خەونە یان خەیاڵ ئەگەر بێت و............ هەژار لەکوردستاندا نەدەما!!!!
Sunday, 19/09/2010, 12:00
لە ژمارە 1306 ى یەکشەممە ى بەروارى 19/9/2010 ى ڕۆژنامەى ئاسۆدا بابەتێکم خوێندەوە لە ژێرناوى (هەژارى لە کوردستان، ڕوى لە کەمبونەوە کردووە.) یەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى وەزارەتى ئەوقافى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: ئەگەر دەزگایەک هەبوایە زەکاتى کۆ بکردایەتەوە ئەوا هەژارێک لەکوردستاندا نەدەما!!! چونکە بەپێى ئامارێک دەرکەوتوە هەژارى لەکوردستاندا ڕوو لەکەمییەو لەبەرامبەریشدا دەوڵەمەندى روو لە هەڵکشانە.
پێش هەر شتێک دەمەوێت بزانم کاکى بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن مەبەستى لە (هەژارێک) یەک خانەوادەى هەژارە لەکوردستاننامێنێت؟ کە ئەوەیان ڕێى تێدەچێت، یان هەموو هەژارەکانى کوردستانە؟ ئەگەر مەبەستیان دووەم بێت ئەوا دەڵێم لە هەڵەدایت . ناشێ تۆ هەژارى تەنها بە پارەى ناو گیرفان تێگەیشتبیت؟! کاكە گیان هەژارى زۆر جۆرى هەیە ئێمە لەم خاکە بێنازو بێخاوەنەدا هەموومان هەژارین پێت دەڵێم بۆ:
سەرۆکەکەمان ڕاستە پارەدارە بەڵام هەژارى ئەخلاق و دڵسۆزییە.
حکومەتەکەمان ڕاستە پارەدارە بەڵام هەژارى ماناى حکومەت بوونە.
بەرپرسان پارەدارن بەڵام هەژارى نەفسى یەرزو مرۆڤ دۆستین.
هەر تاکێکمان جگە لەوەى هەژارى پارەین هەژارى هەڵوێست و غیرەتیشین.
کوردستانەکەم دەوڵەمەندە زۆریش دەوڵەمەندە بەڵام هەژارى کارەبایە ، هەژارى ئاوە ، هەژارى ڕێگاو بانە ، هەژارى کەسانێکە کە خۆشیان بوێت و سوکى نەکەن و نەیخەنە ژێر پێى دوژمنانى.
گەنجانى وڵاتەکەم زۆربەیان لە بێجێگەیى و کەمدەرامەتى لەبرى خۆشەویست و ئەڤینەکانیان زەواج لەگەڵ دەستى خۆیان دەکەن و ئاگرى جنسى خۆیانى پێ دادەمرکێننەوە.
ئێستا ئەڵێى چى سورى لەسەر ئەوەى کە لەکوردستان هەژارى بەرەو نەمانە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست