونیزم بە سەرکردایەتی سوڤیەت و لە نەهایەتدا دامەزرانی دوو ناوەندی سەربازی ناتۆ لە غەرب و وەرشەو لە شەرقی ئەورۆپایە.
ناتۆ کە لە ژێردەسەڵاتی ئەمەریکا دا بوو و ئێنگلێزەکان پشتێوانیان لێی دەکرد سیاسەتی ترس لە درواسێیان وەک ستراتیژی سەرەکی ناوەندی ناتۆ بە سەر وڵاتانی ئەندامانی ئەو ناوەندیە و هاوپەێمانانی داسپاندن.
ناوەڕۆکی ئەو سیاسەتە لەسەر هەستی مەترسی لە دراوسێیەکان دارژابوو، ئەوەش بەو مانایە بوو ئەگەر تۆ، واتە ولاتانی غەربی و هاوپەێمانانیان خۆ پڕ چەک نەکەن، درواسێیەکانەت بەواتەیەکی تر ولاتانی سەر بە سوڤیەت خۆیان پڕچەک دەکەن.
زلهێزەکانی ئەمەریکا و ئێنگلێز لە ئاکامی ئەو سیاسەت هەم ترس و خۆڤی دوژمنیان لە غەرب و نێوان ئەندامی ناتۆ درووست کرد، هەمیش ساڵانە بڕە پارەیەکی زۆری هاوپەێمانانی غەرب و وڵاتانی ئەورۆپایی بۆ کڕینی چەک و تەقەمنی و تەجهیزاتی سەربازی دەچوو خەزینەی دوو زلهێزی ئەمەریکا و ئیگلیزوە.
هەڵبەت سوڤیەتیش هەر ئەو کارەی لە گەل ئەندامانی ناوەندی سەربازی وەرشەو دەکرد کە لە ئاکامی ئەو سیاسەتە شەڕی ساردی نێوان دوو ئۆردووگای شەرق و غەرب سازدرا و لە واقەع بوو بە سەرچاوەیەکی گرینگی داهاتی زلهێزەکانی ئەمەریکا وئێنگلیز و سوڤیەت و تا رووخانی نیزامی کۆمونیزم بەردەوام بوو.
دوای تێکرووخانی داموودەزگای کۆمونیزم و ناوەندی سەربازی وەرشەو ئیدی دژمنێک بەناوی درواسێی وڵاتانی غەرب و هاوپەێمانانی نەمابوو کە لە ڕێگای سیاسەتی ترس لە هاوسنووران چەک و تەقەمنی و کەل پەل و تەجهیزاتی سەربازی پێی بفرۆشن و بەردەوامی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمنی گەرانتی بکا.
ئێنگلێز و ئەمەریکا کەوتنە هەوڵ دان بۆ جێ پرکەرەوەیەک بۆ سازدانی شەرێکی ساردی نوێ و شەڕ لە ئەفغانستان و داگیرکردنی ئەو وڵاتە و هاندانی سەدام حۆسێن بۆ سازدانی دوو شەڕ لە گەل ئێران و کوویت و هێرشی سەربازی ئەمەریکا بۆ سەر سەدام حۆسێن و هەنوکەی نێوان ناخۆشی وڵاتانی ١+٥ بناغەی شەڕێکی ساردی نوێ دامەزراند.
دامەزراوی شیعەی ئێران لە ناوچەی هەستیار کەنداو و دەوڵەمەند بە سەرچاوەیەکی سرووشتی و ئەنرژی یەکجار زۆر لە لایەک و جگە لە درووست بوونی کێشەی و ئالۆزی لە ناوچەکە و تێکچوونی تەوازوونی قۆدرەت و سیاسەتی توندو و دمارگژی ئێران بەرامبەر دراوسێیەکانی لە لایەکی تر ئەو دەرفەتەی بۆ ئەمەریکا و ئێنگلێزو هاوپەێمانانی پێکهێنا تا وەزعەکە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بقۆزینەوە و لە فیکری سازدانی شەڕێکی نوێ ساردا بن.
کۆمار شیعەی ئیسلامی ئێران بە چەنددەلیل دەێتوانی جێ پڕکەرەوەی نیزامی تێکرووخاوی کۆمونیزم بۆ سازدانی شەرێکی ساردی نوێ بێت.
یەکەم، ئێران دەسەڵاتێکی فارسی هەیە و غەیرە تورک و عەرەبە، هەر چەند میللەتانی تر وەکوو ئازەری وکوردو عەرەب وبلوج و تورکەمەن لە ئێران دەژین بڵام بە هۆی نەبوونی ئازادی و دێموکراسی هەلی سازدانی حکومەتێکی فەرەنەتەوەیی تائیستا پێک نەهاتوە.
دووهەم، زۆرینەی خەڵکی ئێران مەزهەبی شیعەیان هەیە و شیعەش ڕاستەوخۆ دوژمنایەتی وڵاتانی سوونە دەکا و ئەو مەسەلەی بۆتە هۆی درووست بوونی مەترسی و خەتەری پەرەساندنی مەزهەبی شیعە لە ناوچەی کەنداو.
سێهەم، ئێران سنوورێکی زۆری لەگەڵ وڵاتانی سوڤیەتی سابەق و عێراق و ئەفغانستان و پاکستان و تورکیە هەیە و لە ڕێگای کەنداوی فارس بە ئاوەکانی نێونەتەوەیی پێوەستە و باریکەی هۆرمۆز لە ژێر رکێفی ئێران دایە و دەتوانی مەترسیەک بۆ سازدانی شەڕ لەو ناوچەیە بیت.
چوارەم، مەسەلەیە هەرەگرینگ سیاسەتی دمارگرژی و شەڕهەڵگرسێنەری و دەستدرێژکەری و دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتانی درواسێیە. ئێران بە ئاشکرایی و بێ ئەوەی حیساب بۆ ڕیککەتننامەکانی نێونەتەوەیی بکا و ڕێزیانی لێی بگری دەستێوەردان لە کێشەکانی دونیایی دەکا و وەك زلهێزێک مامەڵەی تەرەفەکانی سیاسی ئەمەریکا و ئێنگلێز و غەرب دەکا و پێشی وایە کە زلهێزەکانی ئەمەریکا و ئێنگلێز دەبێ ئێران وەک زلهێزێک شیعە و ڕیبەری موسوڵمانانی دونیا قەبووڵ بکەن.
پێنچەم، ئێران بە ئاشکرایی و بە مەبەستەوە لە سیاسەتی پەرەپێدان و پەرەساندن و پشتیوانی جووڵانەوەی ئیسلامی و بەتایبەت مەزهەبی شیعە پەیڕەوی دەکا و لە هەموو وەسیلەیەک و ئمرازیک بۆ ئەو مەبەستە کەڵک وەردەگری و حازرە شەڕشی بۆ بکا. ئەوەش بەمانای درووست بوونی خەتەر لەسەر وڵاتانی کەندواو ئیسرائێلە و ڕێک لە دەژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ئێنگلێز و هاوپەێمانەکانیەتی.
ئاکام ئەوەیە، ئەمەریکا و ئینگلێز و هاوپەێمانەکانیان لەوەی کە ئێران وەک دیارەیەکی و سەرچاوەیەک نوێ بۆ سازدانی مەترسی و درووست کردنی خەتەر لەسەر وڵاتانی هاوپەێمانیان پێناسین بکەن سەرکەوتوو بوون و لەو ڕێگایەوە توانیویانە چەک و تکنەلۆژی و تەهجهیزاتێکی زۆری سەربازی بەوڵاتانی کەنداو بفرۆشن و سیاسەتی ترس لە درواسێی لە دونیای و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت زیندوو رابگرن.
لە دیدگای ئەمەریکا و ئێنگلێز و هاوپەێمانانی قۆرسایی مەترسی و خەتەری جووڵانەی ئیسلامی شیعەی ئێران بە بەراووردو هەڵسەنگاندی مەترسی دراوسێیەکانی کۆمونیزمی سابەق بۆ فرۆشتنی چەک و تەقەمنی و کەل و پەل و تەجهیزاتی سەربازی ئەوندەیە کە سازدانی شەڕیکی نوێ ساردی پێی درووست بکەن و ئێرانێش لە خۆشکردنی ئاگری ئەو شەڕە هیچ کۆتاییەکی نکردوەو بەشێوەیەکی زۆر ژێرانە توانیویەتی ئەو دۆخە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بکار بەهێنی.
توێژەران، نووسینی هێمن، رێکەوتی ١٦/٠٩/٢٠١٠
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە