ژیان لەناو تیشكا
Sunday, 02/10/2011, 12:00
خوێندنەوەیەكى خێراى ڕەخنەى بۆ ئەداى وەزارەتى تەندروستى و بەشى تیشك
گەر نەخۆشخانەى فریاكەوتن وەكو ئەنزیمەیەكى خزمەتگوزارى لەئەركەكەى خۆى داببڕى چى دەقەومێ؟ گەر نەخۆشخانەى فریاكەوتن وەكو نەخۆشخانە گشتى و بنكە و مەڵبەندەكان هەمان ئەركى ئەوانى جێبەجێكرد؟ كام ئەركیان كەم دەبێت و كام ئەركیان زیادە دەكات؟ هەوڵدەدەین لەم وتارەدا تیشك بخەینەسەر هەندێك لایەن لەم كێشەیەدا كە رووبەرووى پارێزگاى سلیمانى و نەخۆشخانەى فریاكەوتن بووەتەوە.. وەناشتوانین هەموو لایەنەكانى لەنیو وتاریكدا كورت و بچوك بكەینەوە تەنها بۆیە زێتر جەخت دەكەینەوە لەسەر بەشى تیشك لەسنورى پاریزگاى سلیمانى و لایەنە باش و خراپەكانى لەیەك بدەینەوە.
تیشكى سینى ئەو تیشكەیە كەلەئامێرى تایبەتەوە دەردەچێت و لەزانستى پزیشكیدا سود و زیانى هەیە. سودەكانى بۆ بینینى ئێسكەكانى مرۆڤ بەكاردێت و یەكێكە لەو پشكنینانەى كە پزیشك سودێكى زۆرى لێدەبینێت بەڵام زیانەكانى هێندەى ئەوە دەبێت كە هەڵوێستەى لەسەر بكرێت و لەخۆوە بەكانەیەت، چونكە لەهەندێك حاڵەتدا دەبێتە هۆى بازدانى جینات و لەكاتى منداڵبوندا نەوەى ناتەندروست دەخاتەوە یان لەبەین دەچێت و یان دەبێتە هۆى توشبوون بەجۆرێك لەشێرپەنجە و كۆمەڵێك شتى تر كەلێرەدا دەرفەت نییە بیخەینە ڕوو.
بەشتى تیشكى نەخۆشخانەى فریاكەوتن یەكێكە لەو شوێنانەى كە رەچاوى كۆمەڵێك خاڵى تێدا نەكراوە لەگەلأ ئەوەى بەشێكى گرنگى نەخۆشخانەیە و دەبێت وەزارەتى تەندروستى بایەخێكى زۆرى پێ بدات بەڵام بەداخەوە وەك چۆن بایەخى بەلایەنەكانى تر نەداوە ئاوەهاش ئەم بەشەى فەرامۆش كردووە.
ئەو جێگەیەى كە تیشكى تێدا دەگیرێت دەبێت روپۆشى دیوارەكانى بەقوڕقوشم داپۆشرابێت، بۆئەوەى ئەو قوڕقوشمە تیشكەكان هەڵبمژێت، ئەمە كراوە لەهەموو نەخۆشخانەكاندا بەڵام بەشێوەیەكى باش نەكراوە بۆنمونە لەنەخۆشخانەى فریاكەوتنى سلێمانى دزەكردنى تیشك بۆ هۆڵى چاوەڕوانى ڕێژەى "2u sv/h" بەپێى ڕلپۆرتى یەكەى خۆپاراستنى تیشك كە لەڕێكەوتى 19/4/2009 داكراوە لەو راپۆرتەدا هاتوە بەپێى نۆرمەلأ رەینجێك كە دانراوە رێگەى بەم دزەكردنى تیشكە دەدات. بالێرەوە پرسیارێك ئاراستەى ئەو لیژنەیە و لایەنى پەیوەندیدار بكەین، ئایا نەخۆشێك بۆ ماوەى كاتژمێرێك دەوەستێت بەردەوام بەو ڕێژەیە تیشك لێى دەدات ئایا چ پێوەرێك هەیە بۆسەلامەتى گیانى ئەو نەخۆش و یاوەرانە؟
وەزارەتى تەندروستى یەكێك لەئەركەكانى ئەوەیە گرنگى بدات بەلایەنى تەندروستى ستافەكانى بەڵام وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم خاڵەیان فەرامۆشكردووە و كارمەند و ستافەكانى خۆى بەكەم دەبینێت و عەوداڵى لایەنى تەندروستیان نىیە. كارمەندان و پزیشكان پێش ئەوەى لێپرسراو بن لەگیانى نەخۆش ئەوا دەبێت وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان مەترسى تەندروستى دوربخەنەوە لە كارمەندان و پزیشكان. هەر بەپێى ئەو ڕاپۆرتە ڕێژەى دزەكردنى تیشك لەژورى كۆنتڕۆڵدا "4u sv/h"ە ئەمەش بەپێى ئەو نۆڕمەلأ رەینجە ڕێگەى پێدراوە بەڵام ئایا بۆ مانگێك لەنەخۆشخانەى فریاكەوتن هەر لەو مانگەى كە بەڕێزى هاتوە 6528 نەخۆش بینراوە وە سیتى سكان لەو مانگەدا 700 دانە گیراوە بۆ نەخۆش ئایا ئەم ڕێژەیە پێویست نىیە هەڵوێستەى لەسەر كەین.
كێشە هەنوكەییەكانى تیشك
لەئێستادا كۆمەڵێك كێشە و گرفتمان هەیە كە لەساڵانى ڕابردودا نەمانبوو.. ڕێژەى زۆرى سەردانى خەڵك بۆ نەخۆشخانەى فریاكەوتن، كە دەتوانرێت ئەو ڕێژەیە كەمبكرێتەوە بۆئەوەى بتوانین زیاتر و بەشێوەیەكى زانستیانە خزمەت بە نەخۆش بكەین. بەشكردنى سەردانەكانى نەخۆش بەپێى پسپۆرێتیەكان، نەك ئەوەى نەخۆش هەڵامەتێكى هەبوو بڕواتە نەخۆشخانەى فریاكەوتن. دانانەوەى ئێشگرى بۆ مەڵبەندە تەندروستیەكان لەناو سلێمانیدا. دانانى ئێشكگرى تیشك بۆ نەخۆشخانەى گشتىو فریاكەوتنى هەناوى و گشتى و مناڵان و هیوا عەلى كەمال و بوژانەوەى دلأ و كردنەوەى دلأ و فێركارى.. كە ئەم نەخۆشخانانە بوونیان هەیە و كارمەندیان هەیە و نەخۆشیان هەیە و دەنێردرێنە نەخۆشخانەى فریاكەوتن. یان باشتر وایە بەشى تیشكى ئەو نەخۆشخانانە دابخرێت و هەموو وێنەگرانى تیشك بهێنرێنە نەخۆشخانەى فریاكەوتن.. بۆئەوەى نەخۆش ئەوەنە ئازار نەكێێشێت بەدیار كردن و نەكردنى تیشكەوە. لەم رۆژانەدا فەرمانێكى كارگێرى بەرێوەبەرى گشتیان هێنا كە تێیدا نوسراوە دەبێت نەخۆشخانەى فریاكەوتن سۆنەر و تیشك بۆ نەخۆشەكانى فریاكەوتنى هەناوى بكەن. واتە كارمەند لەسەروى كارەكانى خۆیەوە دەبێت ئەو نەخۆشانەش ببینێت، بەڕى من ئەوە بڕیارێكى دروست نىیە چونكە دەتوانرێت ئەو كێشەیە بە كڕینى یەك ئامێرى سۆنەر و ئامێرێكى تیشكى پۆرتەبل چارەسەر بكرێت، لەگەلأ گەڕانەوەى هەندێك وێنەگرى تیشك لە عەربەت و خەلەكان و چوارتا و هەندێك شوێنى ترەوە، ئەم وەزارەتە بڕیارى زۆر سەیر دەكات وەكو ئەوەى كێشەى سەنتەرى شارى سلێمانى پێ چارەسەر ناكرێت دەیەوێت تیشك بەرێتە لادیكانەوە.
تكایە لایەنە پەیوەندیدارەكان كێشەى نەخۆشخانەكانى سلێمانى چارەسەر بكەن گەر بۆشتان چارەسەر ناكرێت خەڵكى پسپۆر هەیە ڕاوێژى لەگەلأ بكەن، چونكە ئەوە پەیوەندى بەهەموو لایەكەوە هەیە.
وێنەگرى تیشك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست