کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ (ئافرەتێكی فەرمانبەر)

Wednesday, 03/03/2010, 12:00



لەسەر نووسینی (دكتۆر بەرهەم نەگبەتیت بێت هێرشی محرم تەگبیركەرت بێت)
من كەسێكی نەناسراوی ئەم ووڵاتەم و باپیرەم لەم شاری سلێمانیە لە دایك بووە و خۆشەویستی ئەم شارەش بە ناخماندا چۆتە خوارەوە و ڕەگی داكوتاوە . من لە ساڵی (1979) ەوە ئەو (هێرشی محرم) ە ئەناسم كە ئەو (ئافرەتە فەرمانبەرە) باسی لێوە ئەكات ، ماوە هەبووە كە بە شەو و بەڕۆژ و لە جێگەی جیاوازدا لەبەر لووتی یەكتریدا بووین و ماوەش هەبووە بۆ چەند مانگێك نەك هەر یەكتریمان نەبینیوە بەڵكو ئاگامان لە هەواڵی یەكتریش نەبووە . لەو ماوەی 31 ساڵەدا هەر یەك لە ئێمە ئیش و كاری جیاواز لە یەكمان هەبووە و هیچ جارێكیش (لەدوای ماوەی خوێندنەوە) كارمان بەیەكەوە نەبووە ، زۆر جار هەبووە كە بۆچوونی زۆر جیاواز لە یەكمان هەبووە و بە یەكتریشدا هەڵچووینەتەوە و زمانی زبرمان دژی یەكتر بەكارهێناوە هەتا ئەم چركە ساتەش دوو بۆچوونی نەك هەر جیاواز لەیەكمان هەیە بەڵكو دوو بۆچوونی زۆر دژ بەیەكیشمان هەیە و هەریەكەمان لە گۆشە نیگای خۆیەوە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ هەموو ڕووداوەكانی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێش هەیە .. ئەگەر ئەو (ئافرەتە فەرمانبەرە) باسی لەهەر شتێكی تر بكردایە كە پەیوەست بێت بە ژیانی تایبەتی یان كاروفەرمانی ئەو (هێرشی محرم) ەوە لەوانەبوو زۆر ئاسایی بووایە بەلامەوە و بمخستایەتە خانەی بۆچوونی ئازادەوە و وەك هەر بابەتێكی تری كوردستانپۆست بمخوێندایەتەوە و سەرنجی تایبەتی خۆم لا دروست بووایە ، بەڵام باسكردنی بابەتێك لەو جۆرەی خانمی (ئافرەتێكی فەرمانبەر) وروژاندوویەتی لای من ناچێتە هیچ قاڵبێكەوە و نەك هەر هەوڵدانێكی بێ بنەمایە بۆ ناوزڕاندنی كەسێك بەڵكو خەونێكە هەر كەس بیبینێت ئەبێ كە ڕاچڵەكا شایەتمانێكی بەحەق بێنێت . ئەو (هێرشی محرم) ە ئەوەندە پەیوەستی خۆشەویستی هاوسەر و خێزانەكەیەتی كە زۆرجار ئەو پەیوەست بوونە لە كۆڕی هاوڕێ و هاوەڵەكانیشی دابڕیوە و زۆر جاریش ژیانی لێ تاڵ كردووە و خەوی لێ هەراسان كردووە ، ئەگەر كەسێك هەبێت گومانی لە دەست پاكی یان بێ توانایی یان بوون بە ئامرازێك بەدەست دەسەڵاتەوەی ئەوی هەبێت من هیچ وەڵامێكم نی یە بۆی و نازانم تا چەند گومانەكانی لە جێگەی خۆیدان چونكە بەڕاستی من ئاگاداری ئیشەكانی نیم ، بەڵام بۆ ئەوەی كە داوێن پیس بێت و بیەوێت ئافرەتێكی وەك خانمی (ئافرەتێكی فەرمانبەر) لە خشتە بەرێت ، ئەوە زۆر دوورە لە لۆجیكەوە و من لەوپەڕی جیاوازی بۆچوونەكانیشمانەوە و تا ئەو ڕاددەیەش كە ئەگەر دوژمنایەتی بكەوێتە نێوانمان ئینجا ئەگەر بە چاوی خۆم بە ڕووتیش بیبینم باوەڕ ناكەم كە داوێن پیس بێت نەك بە وێنەی پەیوەندییەكی مێسنجەر كە هاوپێچ نەبوو..
باشە بەڕێزم جەنابت باسی ئەوە ئەكەیت كە دركت بەوە كردووە كە ئەو مەرامی خراپی هەیە ، واتە توانیووتە خۆتی لێ بپارێزیت و بە حەیاوحورمەتی خۆتەوە بمێنیتەوە ئیتر كام كەرامەتەیە كە ناوێری بیسەندیتەوە و خۆت لێ دەمكوت كردووە لەبەر كەسوكارەكەت ؟؟؟؟؟
پەندەكەی جەنابیشت ڕاستە لەسەر هەمەوەند و منیش ئەڵێم (ئافرەتی كورد نەگبەتیت بێت جەنابت داكۆكی كەری كەرامەتی بێت)

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە