کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەنها لەبەر گرنگى ئەو رۆژە وەڵامت ئەدەمەوە

Monday, 17/08/2009, 12:00


هەموو كوردێك ئەوانەى دەنگیان دا و ئەوانەى لە دەنگدانیش ناویان نەگەڕایەوە و بە هەر هۆ و هۆكارێك بوو دەنگیان نەدا ئەم رۆژەیان لەلا وەكو جەژنێكى نەتەوەیی بوو، لە هەموو میدیاكانیش بینیمان كە خەڵك و هەموو چین و توێژەكانى كۆمەڵگاكەمان زۆر بە پەرۆشەوە رویان لە سەندوقەكانى دەنگدان كرد، من ئەو رۆژەم وەكو نەورۆزێك دەهاتە بەرچاو، بۆیە بەیانیەكەى زۆر بە پەرۆشەوە وەكو رۆڵەیەكى ئەم نەتەوە ستەمدیدەیە بە جلوبەرگە كوردیەكەم و ماڵ و منداڵم رۆیشتین بۆ دەنگدان لە بنكەى دەنگدانى تایبەت لە هوتێل شیراتۆن لە هەولێر ئەگەر دواى رێزدار نێچیرڤان بارزانى یەكەم كەس نەبووبم ئەوا دووم كەس بووم لە دەنگدان، لەسەر ئەو بنەمایە دەمەوێ ئەو روونكردنەوەیەە بۆ كەسێكى راسپێردراوى ترسنۆك بەناوى چاودێرێك تقریرێكى بەعسیانەى لەسەر من نووسیبوو كە تیایدا دەڵێت(ئەنوەرى حاجى عوسمان دەنگى نەداوە) :
- لە بنكەى دەنگدانى تایبەت لە هوتێل شیراتۆن لە هەولێر دەنگم داوە.
- لەبەر خەلەلێكى ناوى مناڵێكم زیاتر لە چەند كاتژمێر لە شیراتۆن مامەوە.
- جەنابت فەرمووتە سەیری هەر 10 پەنجەى ئەنوەرم كردووە مۆرى پێوە نەبووە، منیش دەڵێم دە پەنجەم نییە پێنج پەنجەم هەیە و پەنجەكانى ترم بۆ بونیادى ئەم رۆژە كردۆتە قوربانى.
- دەمەوێ پێت بڵێم دواى گەڕانەوەم لە شیراتۆن لەگەڵ فەریق کێر وان و ئەندامانى فەلەك تا كاتژمێر 8ى ئێوارە لە خزمەتى ئەو پێشمەرگانە بووین لە وەزارەتى پێشمەرگە كە ناویان نەگەڕابۆوە.
- بە نسبەت جەنابت حەدى ئەوەت نییە بێیتە دەورو پشتى ماڵى من، منداڵى من لەبەر ئەوەى مهنەى مامۆستاییان هەیە لە قوتابخانەى هەڵوێست لە دۆلاراوە لە خزمەتى بەڕێكردنى ئەو هاوڵاتیانە بوون كە دەنگیان ئەدا بۆیە بەتۆ و كوردستان پۆستەكەت دەڵێم نەعلەت لەتۆ و لەوە بدات كە لەو رۆژە دەنگى نەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە