بۆ ڕاى گشتى و جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان و كەسانى دڵسۆزى چاكسازى و دادپەروەرى كۆمەڵایەتى...
Thursday, 31/03/2011, 12:00
بەڕێزان ئێمەوە وەك گروپى زەنگى زانكۆ لە زانكۆى سەلاحەدین لە هەولێر كە زیاتر لە 60 قوتابى و خوێندكارى زانكۆى سەلاحەددینین لەسەرجەم كۆلێژ و بەشەكان،پشتیوانى خۆمان بۆ داوا ڕەواكانى خەڵكى كوردستان و جەماوەرى بەشەرەفى خۆپیشاندەر لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانى كوردستان دەردەبڕێن وە ئامادەیى خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەنجامدانى خوپیشاندان لە زانكۆى سەلاحەددین.
جەماوەرى كوردستان دۆستانى چاكسازى وانەزانن قوتابیان و خوێندكارانى زانكۆى سەلاحەددین تواناى داواكردنى مافەڕەواكانى میللەتەكەى نیە بێدەنگ دەبێت لەئاست ئەو گەندەڵى و سەركوت كردنى گەلەكەیان، بەڵكو ئێمە وەك ئێوە بگرە زیاتریش هۆگرى داواكردنى مافەكانمانیین وەهیچ پێداگریەك لە مافەكانمان ناكەین، بەڵام بەداخەوە ئەو دەسەڵاتە سەركوتكەرەى كەلە سنورى زانكۆكەمان و شارى هەولێرى پایتەختە فشار و سانسۆرێكى توندى خستۆتە سەر دانیشتوانى هەولێر بەتایبەتى قوتابیان و خوێندكارانى زانكۆى سەلاحەددین، وەلەو كاتەوەى ئێمە هەستاوین بە دروست كردنى ئەم گروپە لەزانكۆكەمان بەچەندین شێوە فشاریان خستۆتە سەرمان تەنانەت كار گەشتۆتە سەر ئەوەى هەندێك لە ئەندامانمان لەلایەن مامۆستایان و سەرۆك بەش و ڕاگرى كۆلێژەكانەوە كەسەر بەحیزبى دەسەڵاتن هەڕەشەى ڕاسب كردن و وەدەرنانیان لە زانكۆ لێ كراوە وەهەروەها لەلایەن یەكێتى قوتابیان و ڕێكخستنەكانى پارتى دیموكرات لەناو زانكۆدا چاودێریەكى توندى هەر جوڵانەوەیەكى قوتابى و خوێندكارى دەكرێت وەبەهەموو شێوەیەك ئامادەباشیان كردووە بۆ سەركوت كردنى هەر جۆرە جوڵانەوەیەك لە كۆلێژ و بەشەكانى زانكۆى سەلاحەددین.
بۆیە ئێمە ئەوە بەخەڵكى كوردستان دەڵێن دڵگراننەبن لەبێدەنگیمان ئێمە لە ناخى دڵەوە لەگەڵتانداین وە هەركاتێك دەرفەتمان بۆ بڕەخسێت خۆپیشاندانى خۆمان سازدەكەین پشتگیرى ئێوەى دۆستى چاكسازى لەكوردستانیش دەكەین.
گروپى زەنگى زانكۆ لە زانكۆى سەلاحەدین
30/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست