لە فامیلی فام چی روودەدات ؟!
Wednesday, 14/10/2009, 12:00
بێگومان هەبوونی شاری یاری وپارك و باغچە لە شارەكانمان جوانیەكی سروشتی دەداتە شارەكەمان و لە رووی تەندروستی و كەش وهەوا و ژینگە ئیجگار تەندروست و بەبایەخە ,كە بە پێی ستانداری جیهانی ئەبێت %13شارەكان بارك و باخ و باخچە بێت,چەند پاركێكی گەورە كراوەتەوە لە شارەكەمان كە جیگای دلخۆشی هاوولاتیانە, بە كردنەوەی شاری یاری فامیلی فام كە بوە پەناگەیەكی خۆش بۆ منال و میرد منالانی تەنانەت گەورەكانیش چونكە هیچێك لە ئێمە لە بەر شەرە یەك لە دوای یەكانی عیراق و شەری پێشمەرگەو رژێمی بەعس وپاشان شەری براكوژی هەستمان بە رووحی بەرائەتی منالیمان نەكردوە ,ئەو شەوە بریارم دا سەردانێكی شاری یاری بكەم ,بەلام خۆزگە هەلەیەكی وا گەورەم نەكردبا وەك كورد گۆتەنی (دەنگی دەهۆل لە دووروەوە خۆشە) سەرەتا بە نێو ئە ئاپورەو جەنجەلیای بێ سەرو بەریەی بەردەم پارك هەرچۆنیك بێت خۆم گەیاندە بەردەم پارك, جیا لە پاركەكانی تر 1000دیناری چاپی نوێ عیراقیم دا بلیتێكی چونە ژوورەوەم وەرگرت ,پاشان سەربازێك بە جلی سەربازی سەردانكەرانی دەپشكنی كە زۆر بێشەرمانەو جیا لە هەموو ئەخلاقیەتێكی ئینسانی و سەربازی جگەر ەی بە دەمیەوە گرتبوو ئینجا بە دەستەكانی سەردانكەرانی دەپشكنی كە زۆر جار سۆتەكی جگەرەكە دەكەوتە سەر جل و بەرگی هاولاتیەكە و بۆنی ناخۆشی جگەرەكەش لە لایەكی تر,هەر لای دەرگای سەرەكی ئەفسەرێك بە پلەی مولازم لە سەر كورسیەكەی دانشت بوو كە ئەوەی رۆژیك سەربازی كردبێت دەزانێت لە ژیانی دا ئەو ئەو ئەفسەرە دەورەیەكی سەربازی نەكردوە ج جای كۆلیژی پۆلیس,رەنگە هەر بە نوكە جەرەسیك روتبەكەی وەرگرتبێت !جونكە جلی سەربازی بەریتانی لە بەر بوو روتبەكەشی سپی واتە وەزارەتی داخلی بوو پێلاوەكەشی باتە بوو!!!كە هەر بۆ عەنتیخانە باش بوو بێ ئەوەی رەچاوی ئەوە بكەن دەیان گەشتیار سەردانی ئەو شوێنە دەكەن جا نا حەقیانە پێمان بلێن ملیشیا ؟!
لەبەردەم دەرگای سەرەكی نزیكەی 10 سەربازی لێ بوو كە تەنها سەیری شوێنە هەستیارەكانی ئافرەتیان دەكرد وەك بلێت وا تێگەنرابن كە شوێنە سیكسیەكانی ئافرەت تی ئین تی و پشتێنەی تەقەمەنیە, بۆیە دەبێت وا بە تەركیز سەیر بكرێت لە بەر پاراستنی ئاسایشی هاولاتیان , ئەوە جگە لەو دەیانەی سەربازانەی دە سورانەوە كە هەر لە سەربازگەیەك دەچوو نەك شاری یاری. ئەوەی لە هەموو ئەو دیاردانە قیزە وون تر بوو دانانی چەند یاسایەكی سەیر بوو لە شوێنی پیشبركێی ئوتومبێلی بچووك كە توشی شۆكی كردم ,ئەوەی 3 فرە زیاتر فرە لێبدات 5000دینار غەرامەیەو ئەوەی پێكدادان بكات 50$غەرامەیە كە رەنگە داخیلی دەستوری هەرێمی كوردستانیش بكەن !! ,تا ئیرە گریمان لاریمان نەبوو !ئەوەی سەرنجی راكیشام بینیم ئەفسەرەكەو جەند كەسێك كە جلی سەربازیان لەبەر بوو بەپەلە دەرویشتن منیش هەستك كرد كە شتێكی نا ئاسای روودەدات بە پەلە دوایان كەوتم نەكا پشتێنەكی تەقەمەنی یان ئوتومبێلی مفخیخیان دۆزیبێتەوە تا بەپەلە بیكەمە هەوالێك بو خوێنەرانی كوردستان پۆستی خۆشەویست بەلام خوایە چیم بینی!! رەنگە بینینی مەرگی ئازیزێكم ئەوەندە ئازاری نەدابام چونكە مەرگی ئەقلیەتی هەموو كۆمەلگام بینی,رەنگە بە قەد شەری براكوژی دیمەنێكی تراژدیا بوو بێ,لە ناكاو منالێكی فریشتە ئاسام بینی كە كەوتە بەر رێژنەی ویزدانی شەق و تێهەلدانی نا سەربازەكان نزیكتر بوومەوە تا لە كێشەكە بگەم ,چ ببیستم!! ووتیان چەند فرەك زیاتری لێداوەو پارەی غەرامەكەی پێنیە! چاوتان لە غەرامەی ئەو منالە بێنازەیە كە موچەی مانگێكی سەرۆكی تەزویری هەرێم 20 شاری یاری وای پێ دروست دەكرێت؟
نەم توانی نە هیج بلێم نە هیچ بكەم دلم پری خوێن بوو جاوەكانم پری فرمێسكی بێدەسەلاتی بوون ,جگە لە چەند قسەكی خیر و جەند نوسینێك جیم لە دەست دێ كە هەموو پاسەوان وفەرمانبەرە كورەكان هەموو بارزانی بن, تەنها كجەكان بارزانی نەبن وكجی فەقیرو هەژاری ئەو شارە بن ,بۆچی؟!
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست