کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ویژدان بەس لە شیعرا ماوە زەمیریش لە قەواعیدا

Thursday, 05/02/2009, 12:00


دوایى ئەوەى چوار حیزبەكە پرۆژەیەكیان دا بەم حكومەت و حیزبانەى حكومەتیان قۆرخ كردوە ، ئیتر یەكێتى و پارتى شێت بوون ، ئەوەبوو لە وەڵامێكى مناڵ بازاڕى دا وەڵامى چوار حیزبەكەیان دایەوە ، دوایى ئەو وەڵامەش دەهۆڵ كوتەكانى دەسەڵات ئەوانیش هەر یەكە و لە ڕوانكەى بەرژەوەندى خۆى و گیرفانى پڕ نەبووى كەوتە هەڵشاخان و قاچ گرتنى چوار حیزبە كە ، ئەمانە ئەوەیان سەلماند بۆ هەموو لایەك كە بێجگە لە خۆیان هیچ ڕەخنەیەك و پرۆژەیەك بۆ چاكسازى قبوڵ ناكەن ، وە بەم وەڵامەشیان دیموكراسیان ئەتك كردو ئەو نمونە جوانەى دەسەڵاتى كوردى كە خەریك بوو بیكەنە نمونە بۆ نیوەى دنیا سوك كرا و جارێكى تریش دیموكراسى و مافى ئازادى ڕا دەربڕینیان پێشێل كرد ، قادر عەزیز سكرتێرى زەحمەتكێشان لە چاوپێكەتنێكى ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا ئەڵێ ((یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ خه‌ڵكیان به‌مووچه‌ به‌خۆیانه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.)) خۆ ئەم قسەیەى قادر عەزیز لە سەدا سەد ڕاستە و هیچ گومانێكى تیا نیە كە هەریەكەیان لەشكرێك موچە خۆرى بێً بەرهەمیان هەیە ، كە بێجگە لە بە هەدەر دانى پارەى ئەم میللەتە هیچى تر ناكەن ، ئەو هەموو پارەیەى ئەدرێ بەو لەشكرە كادرە بێ بەرهەمە ئەگەر لە پرۆژەیەكى كشتوكاڵى یان ئاوەدان كردنەوەدا سەرف بكرایە ئێستا كوردستان حاڵێكى ترى ئەبوو ، بەرزانى ئەحە سمێڵ لە سایتە ڕوو زەردەكەى چاودێردا وەڵامێكى قادر عەزیزى داوەتەوە و ئەڵێ هەقە بە ویژدانەوە قسە بكرێت ، بە خوڵامت بم ئەوە تۆیت باسى ویژدان ئەكەیت هەى بێ ویژدان ئەى ئەو كاتانەى ئەم هەموو داهاتەى كوردستان حەپەلوش دەكرا بۆ باسى ویژدانت نەئەكرد ، خۆ كاك قادرعەزیز ڕاست دەكات بەس موچەو نانى خەڵكە ئێوەى هێشتۆتەوە ئەگینا دەسەڵاتەكەتان لەوەى سەدام خراپ ترو بەدناو ترە ، ئەمڕۆ كە خەڵكتان مل كەچ كردوە تەنها پارەكەیە ئەگینا ئێوەى خائین زادە كێ لە دەورتان كۆدەبێتەوە ، هەر بۆ ئەوەى خەڵكى زیاترتان لێ كۆبێتەوە بە هەزارەها كەستان بە بەلاش خانەنشین كردوە ، ئەمڕۆ بەدناو ترین حكومەت و دەسەڵات دەسەڵاتەكەى یەكێتى و پارتیە ، ڕاستە شەهیدەكان بۆ پارە خۆیان بە شەهید كردن نەدا بەڵام ئەگەر بیان زانیایە بۆ ئەم ڕۆژە خۆیان بە كوشت دەدەن ئەوا كەسیان ئامادە نەبوون ئەوە بكەن ئەوانە خۆێنى خۆیان بەخت كرد و ئێستا ئێوە بەرهەمەكەى ئەخۆن ، كێ كردى و كێش خواردى ، سەیرى جیاوازى كوڕە شەهیدێك و كوڕەكەى خۆت بكە ، بە مۆنیكاى جام ڕەش ئەگەڕێ ، كوڕەكەى تۆ دەورى عودەى دەبینێ و كوڕى شەهیدێكیش داماوو زەلیل ، ئەوان ئەگەر بیان زانیایە ئەمڕۆ تۆ ئەبیت بە بەر پرسى ئەم شارە قەت خۆیان بە كوشت نەئەدا ، هەر سەیرى خۆت بكە جارێكیان ئاوا باسى سەلاحە ڕەشت كردبوو ووتبوت ئەم پیاوە وەكو تەلەفونى سەر جادەى لێ هاتوە بێ پارە ئیش ناكات ، بۆ ئێوە كەسى دڵسۆزتان هێشت ، ئێوە واتان لە خەڵك كردوە نەفرەت لە كورد بونى خۆى بكات ، ئێوە ئەگەر ڕاست ئەكەن دوو مانگ موچە مەدەن جا بزانە كێتان بە دەورەوە ئەمێنێ ، بۆ ئێوە دڵسۆزیتان لە خەڵكا هێشتوە ،ئەو تێكۆشەرانەى تۆ باسیان دەكەیت ئەمڕۆ پەراوێز خراون و دزو ئامر سریە وجاش شوێنیان گرتونەتەوەو لە چوار دەورى تۆكۆبونەتەوە ، دڵنیا بە كارێكتان كردوە ئێستا خەڵك شەرم ئەكات بڵێ كوردیشم ، تەنانەت موچە خۆرەكانى خۆشتان لێتان كەوتونەتە تەقە ، ئێوە چاوەڕێ بكەن با ئەم هەڵبژاردنە بكرێ ئەو كاتە ئەتانبینمەوە جارێ جادەكەى پانە و بە ئارەزووى خۆتان قسە بكەن ، ئێستا دەستان بە پشكۆكەدا نەچزاوە ، ئەو كاتە ئەو لەشكرە كادرە موچە خۆرەش فریاتان ناكەوێ ، من سەدان كوڕو كچى شەهید ، براى شەهید ئەناسم سوێندیان بە گۆڕى شەهیدەكەیان خواردوە كە ئەو ڕۆژەى ئێوەى تیا سوك ئەبن دەنگ نەدەن بۆ ئەوەى ئێوەش ئیتر ئەمەندە لە خۆتان بایى نەبن ، مەرگتان نزیكە پشت بە خوا ، كەس و كارى شەهیدان ڕۆژانە هەڵس و كەوتى ئێوە باش ئەبینن ، ئەزانن جیاوازى نێوان كوڕەكانى ئێوە و كوڕە شەهیدەكان چەندە ،جیاوازى نێوان موچەى ئێوە ى دزو گەندەڵ لەگەڵ شەهیدێكا چەندە ، جارێكى تر یەك ماڵە شەهید ئامادە نیە دەنگ بدات بە كەس و كارى ئەو حەڤدە شەهیدانەشەوە كە خاڵت شەهیدى كردن دەنگ نادەن بەو دزانەى خوێنى شەهیدەكانیان بە هەدەر ئەدات ، نازانم چۆن لە ڕووت هاتوە باسى ویژدان بكەیت ، تۆو ویژدان كوجا مەرحەبا ئەوەندەى من بزانم ویژدان لە شیعر و زەمیریش بەس لە قەواعیدا ماوە ، چاوەڕێى ویژدان بكە ، باش بزانە قسەكانى كاك قادریش ڕاستە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە