به په له ده قی چاوپێکه وتنه که ی مه حمود سه نگاوی له ڕۆژنامه ی کوردستانی نوێ لابردرا،
Saturday, 13/03/2010, 12:00
سه رانی یه کیه تی له سه ر ئه م لێدوانه زۆر په ستن وه ئه گه ر هه یه که کاکی سه نگاوی بانگ بکرێته لای مام جه لاله که ی ـ
یه کێک له که سه نزیکه کانی مسته فا چاوڕه ش له دانیشتنێکدا له باڕێکی سه ر چنار به سه ر خۆشی درکاندبووی که لێپرسراوانی یه کیه تی دوای خوێندنه وه ی ڕه خنه که ی نه هرۆ یاسین له کوردستان پۆست ده رباره ی به راوردکردنی کاک نه و شیروان و مام جه لال به ڕێوی وه کونی ڕێوی له لایه ن مه حمود سه نگاویه وه، درکیان به شووره یی ئه م هه ڵسه نگاندنه وه کردووه و به په له وتاره که یان نه هێشتوه له بڵاوکراوه که یان، هه مکات هه واڵ گه یشتۆته سکرتاریه تی جه لال تاله بانی وه ئه گه ر هه یه که سه نگاوی له سه ر چاوپێکه وتنه که ی توو شی گیروگرفت ببێ ـ
کاک مه حمود هیچ عورف و ئادابێکی ڕه چاو نه کرد وه ته نها بۆ شکانی که سی نه و شیروان په نای برده به ر په نده پێشینانه که که ده ڵێ ئه گه ر ڕێوی له کونه که ی خۆی هه ڵبگه ڕێته وه گه ڕ ده بێ، پێی نه زانی بوو که ئه م په نده وه ک شمشێره وه دوو لا ده بڕێ، ئه گه ر نه وشیروان به ڕێوی دیاری بکرێ ئه وا مام جه لال و یه کیه تی کراون به کونی ڕێوی، ئه مه ش به بێئه ده بی له قه له م ده درێ وه ناشێ بۆ لێپرسراوێک له ڕۆژنامه یه کی بڵاوی وه ک کوردستانی نوێ باسی کونی ڕێوی بکا، که هه موو کوردێک ده زانێ مه به ست له م کونه چیه ـ
پیاوه دلسۆزه کانی پارتی و یه کیه تی بۆ پێشاندانی دلسۆزی خۆیان بۆ سه رکرده کانیان زۆر جار به خۆیان نازان و قسه ی هه له ق به له ق ده که ن، ناوه ڕاستی ساڵی نه وه ته کان ئه و کاته ی که پارتی و یه کیه تی کوڕی کوردیان به کووشت ده دا وه هه موو ڕێگایه کی ناڕه وایان گرتبووه به ر بۆ سووک کردنی یه کتر، مو هه رجێکی پارتی له هه ولێر به ناوی حه مکۆ، له لێدوانێکیدا ئه ویش وه ک سه نگاوی په نای بردبووه به ر په ندێکی پێشینانی کوردی که ده ڵێ، به که ر ناوێرێ ده چێته زگ کورتان، لێره دا که ره که کاک مه سعود بووه وه کورتانه که ش لێپرسراوێکی تری پارتی بوو، سه رانی پارتی که هه ستیان به خۆیان کرد هه ر زوو حه مکۆیان ده ستبه سه ر کرد و چه ند مانگێک له به ندیخانه ی مه سیف ئه شکه نجه و ئازار درا، دوای ئازاد کردنیشی سووک و ڕسوایان کرد وه تاماوه یه کی زۆریش نه یان هێشت شانۆگه ریه کانی له ته له فزیۆن نیشان بدرێ ـ
جا کاکی سه نگاوی کاکه حمکۆ با من په ندێکی کوردیتان بۆ بنووسم
کورد ده ڵێ، قسه بکوڵێنه ئه وجا ده ر یپه ڕێنه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست