کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەركردە سەرشۆرەكانى یەكیتىلەهەولێر لەئێستاوە دەیانەوێ دژایەتى ریفۆرم بكەن

Saturday, 28/03/2009, 12:00


سەركردە سەر شۆرەكانى ناویەكیتى بەگشتى وئەوانەى ناوهەولێر بەتایبەتى ماوەیەكە كەوتۆنەتەخۆ بۆ دژایەتى كردنى سیاسەتى بالى ریفۆرم لە هەموو كوردستان بەگشتى وناو هەولێر بەتایبەتى!هەندێ لە سەركردەكانى یەكیتى بەتایبەت هەولێریەكان پێیان وایە كەس لەگەڵ سیاسەت وبەرنامەى بالى ریفۆرم (كاك نەوشیروان) نیەودژى ئەونبەلام نەك هەر لەوەدا بەهەڵەداچوون بەلكو سەریى خۆیان دا لەبەرد.چونكە ئێمەى هەولێرى وخاوەن خەبات وقوربانى دانى رۆژانى شۆرش وخەبات لەگەڵ ئەو كەسەین كە لەهەموو كەس پاكتروشۆرشگێرتروبەجورئەت تربێ .بێگەمان ئەو سیفەت ورەفتارانەش تەنیا لە خودى (كاك نەوشیروان)دا دەبینینەوە نەك لە جەلالى نەخۆش وخەلەفاوكۆسرەتى سەقەت وبەرهەمى گێروئەرسەلانى گروو.....هتد
رۆژى 28/3لە هۆلى هایستى شارى هەولێر چەند سەركردەیەكى شارى هەولێرى ناویەكیتى وبەبەشدارى بەرهەمى بێبه‌رهه‌م لەوانە (كۆسرەت و ئەرسەلان) لەگەڵ ژمارەیەك گەنجى شارى هەولێردا كۆبونەوە.
قسەمان لەوەنیە ئەو گەنجانە چۆن كۆكرابوونەوە و ئیتمایى سیاسى ئەو گه‌نجانە چى بوە؟ چونكە هەر هەموویان پاش كۆبونەوەكە دەیان ووت وامانزانى ئەو سەركردانە پێمان دەلێن ئەوە بریارماندا بە بەخشینى خانووى نیشتەجێبون بۆ لاوان وبرینەوەى موچە بۆ گەنجان و دامەزراندنى هەموو ئەوانەى كە تا ئێستا خوێندنیان تەواوكردوە و دانەمەزراون. كەچى ئەوەى تەوەقعیان نەكرد ئەو مژدانە بوون به‌ڵکو ئەو سەركردانە هاتبوون بۆ دژایەتى كردنى بالى ریفۆرم و خودى كاك نەوشیروان.چونكە ئەوەى كە تائێستا روونە لە پارێزگاى سلیمانى كاك نەوشروان بەڕەكەى لەژێر پێى جەلال وئەو سەركردە سەرشۆرانە دەرهێناوە و زۆربه‌ی یه‌کێتییه‌کان له‌ سلیمانیەكان لەگەڵ گۆران و سیاسەتەكەى كاك نەوشیروانن. ئەوانە هەر لەئێستاوە دەیانەوێ بەر لەو شۆرشەى كاك نەوشیروان بگرن و نەگاته‌ شارى هەولێر به‌ڵام هەیهات هەیهات .چونكە هەولێریەكان وەك سلیمانیە شۆرشگیرەكان داواى گۆران وریفۆرم دەكەن ودەیانەوێ دەربازییانبێ لەو سەركردە سەرشۆرۆرودزوتەكەتولچیانە.چونكە ئەوانەن بوونەت هۆى تێكدانى رەوشى ناویەكیتى وكوردستان .
بۆ ئەم مەبەستە رۆژى 28/3كۆسرەت وبەرهەم وئەرسەلان لە هەولێر لەگەڵ ژمارەیك گەنجى دەست نیشان كراو كۆبونەوە،خۆشیەكەلەوەدابوو هەریەك لەو سەركردە انە بەشێوازێك قسەیى دەكرد.وەهەر یەك لەوانە بە عەكسى ئەوەى تر قسەى دەكردوو تەعلیقیان لەسەر قسەى یەكتر دەدا!لەبەر ئەوە دەتوانین بلێن هەریەك لەوانە هاتبوون بۆ دەرخستنى عەرزى عەزەلاتى خۆیان وخۆدەرخستنیان.لەبەر ئەوە ئەگەر تەماشاى شێوازى ئامادەكردنى هەولالەكەبكەین كە لەراگەیاندنى یەكیتى بلاوكرایەوە نەك هەر هەوالە دواخرا بەلكو دەستكارى ناوەرۆكى هەوالەكەش كراوبە بەرژەوەندى بەرهەم وئەرسەلان رێكخراو بلاوكرایەوە.واتا كۆسرەتیان ئیهمال كرد!!
ئێمە وەك گەنج وخەلكى شارى هەولێرودەوروبەرى بەئاشكرا دەلێن كاكە ئێمە لەگەڵ گۆران وریفۆرمین وچیتر بە قسەكانى ئێوە هەڵناخەلەتێین.لەكۆبونەوەكەشدا ویستمان قسەبكەین بەلام دەرفەتیان نەداین!!
دواجار پەیامێك لەرێگاى ئەو نووسینە دەنێرین بۆ كاك نەوشیروان وپێیدەلێن /كاكە نەوە ئیمە لەگەڵ تۆین ودەنگ بەولیستە دەدەین كە تۆ پێشڕەوایەتى دەكەى .زۆریشمان پێى عەیبە باس لە ناوچەگەریەتى بكەین چونكە ئەوانە دەیانەوێ بەوە هەڵمان خەلەتێنن .
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە