بۆ جاش مامۆستاكەى وەزارەتى ناوخۆ (جەلال كریم عیسى)
Wednesday, 17/06/2009, 12:00
بەدبەختى و نەگبەتى میللەتى كورد لەوەدایە بەدرێژایى مێژووەكەى لێوان لێوە لە خیانەت و نۆكەرى و ژێردەستەیى... هەرچى لاپەڕەیەكى مێژوو هەڵدەینەوە بە هەزارەها پیاوى خائن و خۆفرۆشى وەك جاش مامۆستا (جلالى شێخ كریم)ى تیایە.
نەبوونى دەوڵەت و كیانى سەربەخۆى میللەتى كورد، بوونى دەیان خۆفرۆش و كاسەلێس لە مێژووى نەتەوایەتى گەلى كوردا، جا ئیتر نۆكەرى و كاسەلێسى و خیانەت و خۆفرۆشى و جاشایەتى... بە بۆماوەیى(وراپی) لە پێكهاتەو جیناتى تاكەكانى كوردا بوونى هەبێت... یاخود هۆكارێكى بەدەستهاتووى رۆژگارى تاكەكانی بووبێت، جێگاى هەڵوێستە و تێڕوانینە. بەشێك لەو نۆكەرى و جاشایەتى و خیانەتە لەسەر دەستى ژمارەیەك (ئاغا و شێخ و دەرەبەگ) هاتەكایەوە... بێگومان (جلال كریم عیسى) كە ئێستا وەكیل وەزیرى ناوخۆى بەناو حكومەتى هەرێمى كوردستانە (شێخە) پشكى شێرى لە جاشایەتى مۆدێرندا بەردەكەوێت. ئێستا ئەم جاش مامۆستا نەخوێنەوارە مۆدێلێكى نوێى نۆكەرى و خیانەتكارى هێناوەتە ئاراوە... هەر رۆژەى پیاوى كەسێكە و تا ئەو جێگەیەى بەرژەوەندییەكانى پارێزراوە موخلیسى عیارە(24)ەو كاتێكیش بەرژەوەندییەكانى خواربۆوە... بائەیاتەوە بەلاى كەس و لایەنێكى ترداو بێشەرمانە ئەڵێى نە باى دیوە نە بۆران.
پۆست مۆدێرنەى (مامۆستا جەلالى جاش) لەوەدایە، ئەوەندە حەكیمە لە نۆكەرایەتیدا، داهێنان و شتى نوێى لایە... هەركاتێ لایەكى بەجێهێشت هەرچى نهێنى و خاڵە لاوازەكانى ئەو لایە هەیە دەیبات بۆ لایەنە نوێكەو بە دیارى پێشكەشى دەكات، بە هەمان شێوە بەردەوامە لە داهێنان و پێشكەوتنى نوێى نۆكەریدا، سەیركەن ئەم بەناو مامۆستایە سەردەمانێك پیاوى دەرەجە یەكى كۆسرەت بوو لەدوایدا ئەوى جێهێشت و بوو بە پیاوى (عوسمانى حاجى مەحمود) و هێڵى (نەوشیروان مستەفا) .. ئێستاش پیاوى دیارى ناو پیاوەكانى هێڵى گشتى جەلال تاڵەبانییە.
داهێنانى نوێى نۆكەریى مامۆستا جەلالى جاش لەوەدایە، كاتێك پیاوى بەناو ریفراندۆم بوو زۆرێك لە هاوڕێ و برادەرەكانى لەخۆى كۆدەكردەوەو دژایەتى (مام جەلالى) دەكرد.. تەنانەت لە یەكێ لە دەعوەتەكانى قۆپى قەراغدا... لەبەردەم ژمارەیەك لە هاوڕێكانى بە (جەلال تاڵەبانى) وتبوو... عەمرى سەگە پیرەكەى جارانى ماڵى باپیرەمى ماوە هاكە تۆپى و لەكۆڵمان بۆوە.
ئێستاش كە هەڵگەڕاوەتەوە لە (كۆسرەت و عوسمانى حاجى مەحمود) پیاوى دەرەجە یەكى (مەحمود سەنگاوى و بەرزانى ئەحمەد كوردە)یە كە پێى وتوون.. بەس پەلەم لێ مەكەن هەرچیەك باسى گردەكەو (نەوشیروان مستەفا)ى كردبێت من باشیان دەناسم هەر هەمووتان بۆ پاكتاو دەكەم لە وەزارەتى ناوخۆدا.
ئەوە بوو سەرەتا بەناو بڕوانامەوە كەوتە دەركردنى ئەفسەرەكانى وەزارەتى ناوخۆ وەك بڵێى خۆى زۆر خوێندەوار بێت زیاتر لە سەدان ئەفسەرى دەركرد.. پاشان كەوتۆتە وێزەى هاوڕێ هەرە نزیكەكانى خۆى و بەسەدان كەسى لە كارەكەى دوورخستۆتەوە.
دەك رووت رەش بێت وەك روو رەش بووى مامۆستاى جاش... نەفرەت لەو لایەنەى جارێكى دى ئەم جاش مامۆستایە ئەگرێتە خۆى...!
لە كۆتاییدا پەیامێك بۆ(جەلالى كریم عیسى) و هەموو هاوشێوەكانى، ئەوەندەى نەماوە خۆرى گۆڕان لە ئاسۆوە هەڵبێیت. ئێوە وەفاتان بۆ هاوڕێ نزیكەكانى خۆتان نەبووە نەخوازە میللەت... بۆیە دەبێت چاوەڕوانى باجەكەى بن!! بەخۆشى بێ یان بەزۆر.. گۆڕان ئەوەندەى نەماوە و بۆ هەتا هەتایە فڕێتان دەدەینە زبڵدانى مێژووەوە. بێمنەت بن دەرمانكەن و ئاوو نانمان ببڕن... گرنگ ئەوەیە كێ لە كۆتاییدا پێدەكەنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست