هەیداد هەی بێداد لە دەست جاش قەڵەم و زوڕنا ژەنانی بهکرێگیراو
Saturday, 31/10/2009, 12:00
گۆڤهن
جەماڵ عەبدوڵای زوڕناژەن نوسەر لە پێناو سەر قەڵەمانەو چڵکاوی دەسەڵاتی مافیادا لە ژێر ناونیشانی هەیداد هەی بێداد. دا دەڵێ . نازانم كەی و چ كاتێك هەندێك لەو ڕۆژنامەنووس و نووسەرانەی كە بە هەر هۆكار و هەر ڕێگەیەك بێت، ڕێگەیان كەوتووەتە ناو دنیای ڕاگەیاندن و نووسین و ڕۆژنامەنووسییەوە، واز لەو فاڵگرتنەوە و لەپی دەست خوێندنەوەیە دەهێنن كە لە مەسەلە سیاسییەكاندا بێ هیچ بەڵگە و بنەمایەك، بێ هیچ زانیاری و شیكردنەوەیەكی زانستیانە زۆر پێش ڕووداوەكان دەكەون و حوكمی ڕەهای بەسەردا دەسەپێنن. .. دیارە جەمالی زوڕنا ژەن خۆی لێبۆتە فەیلەسۆف و وای ئەبینێ کە کەس جگە لە خۆی وهاوشێوەکانی. بۆیان نیە بنوسن لەبەر ئەوەی بە مانای وشە . ئەوانە ڕۆژنامەنوس نین یان نوسەرنین . جا لەبەر ئەوە جەمالی زوڕنا ژەن وتەنی. ئەوانەی کارتی ڕۆژنامە نوسیان لە باخەڵا نیە بۆیان نیە باسی سیاسەت بکەن. بۆیان نیە بیروڕایان بڵێن یان بنوسن . کام سیاسەتیش ئەو سیاسەتەی کە 18 ساڵە مافیاکانی بنەماڵەی جەلال و مەسعود بەڕاست و چەپا سامانی ئەم وڵاتە ئەدزن. لەسەر خوێنی شەهیدان بون بە ملیارددێرو هەر لەسەر خوێنی ئەو شەهیدانەش ئەم دو بنەماڵەیە هەزاران زوڕنا ژەن و جاش قەڵەم و ماستاوچی وزمان پیسو خۆفرۆش و بێئابڕوی هاوشێوەی جەمال و سەرۆ قادرو ئەوانی تریان لەبەر قاپیەکانیان ڕاگرتوە تا پاسیان بکەن و لە کاتی کەشفبونی هەر دزی و بێئابڕویەکدا لەهەردو بنەماڵە دزەکەی جەلال و مەسعود. ئەوان بە گەلەکۆمەگی وەك گەلە گورگ پەلاماری ڕۆژنامە نوسانی ئەهلی و خەڵکی کوردستان و ئەو نوسەرانە بدەن کە ناتوانن و دڵیان بەرایی نادا لە ئاست ئەو هەمو دزی و بێشەرەفیەی ئەم دو دەسەڵاتە مافیایە . دەرهەق بەخەڵکی کوردستانی ئەکەن و تا ئێستاش لەسەری بەردەوامن بێدەنگ بن. جەمال باسی بەڵگە ئەکات کە گوایە ڕۆژنامە نوسانی ئەهلی ئەو نوسەرانەی ڕەخنە لەدەسەڵات ئەگرن بەڵگەیان نیە ئهگهرچی ئهگهر لهکاتی دزی و داوێنپیسیهکانتاندا بهوێنهش بهڵگهتان لهسهر بڵاو بکهنهوه ئێوه حهیاتان به هیچ نیه چونکه خۆتانی لێ لهبان ئهکهن.باشە کاك جهمالی زوڕناژەن. جەنابتان کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن دەسەڵاتەوە گوێکانت پێقوت کراوەتەوە تا بەڕاست و چەپا هێرش بکەیتە سەر دانای ئەحمەد مەجید پارێزگاری سلێمانی.دەیان ڕۆژنامەو سایتی بە کرێگیراوی دەسەڵاتی مافیاش هاندراون بۆ هێرشکردنە سەر دانای ئەحمەد مەجیدو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستە وا بزانم بەڵگەشتان بۆ تەزویر کرد و ماوەیەکیشە لە گۆڤارە درۆزنەکەی جەنابت کە ناوی بەڵگەیە کە ئەویش مەسرەفی بڵاوکردنەوەو تێچونی پارەی دزراوی خەڵکی کوردستانە . لە زوڕنا ژەنین و تۆمەت هەڵبەستن نەوستاوی و تا وتیشتان دانای ئەحمەد مەجید پارەی وشکەساڵی بردوە بۆ گردەکە . من هیچ داکۆکی لە دانای ئەحمەد مەجید ناکەم .تا سەر ئێسقان لەگەڵ ئەوەم هەر کەس و لایەنێك دزی لەسامانی خەڵکی کوردستان بکات. بدرێتە دادگاو فلس بە فلس لە میلی چاوی دەر بهێنرێتەوەو بۆئەتکیش سەری پاك پاك بتاشرێ و بخرێتە زیندانەوە. بەڵام دوای ئەو هەمو زوڕنا ژەنین و هات و هاوارەی جەنابت و سایتە کرێگرتەکانی تری دەسەڵاتی مافیا. کە بۆ لەکە دارکردنی دانای ئەحمەد مەجید گرتانە بەر. سەرەئەنجام دەرکەوت کە ئێوە ئەوەی نوسیتان ئەو زوڕنایەی ژەنیتان هەموی بوختان بو. لە ناو کوردیشدا واباوە کەسێ کە بوختان هەڵدەبەستێ و دواجار دەر دەکەوێ کە بوختان چیە دەورو بەر پێی ئەڵێن (جگە لە ......... خواردن چیت بۆمایەوە) بۆیە هەر دوای ئەوەی دیوانی چاودێری دارایی لێکۆڵینەوەی وردی لە دۆسیەی دانای ئەحمەد مەجید کرد ڕای گەیاند کە دانای ئەحمەد مەجید وەك باس دەکرا دز نەبو بەڵکو کەمتەرخەمی هەبوە لە وەی لێپێچینەوەی نەکردوە تا بزانێ ئەو پارەی بۆ وشکەساڵی تەرخان کرابو چۆن سەرف کراوەو چی لێهاتوە. دیاریشە هەر لەدوای ئەوە سایتە چاوگێڕەکەی مەلا بەختیار بە بڵاو کردنەوەی لێدوانەکەی دیوانی چاودێری دارای ڕاستەوخۆ بە جەمالی زوڕناژەن و جاش قەڵەم و ماستاو چی و کلکە لەقێچیەکانی بەدەرگای دەسەڵاتی وت ئێوە جگە لە ........... ردن چیتان بۆمایەوە.؟بۆیە ئەوە ئێوەن لە پێناوی پارەدا چونکە ئەوە کاسبیتانە بوختان هەڵدەبەستن. بەڕاست و چەپا پەلاماری کوردستانپۆست و لڤین و ئاوێنەو هاولاتی و ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنوسەکان ونوسەراکانیدا ئەدەن شاماڵ ئەبەن بۆ قاچیان هەر لە پێناوی دیفاع کردن لەسەرانی دزو مافیاوبەراوەژو کردنەوەی ڕاستیەکان و دێزە بەدەرخۆنەکردنی هەرچی ڕاستیە. لە بەر چاوی خەڵکی کوردستاندا.بۆیە هەق وایە دانای ئەحمەد مەجید. جەمالی زوڕناژەن و سەرۆ قادرو سەرجەمی ئەو سایت و ڕۆژنامانەی دەسەڵات لەو ماوەیەدا تەشهیریان بە خودی دانای ئەحمەد مەجیدو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردو ناویانی زڕاند بداتە دادگا بابزانین وەك سەرۆکی دزان مەسعودو جهلال هەموجارێك کردویانەتە بنێشتە خۆشکەی سەر زاریان و ئەیانەوێ خەڵکی کوردستان تەفرە بدەن ئەفەرمون یاسا سەروەرە. ئادەی بزانین چۆن یاسا سەروەرە؟؟ بەڵام لە ڕاستیدا بەس یاسا سەروەر نیە. ئهگهر یاسا سهروهر بێت ئهبێت ئهوانهی سۆران مامه حهمهیان شههید کرد ئهوانهی دوجار ههڵیانکو تایهسهر نهبهز گۆران و لێیان دا ئهوانهی ههوڵی تیرۆرکردنی ئهحمهد میرهیان دا تهنها لهسهر درکاندنی ڕاستی دهبێت ئهوانهو ئاغاکانیان که هانیان ئهدهن بۆ تیرۆرو تۆقاندنی ڕۆژنامه نوسان و خهڵکی ناڕازی کوردستان سوکو ڕیسوا بکرێن ههمو ژیانیان له بهندیخانهدا بهسهر بهرن بهڵام یاسا له کوردستان تهنها و تهنها جهلال و مهسعودو کوڕو کچهکانیانن جا با لێرە واز لە جەمالی زوڕنا ژەن بێنین . ئەوا لەم کابینە شلۆقەی دکتۆر بەرهەمدا حاکم ڕەوف ڕەشید کراوەتە وەزیری داد ئادەی بزانین ئەو قارەمانە وەك چۆن لە دادگایی کردنی سەدام قسە لەڕوبو ئاواش لە کاتی دادگایی کردنی سەرانی مەسعودو جەلال و ئەو بەرپرسانەی 18 ساڵە سەروەتو سامان و قوتی خەڵکی ئەم کوردستانە ئەدزنو دنیایهك بهڵگهیان لهسهر ساغ بۆتهوه لهدزی و له داوێنپیسی و کوشتنی خهڵکی بێتاوان . ئەوێرێت بەم دوبنەماڵە دزەو پیاو کوژهکانیان بڵێت پشتی چاوتان کلی پێوەیە .؟ یان ئەویش ئەخەسێنن و لە پەڕژەوەندی سەرانی مافیاو کوڕو کچ و بنەماڵەکانیان نەبێت بڕیار نادا..؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست