گەندەڵیەك لە بەهاتی حەسیب قەرەداخیەوە
Sunday, 20/02/2011, 12:00
بەهاتناسێك
كەم نین ئەو نوسەرانەی هەلومەرجی كوردستانیان بۆ ئەمبەرو ئەوبەری سیاسی قۆستۆتەوە، بەڵام كوڕانی حەسیب قەرەداغی بۆڕی هەمو ئەو نوسەرانەیان داوە كە هەر رۆژەی چەپڵەكەیان بۆ لایەنێكە. پاش ئەوەی حیزبی شیوعی پارەو پولیان بەدەستەوە نەما و ئیتر مۆدی ماركسیزم زۆر كاڵ بووەوە، هەر دوو برا كە بەهات و ئازای حەسیب قەرەداخی بوون، بە جوتەو بە قەڵەمبازێ لەناو شیوعیەوە خۆیان كوتایەناو پارتی و ئێستا بە بۆنە و بێ بۆنە پارتی دژ بە هەموو لایەنە سیاسیەكان هەڵیان ئەسوڕێنێ و مۆری گەندەڵی- لەبەرخاترانەی پارتی، بەناوچاوانی هەمو لایەكەوە ئەنێن.
لێرەش دا تەنیا یەك گەندەڵی بەهاتی حسیب قەرەداخی ئەخەمەروو، لەكاتێكا بەپێی ئەحكامی ماددەكانی (45 و 50)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرجە ئەو كەسەی ئەچێتە ماستەر تەمەنی لە 45 ساڵ تێنەپەڕی بێت، ئەم یاسایەش لە ساڵی 2008 دەرچوە و هەر ئەو ساڵەش بەهات چۆتە ماستەر. بۆچی مەرجی تەمەن بۆ تۆ لا برا؟! كە بەپێی پاس پۆرتەكەت تەمەنت ئەو كات 50 ساڵ بوە واتا لە 5 ساڵ بەخشراوی؟!! ئەمەش یاسایەكە و لەناو سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵادا بڵاوكراوەتەوە بەم ناونیشانە"
http://www.mhe-krg.org/ar/node/576
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست