کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نان و ماستاوی کاک نه و شێروان و که وڵه که ی هێرۆ خان

Tuesday, 19/01/2010, 12:00


به ڕێکه ووت له ئه مستردام کتابێکم به ر چاو که وت، شوفێرێکی تاکسی باسی به سه رهاته کانی ڕۆژانه ی ئه گێڕێته وه، بابه ته کان ساکار و ساده ن به ڵام لایه نێکی شاردراوه ی له ژیانی ئه و روپیه کان نیشان ئه دا، ئه م کتابه هانی دام که منیش، وه ک کۆنه سایق تاکسی، چه ند سه رگورزشته یه ک بگێڕمه وه ـ

برسیه تی و نه بوونی ساڵه کانی نه وه ت ناچاری کردم ده ست له مامۆستایه تی بکشێنمه وه و ببم به سایق، چوار ساڵ هاتووچۆی به ینی هه ولێر و سو له یمانیم ده کرد، وه له هه موو سه فه رێکیش بۆ نانخواردن له کانیوه تمان لام ده داـ وه ئه توانم بڵێم که من باش ئاگاداری بارودۆخی ناو چێشتخانه کان ئه بووم ئه مزانی چ باس و چ خواسه چونکه خواردنیان هه میشه له سه ر مێزی خاوه نه که بۆ داده نام ئه ویش وورد وورد ڕوداوه کانی بۆ ڕوون ده کردمه وه ـ

نیوه ڕۆیه کی گه رمی مانگی ته موز بوو، چوار لاندکرۆزه ر لایاندا و کاک نه و شێروان له گه ڵ پێشمه رگه کانی بۆ نانخواردن دابه زین، شاگردێک چووه لایان و یه کسه ر هاواری کرد بیست و یه ک ماستاوـ من وامزانی که به ڕێزی ماستاوه که وه ک به رکوڵێک ده رخواردی پێشمه رگه کانی ئه دا، که چی نانوماستاویان به نانی تیریه وه وه ک حه لوا خوارد و پاره که یان داو ڕۆیشتن ـ باوه ڕم به چاوی خۆم نه کرد شاگردێکم بانگکرد و لێم پرسی که بۆ که باب و برنج و شله و گۆشتیان نه خوارد، شاگرده که وتی که کاک نه و شێروان ده ڵێ ئێمه پێشمه رگه ین و له کاتێک که میلله ته که مان برسیه نابێ ئێمه ورگمان به خواردنی خۆش بدرێنین ـ

دوای چه ند مانگێک له هه مان شوێن لامدا، پێشمه رگه یه کی زۆر نانیان ده خوارد و کاک سالار عه زیزیش دانیشتبوو و خه ریکی که باب خواردن بوو، له ناکاو ده ورمان گیرا و پێشمه رگه تایبه ته کانی ی هێڕۆخان ناو براو به لیوای تایبه ت، به و ناوه وه ر بوون و هه موو پێشمه رگه کانی کاک سالاریان چه ک کرد، دوای چاره گێک به ڕێز هێرۆ خان به مالیبۆیه ک هات و به ده م پێکه نینه وه به کاک سالاری وت، ئه وه بۆ خواردنێکمان بۆ داوا ناکه ی؟

که س نه یزانی مه سه له چیه، ئه وانیش به په له کاک سالار و پیاوه کانیان پێچایه وه و ئه و ناوه یان چۆل کرد ـ

دوای یه ک هه فته بۆمان ده ر که ووت که شه ڕ له سه ر که وڵه ئاسکه ـ کاک سالار که ئه بیستێ له پشده ر که وڵه ئاسکێکی دێرینی دۆزراوه ته وه زوو خۆی ده گه یێنتێ و ده ستی به سه را ئه گرێ، شاژنی کوردستانیش که خۆی به خاوه نی هه موو کوردستان ئه زانێ به مه سه له که ده زانێ و هێرش ده هێنێته سه ر کاک سالار و که وڵه که ی لێ ده ستێنێته وه و که وڵه بنبوو کرا ـ

ئه ی پێشمه رگه کانی هێرۆخان که ئێوه ئه وه نده نه به رد و چاو نه ترسن باشه بۆ که مه سعودی کوڕی مه لا موسته فا ساڵی ١٩٩٦ له شکری سه دامی به پێش خۆی داو به ڕۆژ و نیوێک هه موو کوردستانیان گرت، ئێوه له کوێ بوون ؟ خۆ ئه م هێرۆ خانه شتان خه ریک بوو بکه وێته ده ستی پارتی و به عس، جا ئه وکاته خوا ئه زانێ چیان لێئه کرد ـ کورد ڕاست ئه ڵێ دیاره که خیت هه ر به خاڵی خۆی فێره ـ

باشه هێرۆ خان تۆ ئه م که وڵه ت چی لێکرد وه کاتی ڕاکه ڕاکه تان له کوێت شاردبۆووه ؟

هۆله ندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە