دەبێت توركیا و سوریا داوای لێبوردن لەگەریلابكەن،

Sunday, 20/09/2009, 12:00


بۆ:ڕای گشتی.
لەكاتێكدا جیهانی ئیسلامی و خۆیان بۆ پێشوازی لەجەژنی ڕەمەزان ئامادە دەكرد. دوور لەهەموو بەهاییەكی ئەخلاقی مرۆیی دوور لەهەموو ڕەوشتێكی ئیسلامی جارێكی تر، سوپای دڕەندەو. بەدڕەفتارەكەی تورك پێچەوانەی كارنامەی. سەرۆكایەتی كونسەی ڕێڤەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان،
هێرشێكی دڕندانەی كردە سەر پاسەوانانی هەر چوارپارچەی كوردستان كەبوو بەهۆی شەهیدبوونی (5)لەخوشك و براكانمان. ئێمە وەك ژمارەیەك لەنوسەر و ڕۆژنامەنوسان كەخۆمان و قەڵەكەمان بەقەرزداری خوێنی ئەم شەهیدانە دەزانین، كەگیانیان بەڕێگەی ڕژانی خوێن بەخشی بەخاكی نیشتیمان، بۆیە بەپێویستی دەزانین لێرەوە بەو خوشك و برایانەمان، بڵێین كە لە ئێستا لەسەری لوتكە چیا سەركەشەكانی كوردستان، و لەژێر دامێنی ئەشكەوتەكان بەلولی تفەنگ بەرگری لەخاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن، تائێوە لەم خەباتە بەردەوام بن ئێمەش لەگیانی خۆمان دڵنیایین. تائێوە لەم تێكۆشانە بەردەوام بن. ئێمەش دڵنیاتان دەكەین كەبەنوكی قەڵەم لەپێناوتان دەنوسین و بەجیهانتان دەناسێینین،
گەلی تێكۆشەری كوردستان،
گەریلا سەربەرز و خاوەن هەڵوێستەكانی چیا،
ئەوە ئێوەن بەڕاگەیاندنی بەردەوامی بێچالاكیبونتان. بەدۆست و دوژمن دەڵێن ئێمە دەمانەوێت كێشەی كورد، بەڕێگەی ئاشتی چارەسەربكەین و نامانەوێت چیتر خوێن بڕِژێت و جەرگی دایكان بسوتێت،
بەردەوامیتان لەم هەڵوێستانە ئێمە خۆشحاڵ دەكات. و هانمان دەدات بەوەی تائێوە بەردەوام بن، لەم خەباتە ئێمەش لەپێناوتان قەڵەمەكەمان، بخەینە گەڕ بەوپەڕی توانا بنوسین كەكورد گەلێكی ئاشتیخوازە، تەنیا داوای مافی سروشتی خۆی دەكات. بەڵام وەكو شاژنی گەلی كورد فەرموویەتی كورد داوای مافی سروشتی خۆی دەكات، بەڵام بەتیرۆریستمان دەزانن،
لێرەشەوە بەهەلی دەزانین كەداواش لەسەركردایەتی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد. بكەین كەخوێنی ئەم شەهیدانەیان بیرنەچێت لەكاتێكدا توركیا بەردەوام بێت. لەسەر ئەم كەللە ڕەقیەوە و دەست لەم هێرش و پەلامارانە بەرنەدات، پێویستە هێزی پاراستنی گەلی كوردستانیش، كەپاراستنی هەر چوارپارچەی كوردستانی لەئەستۆدایە خاوەندارێتی لەخوێنی ئەم پێنج شەهیدە و تەواوی ئەو شەهیدانە بكات، كەلەماوەی هەر سێ‌ قۆناغی بێچالاكیبونی تاكلایەنەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد بەخوێنی ئاڵیان داوای ئاشتیان كردووە و گیانیان بەخشی،
لەكۆتاییدا جارێكی تر لەڕێگەی ئێوەوە هاوخەمی خۆمان بەكەس و كاری ئەم پێنج شەهیدە ڕادەگەیەنین، كەبەخوێنی جەستە پێشوازیان لەجەژن كرد. و بەسەرانی توركیا و سوریایان ووت چیتر خەیاڵ مەكەن، بەوەی گەریلا لەچیا بێتە خوار یاخود چیتر ووشەی لێبوردن بۆ گەریلا بەكارمەهێنن، چونكە گەریلا غەدری لەئێوە نەكردووە ئەوە ئێوەن لەزەوی و لەئاسمانەوە هێرش دەكەنە سەر گەریلاكان، و بێ‌ ئەوەی حیساب بۆ هیچ كات و ساتێك بكەن ئایا جەژنە یان ڕەمەزان یان هەینیە!!!
شەهیدانی ئاشتی لێبوردن ڕەتدەكەنەوە و داوای چارەسەری ئەم كێشەیە دەكەن، كەخوێنیان لەپێناودا ڕژاندە سەر زەوی بۆیە چاوەڕوانی ئەوە مەبن هیچ گەریلایەك چەك لەشان بێنێتە خوار بێتە خزمەت ئێوە بڵێت گەورەم داوای لێبوردنتان لێدەكەم،
بمبورن!!!
بەپێچەوانەوە ئێوە پێویستە داوای لێبوردن لەگەریلاكان بكەن، نەك ئەوان داوای لێبوردن لەئێوەبكەن،
*ژمارەیەك لەڕۆژنامەنوسانی هەرێمی كوردستان،
20_9_2009
وێنەیەك بۆ:_
_____
كونسەی ڕێڤەبەری (KCK)
هێزی پاراستنی گەل(HPG)
كۆنگرەی گەلی كوردستان،
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە