تۆله به‌سه‌بره ئه‌مما به‌زه‌بره
Friday, 21/08/2009, 12:00
پیاو که دلنیا بوو ده‌ورووبه‌ره‌که‌ی پشتی پێ ئه‌به‌سترێ ئه‌توانێ رابه‌رایه‌تی تۆله بکات ، شوێن کات شێوه‌کانی توندووتیژی یاسایی به‌نده زانایی و شاره‌زایی و باری که‌سێتی و ناو‌و ناوبانگی خاوه‌ن درووشم.
سه‌نگه‌ر هه‌مان سه‌نگه‌ره ئه‌مجاره‌یان تۆڵه‌ی یاسایی و په‌رله‌مانی ، بۆ وا به‌په‌له بریاری به‌شداری نه‌کردن ده‌ده‌ی ، چۆک داده‌ده‌ی ، هاوه‌ڵه‌کانی لیسته‌که‌ت گورگان خوارد ده‌که‌ی ، خه‌ڵک بێ ئومێد ده‌که‌ی ، ووتاروو نووسینه‌کانت له بیر ده‌که‌ی ، ئه‌وه هه‌ڵاتنه له‌و ئه‌رکه ئه‌خلاقییه‌ی که خۆت بۆ خۆت دیاری کردبوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی یه‌که‌متان نه‌هێنا ئه‌وه بیانوویه‌کی بێ سه‌روو پێ یه ، به‌ردی بناغه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیکی نارێکخراوهییت دانا تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی بێ هاوتا بوو چه‌سپی له دڵی هاووڵاتی کوردستاندا شان دانهبهری و لێ په‌شیمان نه‌بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ به ئومێده‌وه بۆی ئه‌ژی‌و سارد نابێته‌وه‌و به‌ره‌و ئۆپۆزیسیۆنێکی رێکخراوهویی ئه‌به‌ن چونکه ره‌وایه به گژا چوونه‌وه‌ی زۆڵمه .
که تۆ له‌یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ئاماده نه‌بووی چی وه‌ڵامی خه‌ڵک و لیسته‌که‌ت ئه‌ده‌یته‌وه ، ئه‌ڵێن له کاک مه‌سعود ئه‌ترسێ و خاتری مام جلال ئه‌گرێ و منیش ئه‌ڵێم ده‌زگای پاراستن و زانیارییه‌که‌ی که خۆت
داهێنه‌ری بوویت وه‌ک ده‌زگایه‌کی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌دوورنین له هه‌زاران پلانی شهر ئه‌نگێزی و خراپه‌کاری به رامبه‌ر به نه‌یارانیان ، گه‌ر نه‌چیت حیکمه‌تی ئه‌و هه‌ڵاو بگره‌و به‌رده‌ی گۆرانت له چی ئه‌و حیکمهتهش بۆ خه‌ڵک روون بکه‌وه له مه به‌ولاوه نارۆیت " که ووتیان مو‌سا تۆ‌و خوایه‌که‌ت برۆ بۆ شهر ئێمه لێره چاوه‌رێین" هه‌ر وا ئه‌گه‌یه‌نێ وه‌ک کوردیش ده‌ڵێ سوار بوون عه‌یبێک و دابه‌زینیش دوو .
جا برای ئازیز‌و خۆشه‌ویستی تانهچوونت بۆ په‌رله‌مان ، تا زووه بریاری
یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ی تێکۆشانی دژه گه‌نده‌ڵی زوڵم به فیرۆدانی ماڵی خه‌ڵک
بده‌ره‌وه له به‌رده‌میان شین به دڵنیا به ئه‌ندازه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان کاریگه‌ریتان هه‌یه ، نامه‌وێ بتکه‌م به قائیدلئهوحهد به‌ڵام ئه‌مرۆ تۆی گه‌ره‌که،
زۆر به‌رێز کاک نه‌وشیروان ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌م وه‌ک هاووڵاتییه‌کی کورد لێ وه‌ر بگره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست