هەرسەبارەت بە سیناریۆ درۆكەی برینداربونی عمید سەرحەد
Sunday, 25/11/2012, 12:00
من بەحوكمی ئەوەی ساڵانێكی زۆرە وەك ئەفسەرلەم بەڕێوەبەرایەتیە كاردەكەم هەرلە زوەوە لە بەرنامەوسینارێۆودرۆكانی ئەم بەڕێوەبەرە تێگەیشتین كەتەنها بۆ بەرچاوی كامێراكان و ئیعلام زۆربەی ڕۆژەكان بەناوی ڕاوە تیرۆریست بەم شێوەیە لەدوای پرۆسەی ئازادیەوە كاردەكات لەسنوری هەندێ گوندی عەرەب كە چەندین ساڵە هەردوبارە دەبنەوە لە بە رەبەیانێكدا بەهێزێكی زۆرەوە دەردەچو ئەوكاتەی مەلەفی ئەمنی لەدەستی ئەمریكیەكان بو ئەوا بە فڕۆكەی هەلی كۆپتەربەبێ هیچ گیروگرفت ومەترسیەك لەو گوندە دادەبەزی وئەگەر فڕۆكەش نەبوایە ئەوا بە سەیارەی هەمەر كە هیچ كاری تێناكات و یاخود خۆی دووسەیارەی گولە نەبڕی هەیە ئیترخۆی كامێرای پێیەو بەدڵی خۆی چەند وێنەیەكی بۆدەگرن وەك ئەوەی فیلیم وئەكشن بۆی تەرتیب دەكەن ودواتر بەئارەزوی خۆیان شتێك دەنوسن ودواتردەیدەنە ئەو پەیامنێری كەناڵەئاسمانیانە وئەوانیشی بەبڕێك پارەو دەمانچەو تەنانەت پەیامنێری واهەیە موچەی بۆبرۆیوەتەوە بەتایبەت پەیامنێری كوردسات ئەم كابرایەی زیادلەپێویست گەورەكردوە هەرلەناوگوندەكان كەپێشترچواردەوری گیراوە و هەموگەنج وپیركۆدەكرێتەوە وئەولیستی ناوانەیان پێیە ئەگەر تیای بو لەگەڵ خۆیان دەیبەن ئەگەرهیچ نەبو ئەوا كاكی پەیامنێردەنوسێت كۆمەڵێك گومان لێكراودەست گیر كرا زۆرجاریش هەندێك كەس لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە و دواتر بەپارەو لەبەرامبەر كۆمەڵێك دیاری ودەعوات و بەرتیل ئازادیان دەكات و خۆئەگەر داوالێكراویشی دەست بكەوێت ئەوا دەیهێڵێتەوە و دواتر لەڕێگای هەندێك دەڵاڵەوە ئازادیان دەكات بەچەند دەفتەرێك و ئەگەر لەدەرچونەكان هەرهیچی دەست نەكەوێت ئەوا ئەو جەماعەتەی خۆی كەزۆر ئەزمونیان هەیە و هەمیشە كۆمەڵە تفەنگێكی خەراپ وژەنگن وكۆن كەهەرهی شوان وگاوانەكانی عەرەبەكانە لەگەڵ ژمارەیەك كۆنە گولە تۆپ وگولە ی بچوكی هاوەن وتەقەمەنی كۆن كەئەمە هەمیشە لەناو ئۆتۆمبێلە كانی حمایەكانی سەرحەد هەیەو لەپەنای دیوارێكدا دایدەنێن وزۆرجارهەندێ تفەنگ و چەكی خۆیان دەخەنە ناوئەوچەكەكانەوەودواتریش كاكی پەیامنێرڕاپۆرتێكی بۆڕێك دەخات و
دەیداتە كەناڵەكانی تی ڤی .. ئەم ڕاستیانە لای زۆرێك لە ئەفسەرو پۆلیسەكان شتێكی حاشا هەڵنەگرە و بە مەدەزانن
بابێینە سەر ئەم سینارێویەی كەزۆرنەزانانە ڕێكی خست وئەوەندە ئابڕوبەرانەیە كەبوەتەمایەی پێكەنین لەكەركوك و ناودام ودەزگائەمنیەكان وەك باسمان كرد عەمید سەرحەد لەئێستادا خاوەنی زیاترلەدوو سەیارەی گولە نەبڕە و هەمیشەش ئەو سەیارانە بەكاردەهێنێت وكەچی بەحیساب عەمیدسەرحەد كێ عەقڵی دەبڕێت لەناو سەیارەیەكی جۆری میتسیوبیشی باجیڕۆ بێت چونكە ئەو سەیارەیەی تەقیوەتەوە ئەوەبوە نەك مۆنیكا درعەكانی و دواتر ئەم بەڕێزە دوای تەقینەوەكە سەردانی نەخۆشخانە نەكردوەووەك زانراوە لەلایەن زۆرێك لەبەرپرسانەوە پرسیاری زۆركراوە لەكام نەخۆشخانەیت وداوایان لێ كردوە كە بچێت بۆنەخۆشخانە كەچی ئەو نەچوە چونكە لەئەساسدا شتێك نیە بونی هەبێت بەبرینداربونی ناوبراوئەوەندەی زانراویشە لەبەردوو هۆئەم كارەی كردوە یەكەم دەنگۆی لادانی هەبو لە شوێنەكەی وئەوی تر بۆئەوەی بیتەوە ناوان و دیسان وەك پاڵەوان خۆی دەربخاتەوە كەماوەیەكە لەگەڵ هاتنی دیجلە بواریان نەداوە كە بەئارەزوی خۆی جرت وفرت بكات لەوگوندانەی پێشتر پێیان فێر بوبو وەك ڕەشادودەوروبەری حەویجە ..ئائەمانەن كەساڵانێكە ڕویەكی ناشیرینی لای ئەو گوندە عەرەبانە دروست كردوە ئائەمانە ساڵانێكە بەرپرسی ئەمنین و ئەوەش بەرهەمەكەی بو كە دیجلەیان بۆ هێناین و لێرەوە هەمو خەڵكی كوردستان بەگشتی وكەركوكی خۆشەویست لەو سینارێویە ئاگاداردەكەینەوە كە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نیەو لێرەشەوە داوا لە بەڕێز پارێزگاری كەركوك دەكەین كەلیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەرناوبراو دروست بكات تاكو ڕاستیەكان دەربكەون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست