سیسته‌می ده‌ستووری
Monday, 14/02/2011, 12:00
چوار نموونه‌ی خوێناوی ناشاییسته نارێک ناهه‌موار راسته‌و خۆ یا ناراسته‌و خۆ نێگه‌تیڤانه کاریان کردۆته سه‌ر سیسته‌می فه‌رمان ره‌وایه‌تی ئێستای کوردستان " دیکتاتۆری حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیه‌تی، دیکتاتۆرییه‌تی حیزبی ناسیۆنالیستی نازی هیتله‌ر، فه‌رمان ره‌وایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام حیزبه ناسیۆنالیسته عه‌ره‌بییه‌که‌ی، فه‌رمان ره‌وایه‌تی دیکتاتۆرییه‌تی کاسترۆی سۆسیالیستی" ئه‌وانه نموونه‌ی دییاروو روونن ئه‌گینا نموونه زۆرن.
ئه‌و سیسته‌مانه هیچ کامیان ده‌ستووری نه‌بوون و نین به‌واتای سیسته‌می ده‌ستووری دیموکراسی که فه‌رمانره‌وایه‌تی ده‌ستاو ده‌ست بکات به پێی ده‌ستوور، مه‌به‌ست له‌م لێدوانه ئایا سیسته‌می ئیستای کوردستان ده‌ستوورییه یا سیسته‌مێکی بێ سه‌روو به‌روو لێڵ و نا ده‌ستوورییه، هاووڵاتی کوردستان بۆی هه‌یه پرسیار بکات ئایا سیسته‌می فه‌رمانره‌وایه‌تی ئێستای کوردستان به‌ره‌و کام دووچاریان ئه‌بات چونکه مردن و ژیانی به‌نده به‌و سیسته‌می فه‌رمان ره‌وایه‌تییه، نه‌خۆشییه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌کانی ئه‌و چوار سیسته‌مه بوونه هۆی له ناو بردنی خۆیان به‌ڵام خۆ کاسترۆ هه‌رماوه چ مانێکی سه‌قه‌ت تر به‌وه‌ی فه‌رمان ره‌وایه‌تی گوێزایه‌وه بۆ رائۆلی برای واته کۆمارێکی پاشایه‌تی که سیسته‌مێکی نهگونجاوو نارێکه له گه‌ڵ سیسته‌می هیچ سه‌رده‌مێکدا نا گونجێت مه‌گه‌ر له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆمان ، سیسته‌می ناده‌ستووری مانای درێژ و کورت کردن به پێی ویستی فه‌رمان ره‌وا خۆی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵداو مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تاییان وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ قه‌رزاره‌و ئه‌بێ بناڵێنێ له بن باری ئه‌و قه‌رزارییه‌دا، ئه‌وه فهرماییشتهی سه‌رکرده‌یه‌کی به‌رێزی حیزبێکی کوردستانه.
سیسته‌می ده‌ستووری هێڵی سووره بۆ نه‌به‌زاندنی یاسا ، که تییایدا کۆمه‌ڵ به گشتی و تاکیش به‌ته‌نها مافی پارێزراو ئه‌بێت ، که دهستوورنهبوو سه‌رۆکی حیزب سکرتێری حیزب تا ئه‌گاته سهرشانهیهکی حیزب خۆیان به فه‌رمان رهواو براگه‌وره ده‌زانن و که‌س نابێت یه‌ک و دوویان له‌گه‌ڵ بکات و ئه‌وان خاوه‌نی بڕیارن ، که ده‌ستوور نه‌بوو ئه‌زموونێکی سه‌قه‌تی کوردستانی لێ درووست ده‌بێت حوکمه‌تی فیفتی فیفتی په‌رله‌مانی لیست داشی دامه له گه‌ڵ رێزم بۆ که‌سایه‌تی هه‌ر په‌رله‌مانتارێک ، داموو ده‌زگای حیزب جێگای
هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌ستوور یه‌کلایی ناکه‌نه‌وه تا رۆژێک زیاتر له‌سه‌ر کورسی فه‌رمانره‌وایه‌تی بن، ئایا مانه‌وه‌یان به ره‌وایی و له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه بێت باشتر نییه من پێم وایه باشتر بێت .
کێ به‌ر پرسیاری یه‌که‌مه له کردن و نه‌کردنی چاکسازی و درووست کردن و دامه‌زراندنی سیسته‌می ده‌ستووری له کوردستان، رووی ده‌مم قه‌ڵه‌مه‌که‌م ئه‌که‌مه دوو به‌رێز مام جلال کاک مسعود ئایینده‌ی چاک و خراپی کورد و کوردستان له گه‌ردنی ئێوه‌یه ئێوه رابه‌ری
دوو حیزبی گه‌وره‌ی کوردستانن خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی چه‌کدارین هه‌ر یه‌که بۆخۆی وه‌ک ئێستا نه‌ک بۆ میلله‌ت ، ئێوه به کورده‌وه
ئێوه‌ن بۆیه به هه‌ده‌ر چوونی یه‌ک فلس و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردستان و نه‌پاراستنی موڵکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌وداکردن به نه‌ته‌وه و دانه‌مه‌زراندنی سیسته‌می ده‌ستووری به‌ر پرسیار ئه‌بن له به‌رده‌م دادگای ئه‌و گه‌له‌ی هه‌موو جۆره قوربانییه‌کی دا له پێناو ئازادی سه‌ربه‌ستیدا هیچ کامێک له ئێوه به ئه‌ندازه‌ی خێزانێکی گوندێکی کوردستان ئازارتان نه‌چه‌شتووه به ده‌ست داگیرکه‌رانه‌وه ،
ئه‌مرۆ ئێوه‌ی سه‌رکرده ئه‌بێ تێکه‌ڵی خه‌ڵک بن لێیانه‌وه نزیک بن خۆتان هه‌ست به ئازاره‌کانیان بکه‌ن سه‌ردانی کوتوپری دیاری
نه‌کراو بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی راستییه‌کان که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌رتان بۆتان ئاماده نه‌که‌ن ، خۆتان موڵک و ماڵتان ئاشکرا بکه‌ن
نه‌وه‌ک بۆتان ئاشکرا بکه‌ن تابتوانن ره‌گ و ریشه‌ی ده‌ست پیسان چڵێسان دزوو تاڵان و برۆکان له‌ره‌گه‌وه هه‌ڵکێشن ، واز بهێنن له
کاری لاوه‌کی خه‌ریکی ماڵی کورد بن ، کورد پارچه پارچه مه‌که‌ن ئه‌مه سۆرانی ئه‌وه بادینی ئه‌وه یه‌زیدی ئه‌وه فه‌یلی ئه‌مه باکور
ئه‌وه باشور و رۆژ ئاوا‌و رۆژ هه‌ڵات ، ئه‌وه‌ی خۆی به کورد ده‌زانی ئه‌بێ شان بداته به‌ر باری به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی و ئه‌رکی
خۆی وه‌ک سه‌ربازێکی وونی کورد ئه‌نجام بدات ، پێم وایه چه‌وتی و خواری و خراپییه‌کان به‌ریان پێ ئه‌گیرێ و راستی له جێیاندا
خۆی ئه‌سه‌پێنی ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی به‌رێز به پشتیوانی میلله‌ت و به‌شداری کردنی ره‌سه‌نانه‌ی میدیا بۆ کورد راسته‌وخۆ خۆتانی بۆ ته‌رخان
بکه‌ن و نه‌سڵه‌مینه‌وه له‌وه‌ی موڵک و ماڵتان له‌ده‌ست ئه‌چێت یا ماندوو ئه‌بن ، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن سیستمی دیموکراتی نییه
نه خۆتان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن نه خه‌ڵکی ، پێش کات باوه‌رم هه‌یه که گیروگرفته‌کانی سیاسی ئابووری کێشه گرنگه‌کانی له بابه‌ت که‌رکووک و نه‌وت و پێشمه‌رگه‌و حوکمه‌ت و په‌رله‌مان و خزمه‌تگوزارییه‌کان و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌مووی دێته چاره‌سه‌رکردن گه‌ر سیسته‌مه‌که‌تان
گۆری بۆ سیسته‌می ده‌ستووری وه‌ک به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا ووتی ئه‌مه‌وێ چاکسازی له حوکمه‌ت و په‌رله‌ماندا بکه‌م ، چاوه‌رێی
هه‌وڵ و هیممه‌ت و کۆششتانین ئه‌گینا کوردستان خۆشی بۆ که‌س لێ به‌دی ناکرێت ته‌نها چه‌ند که‌سێکی گه‌نده‌ڵ نه‌بێ .
[email protected]14/10/2008
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست