کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌میشه‌ گه‌شبین بوم‌و گه‌شبینیش ده‌بم بە کابینەی شەشەم.

Thursday, 05/11/2009, 12:00


چەند ڕۆژێک پێش ئاشکرا کردنی کابینەکەی دکتۆر بەرهەم ،لە چاو پێکەوتنێکی دا محەمەدی حاجی مەحمود لە گەڵ چاودێر باسی لە کابینەی شەش و گەشبینی کرد بەرامبەر بەو کابینەیە!

وەفەرموی هەمیشە گەش بین بووم بە حکومەت وە گەشبینیش دەبم. ئەمە کاتێک بوو کە پۆستی وەزارەتێکیان بۆ دانرابوو بەڵام دوای گەڕاندنەوەی کاندیدەکانیان لە لایەن لیستی کوردوستانیەوە پاش بشکنینیان دەرکەوت کە بە هۆی خواردنی حەبێکی سەوزەوە توشی نە خۆشی فایلداری بوونە،وەزارەتەکەیان کەوتە لەق و تەق بووو ،فیوزی کارەباکەیان هەڵساو خەریکە بۆ دوو هەفتە دەچێت کارەبایی یەکی باشیان دەست نەکەوتووە شۆرتەکەیان بۆ چاک بکاتەوەو ڕۆشنایی کابینەی شەشەم بینی کاکە حەمە گەش کاتەوە هەروەکو چۆن ‌هەمیشە گەش بین بووە پێیان، هەواڵەکان وا ڕادەگەیەنن کە کاکە حەمە بێتاقەتە لە ئەوەی کە وەڵام نەدراونەتەوە بۆ ئەوەی وەزیرە ئیسترادەکەیان سوێندێکی علوجانە بخوات و لەو دڵە ڕاوکێیە نەجاتیان ببێ، لە کۆبونەوەیەکدا وتویانە وابزانین لە کوردەکەی هەردوو جەژنەکەیان کردین تازە چۆن ڕوومان بێت بڵێین معارەزەین تازە نە معارەزەو نە میللەتیش باوەڕمان پێناکەن،ئەمە خوای یەکگرتوو کۆمەڵ بوو ئاوامان بەسەر هات ئەوان زەکاتەکەیان پێداین بەڵام ئێمە گەرەکمان بوو لەڕێگەی ناشەرعیا سەرفی بکەین،بەخوا ڕاستە وتویانە خوا غەزەب لە مێرولە بگرێت باڵی لێپەیدا دەکات.

هەڵەبجەی تازە

4-11-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە