نا بۆ کوشتاری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی سلێمانیی نا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی میلیشیاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان
Monday, 21/02/2011, 12:00
کۆمیته‌ی پشتیوانی
له‌درێژه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی سیڤیلی کوردستان به‌گشتیی و لاوان به‌تایبه‌تیی، له دژی گه‌نده‌ڵیی و نزمیی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان و بێئومێدیی به به‌ڵینه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو سامان وداموده‌زگاکانی وڵات له‌لایه‌ن پارتیی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه‌وه، ڕۆژی 17 / 2 به‌ده‌ستپێشکه‌ری تۆڕی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی له‌شاری سلێمانیی خۆپیشاندانێک بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌کی به‌رفراوان سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌چوو . دواتریش به‌شێک له‌به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌که بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی ڕووده‌که‌نه به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتیی دیموکراتی کوردستان.
له‌به‌رانبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی ناوبراودا و دوای توندبوونه‌وه‌ی هه‌ستی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک ، وه‌ک شێوازێکی ناڕه‌زایه‌تییه‌که ، ئاماده‌بووان ده‌که‌ونه به‌ردبارانکردنی باره‌گاکانی حیزبی ناوبراو. ئه‌و شێوازه که له ههمووناڕهزایهتییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌لایه‌ن خه‌ڵکی بێچه‌که‌وه په‌نای بۆ ده‌برێت ره‌نگدانه‌وه‌ی رقی که‌ڵه‌که‌بووی خه‌ڵکه به‌رانبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌موو پێویستییه‌کانی ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ی زه‌وتکردووه له‌خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه به‌کوردستانیشه‌وه .
به‌پێی هه‌واڵه‌کان له بری گوێگرتن له‌داخوازیه‌کانیان لێپرسراوانی لقی چواری پارتیی پاش په‌یوه‌ندییکردن به‌مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبه‌که‌یانه‌وه ده‌که‌ونه هێرشێکی چه‌کداریی توندوتیژ له‌به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ری بێچه‌کی ناڕازیدا. پارتیی له‌و هێرشه‌یدا ده‌سبه‌جێ قه‌سابخانه‌یه‌کی گه‌وره ده‌نێته‌وه و ده‌یان که‌س له خه‌ڵکی سڤیل و بێ‌تاوان ده‌بنه قوربانیی. به‌شێکی زۆری قوربانییوهکان مناڵی ژێر 16 ساڵن. هاوزه‌مانیش ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره که‌وتونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و هه‌واڵه‌کان باس له‌گرتنی ده‌یان که‌س له‌لایه‌ن میلیشییاکانی پارتییه‌وه ئه‌که‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و داخوازییانه ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ریی خه‌ریکه سنووری شاری سلێمانیی تێده‌په‌ڕێنێت و شار وشارۆچکه‌کانی تری کوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌و به‌دوای ئه‌وه‌شدا پارتیی به‌فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی و له‌سایه‌ی ملکه‌چکردنی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی وسه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و بۆ ئیرهابکردنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی شاری سلێمانی هێزێکی میلیشیای زێڕه‌ڤانیی زۆری ڕژاندووه‌ته ناو سلێمانییه‌وه بۆ سه‌رکوت و ترساندن.
ئێمه وه‌ک جه‌ماوه‌ری کۆمیونیتیی کوردیی له‌شاری سیدنی ئوسترالیا له‌کاتێکدا که زۆر به‌توندی کوشتار وسه‌رکوتی خوێناویی خه‌ڵکی سیڤیل و ئازادییخوازی کوردستان و شاری سلێمانیی له‌لایه‌ن تفه‌نگچیه پیاوکوژه‌کانی پارتییه‌وه به‌توندیی ئیدانه ده‌که‌ین داواکارین که :
1/ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی لێپرسراوی پارتیین، ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بووه له‌ته‌قه و کوشتن و بریندارکردن و ڕاونانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی وخۆپیشانده‌رانی ڕۆژی 17 / 2 هه‌واڵه‌ی دادگایه‌کی بێلایه‌ن بکرێن.
2 / لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبیی پێک بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی پارتیی.
3 / هه‌موو گیراوه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه به‌په‌له ئازادبکرێن.
4 / ئازادیی خۆپیشاندان به‌ته‌واویی و بێ هیچ بیانوویه‌ک بۆ خه‌ڵک به‌ڕه‌سمیی بناسرێت.
5/ سه‌رکردایه‌تی پارتیی و مه‌سعود بارزانیی که به‌ئاشکرا وه‌ک سه‌رکرده‌ی میلیشیایه‌کی حیزبیی ده‌ستی له‌م تاوانه‌دا هه‌یه داوای لێبوردن به‌ڕه‌سمی له که‌سوکاری قوربانییه‌کان و له‌هه‌موو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بکات.
6/ گوێزانه‌وه‌ی گشت باره‌گا حیزبیه‌کان له‌ناو شاره‌کانی کوردستان.
ئێمه لێره‌دا هاوکات له‌گه‌ڵ پێکهێنانی کۆمیته‌ی هاوپشتیی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ئوسترالیا ، و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی توندی کۆمیونیتیی کوردیی ، ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جه‌ماوه‌ریی ڕێکده‌خه‌ین بۆ شه‌رمه‌زارکردنی پارتیی دیموکراتی کوردستانی عێراق و خستنه‌ڕووی ئه‌و داخوازییانه‌ی سه‌ره‌وه.
هه‌ر لێره‌شه‌وه بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمیونیتیی کوردیی و هه‌موو که‌سێکی به‌ده‌ربه‌ست بۆ ئازادیی و مافه‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ین به زۆرترین تواناوه له‌و خۆپیشاندانه ئارام و هێمنانه‌دا به‌شداربن بۆ به‌رگریی له‌گیان و داخوازیی و که‌رامه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی شاری سلێمانی ی‌و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان.
شوێن : به‌رده‌م ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان / سیدنی
ئه‌دره‌س : Macquarie Street mall
Corner of Macquarie & Moore street Liverpool.
كات :pm 2:30 Wednesday 23th / 2/2011
تێبینیی: پێش کۆبوونه‌وه‌که له‌به‌رده‌م ئۆفیسی ناوبراو ، له Biggie street کۆده‌بینه‌وه تا ئه‌و ماوه کورته به رێپێوان ڕووبکه‌ینه شوێنی سه‌ره‌کیی ناڕه‌زایه‌تییه‌که.
بۆ په‌یوه‌ندیی زیاتر ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره ته‌له‌فوونانه په‌یوه‌ندیی بگرن :
0421170966
0423328191
کۆمیته‌ی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان / سیدنی شوباتی 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست