کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەندیكاى مامۆستایانى زانكۆو پەیمانگاكانى كوردستان، بوو بە قوربانى بەرژەوەندییە تایبەتییەكانى ڕێكخەرەكەى

Saturday, 25/09/2010, 12:00




زۆر دەمێكە مامۆستایانى زانكۆو پەیمانگاكان لە هەرێمى كوردستان بە هیواى ئەوەن ڕێكخراوێكى پیشەى تایبەت بە خۆیان هەبێت بۆ ئەوەى لەم سەكۆیەوە بتوان داكۆكیى لە مافەكانیان بكەن، بەڵام دواى ئەوەى بەهەوڵو پاڵپشتى بەشێكى زۆرى مامۆستایان لە سەرتاسەرى هەرێمى كوردستان وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى هەرێمى كوردستان ڕەزامەندى لەسەر دامەزراندن ڕێكخراوێكیدا بە ناوى سەندیكاى مامۆستایانى زانكۆو پەیمانگاكانى كوردستان. وا خەریكى ئەم خەونە چەند ساڵییە دەكرێتە قوربانى ئارەزووە شەخسییەكانو ململانییە كەسایەتییەكان تیایدا یەكلا دەكرێتەوە.
بۆ ئەوەى ورترد بچینە ناو بابەتەكە، دەبێت بۆ سەرەتا هەوڵەكان بگەرێنەوە، ئەویش ئەوەیە كە سەرەتا ئەم هەوڵە پۆلێك مامۆستا پێوەى هەڵساون كە ئەم كەسەى بە ناوى ڕێكخەرى سەندیكایە ئێستاكەو بە ناو نوێنەرایەتى پارتى دیموكراتى كوردستان دەكات، یەكێك بووە لەم چەند مامۆستایە. كاتێكیش ئەم هەوڵەى دەست پێكردووە بە ئامانجى ئەوە بووەو زۆرجاریش هەوڵى ئەوەى داوە كە ڕۆڵى ناوچەى زانكۆ بە تایبەت لە هەولێر كاڵ بكاتەوە، چونكە ئەم كاتە نێوانى ئەوەندە لەگەلأ ناوچەى زانكۆ باش نەبووە، بەڵكو بە بیروبۆچوونیش لە پارتى دیموكراتى كوردستان زۆر دووركەوتۆتەوە. بەڵام دواى ئەوەى كە سەندیكاكە لە وەزارەتى ناوخۆ بە رەسمى رێگەى پێدەدرێتو مامۆستایانى دەستەى دامەزرێنەر دەكەونە خۆ بۆ ئەوەى كۆبوونەوەى یەكەمیان بكەن بۆ دەست نیشان كردنى دەستەى ئامادەكارى سەندیكاكە هەڵبژێرن، لە كۆبوونەوەكە ڕێكخەرى سەندیكاو دوو جێگر هەڵدەبژێردرێتو، هەروەها بۆ دەستەى ئامادەكارى هەولێر هەڵبژاردن دەكرێت. جەنابى ڕێكخەرى سەندیكا لەبەر ئەوەى بردنەوەكەى بە جیاوازییەكەى ئەوەندە نییەو تەنیا بە دوو دەنگە لەگەلأ جێگرى یەكەمى، زۆر نیگەران دەبێت، لەو لاشەوە بە هۆى ئەوەى هەموو نیهێنییەكانى ناوچەو چۆنییەتى بەشداریكردنیان بۆ هەڵبژاردنەكە بۆ لایەنەكەكانى دیكە دەگوازێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆكارى ئەوەى كە ناوچەكى زانكۆى پارتى دیموكراتى كوردستان تەنیا یەك نوێنەرى بە هەڵبژاردن ببێتە ئەندامى دەستەى ئامادەكارى هەولێر، كە ئەمەش هەم بۆ كاكى رێكخەر، هەم بۆ ناوچە هەزم كردنى ئەستەم دەبێت. بۆیە ڕێكخەرى سەندیكا دەچیتە سەركەلى دارو لەم ڕۆژەوە بریارى ئەوەدەدات تۆڵەى خۆى بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵى بەدەست هێنانى پاڵپشتى ناوچەى زانكۆ دەدات، بەڵام من سەرم سورماوە بەرێزانى ناوچەى زانكۆ چۆنو بە چ گفتێك كەوتوونەكە ژێر كاریگەرى وتەكانى ئەم رێكخەرە بەرێزە. ئەگەر بزانیین كە دەرنەچوونو سەرنەكەوتنى نوێنەرەكانى ناوچەى زانكۆ دانانى نەخشەى ئەم برادەدەرە بوو بۆ لایەنەكانى دیكە بۆ ئەوە ئەم دەردە بە ناوچە بكەن، كەچى ئەمرۆ ئەم دەم راستى ناوچەیە.
لەم هەموو سەیرتر ئەوەیە چەند رۆژێكە رێكخەرى سەندیكا بە تەنیا بریارى ئەوەى داوە كە كۆنگرە دەكات لە كاتى خۆیدا، ئەوە لە كاتێكدا هەموو لایەنەكان بریارى بەشدار نەكردنى كوۆنگرەیانداوە. بۆیە ئێمە لێرەدا دەبینین جەنابى رێكخەر تەنیا لە خەمى بەرژەوەندییە تایبەتییەكانى خۆیەتىو بەس، كە دوور نییە سەندیكاكە بە قوربانى خۆى بكات ئەگەر هەر ئەوها ناوچەى زانكۆ لە پشت بێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە