کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم ساڵ پرۆژەكانى نێچیرڤان بارزانى بەوانەى خۆى دەزانێ

Saturday, 28/11/2009, 12:00


بەرهەم ساڵح كە پێشنیاركراوى یەكێتى پارتییە بۆ پۆستى سەرۆكایەتى حكوومەت، وەكو ئەوەى بیەوێ بە زۆرترین كات شوێنى خۆى لە ناو خەڵكى بكاتەوە و شەقاوى سێ ساڵ بە دوو رۆژ بهاوێ، پەلەپەل دەكات لە رێكلام كردن بۆخۆى، بەڵام ئەوەش نەك لەسەر حیسباى كار و چالاكى و دەسكەوتەكانى خۆى، بەڵكو لەسەر حیسابى نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى پێشوى حكوومەت و دەیەوێ بەو هۆیەوە زوو خۆى پێشكەش بكات.
ئەوەتا دوو سێ رۆژى رابردوو سەردانى چەمچەماڵى كردووە و بەڵێنى دروستكردنى 900 نۆسەد خانوى بە كەس و كارى شەهید و ئەنفال كراوەكان داوە، لە كاتێكدا ئەو پرۆژەیە ساڵێك بەر لە ئێستا لە كاتى سەردانى كردنى نێچیرڤان بارزانى بۆ ئەو دەڤەرە بەردى بناغەى دانراو كرایە بڕیار، لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەم بەڵێنى سەرفكردنى 200 ملیۆن دینارى بە خەڵكى ناوچەكەدا لە پێناو چاكسازیكردنى رێگاو بان و كارەبا و ئاو ئاوەڕ ۆ پرۆژەخزمەتگوزارییەكان، كەچى دیسان ناو براو ئەو پرۆژانەى وەكو فكرەى خۆى بەچاوى خەڵكى داداییەوە.
ئاشكراییە هەموو كەسێكى سیاسى مافى خۆیەتى بە جۆرێك كە لەگەڵ یاسادا گونجاوبێ رێكلام بۆ خۆى بكات و بەناوى خزمەتكردنى خەڵك ئەو ئامانجەى بكاتە واقیع، بەڵام نەك بێت و لەسەر حیسابى خەڵكى دیكە ئەو كارەبكات و بیەوێ هەوڵ و ماندوبون و تێكۆشانى رابردووى كەسانى دیكە بكاتە ئى خۆى، ئەوەى بەرهەم ساڵح لە چەمچەماڵ و دەڤەرەكە كردویەتى غەدرێكەو لە سەرۆكى پێشوى حكوومەت دەكرێ، بە ئاشكراش ئەوە دەكات لە كاتێكدا پێویستە ئەو، وەكو سەركردیەكى تازە كار و بەرهەمى تایبەتى خۆى هەبێ، نەك مافى خەڵكبخوات.
لەبەر ئەو هۆكارانە پێویستە بەرهەم ساڵح عەجەلەنەكات و هەوڵبدات بە هەوڵ و كارەكانى خۆى، خۆى بەخەڵكى بناسێنێ، نەك مافى خەڵكى دیكە پێشێل بكاتـ، چونكە گەر ئێستا وابزانێ ئەو فێڵە بزردەبێ، ئەوا مێژوو شاهیدى راستییەكانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە