سووڕانه‌وه‌ی بارزانی له بازنه‌ی گێلیدا
Wednesday, 16/02/2011, 12:00
كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بارزانی له گه‌ڵ سه‌رۆكی حوكمه‌ت وسه‌رۆكی په‌رله‌مان ولایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌وڵێكی تری شكستخواردوانه‌ی بارزانی بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌رچه‌نده بارزانی به‌م كۆبوونه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تری دووباره كرده‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی بانگهێشت نه‌كرد (ئه‌مه زۆر له كارێكی مناڵانه ده‌چێت كه هه‌ندێ مناڵ له‌سه‌رشتێك ڕێك ناكه‌ون وده‌ڵێن ته‌واو چیتر قسه به یه‌كه‌وه ناكه‌ین وناویان نابوو (بهعزكردن) بۆیه بارزانی وا ئه‌زانێ ئێستا له‌گه‌ڵ گۆڕان (به‌عزی) كردووه‌و نابێ بیاندوێنێ یا له‌گه‌ڵیان ئاشت بێته‌وه تا گۆڕان سێ جار ناوی بارزانی نه‌هێنێ ئه‌مه له مناڵێدا وا باو بوو...) ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی به‌تایبه‌تی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی دواییدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پارتی ویه‌كێتیش ئاشت ببنه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان من هه‌ر ئاشت نابمه‌وه......ئه‌مه درۆیه‌كی تر ئه‌م سه‌ركرده ناكردهیهیه كه وه‌ختی خۆشی ووتی ئه‌م ده‌ستانه ده‌بڕم ئه‌گه‌ر جارێكی تر بیخه‌مه ده‌ستی تاڵه‌بانی به‌ڵام هه‌مومان بینیمان له ئێستادا نه‌ك ده‌ست شتی تریش ده‌خه‌نه ناو ده‌ستی یه‌كتره‌وه
به‌ڵام ئه‌م كابرایهجارێكی تر پیشانیدا كه كابرایه‌كی عه‌شایه‌ره‌و بیری هه‌ر ئه‌وه‌نده بڕ ده‌كات و هه‌رگیز ناتوانێ وه‌ك سه‌رۆك بیربكاته‌وه، ئه‌مه خاڵێكه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش تیایدا تاوانباره چۆن ڕێ به سه‌رۆك ئه‌ده‌ن كۆبوونه‌وه به‌ناو له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان بكات بێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه تاكه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی وئازادیخوازی میلله‌ته‌كه‌یه له زاخۆوه تا خانه‌قین . به‌لام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه كه كۆبوونه‌وه‌كه جارێكی تر شكستی هێناو سه‌رۆك نه‌یتوانی كۆده‌نگی كۆبكاته‌وه له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لێره‌دا ئێمه ده‌بێ ده‌ستخۆشی له براده‌رانی ئاماده‌بووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ین كه به بارزانی ده‌ڵین ئه‌ی كه مه‌سه‌له باسكردنی گۆڕانه بۆ خۆیانتان بانگ نه‌كردووه ئیتر مه‌سعود كهلعاده خۆی له وه‌ڵام گێل ده‌كات ودێته سه‌رباسی گه‌نده‌ڵی. هیوادارین ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه تا ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئاشتن وجارێ (به‌عز) نین ئه‌م شتانه بده‌ن به دهمو چاویدا وبه‌وه ڕازی نه‌بن كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سهرۆكهكهیاندا بكه‌ن بێ به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه لێره‌وه من به لێپرسراوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ڕادهگهێینم كه له‌سه‌ریانه له گه‌ڵ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و كابرایه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربكه‌ن كه ئه‌و كابرایه با چیتر خۆی به‌سه‌رۆكی كوردستان نه‌زانێت له كاتێكدا زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار مرۆڤی سه‌رو هه‌ژده‌ساڵ ناخوێنێته‌وه‌و په‌راوێزیان ده‌خات.
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كانیدا بڕیار ده‌دا لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی به‌ڕاستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر سه‌یره ئایا به‌ڕاستی ئه‌و كابرایه ئه‌وه‌نده گێله یا میلله‌ت وهاوڵاتیان به‌گێل ده‌زانێت ئێمه هه‌موو ده‌زانین لیژنه لای بارزانی وپارتی وحوكمه‌تی هه‌رێم یه‌ك واتای هه‌یه یا اهمال كردنی مه‌سه‌له‌كه یا به‌ره‌و خراپتركردنی ،بۆیه ئه‌گه‌ر بارزانی ڕاست ده‌كات با لیژنه‌یه‌ك له كه‌سانی ئه‌كادیمی سه‌ربه‌خۆ له زاخۆوه تا خانه‌قین دروست بكات بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه...به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر قسه‌یه وه‌كو چۆن ٢٠ ساڵه دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
كه ده‌ڵێم ئه‌مانه گێلن و نازانن چی ده‌كه‌ن له‌خۆوه نییه سه‌یری ئه‌م هه‌موو هه‌ڵایه‌یان نایه‌وه له‌سه‌ر ٧ خاڵه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌چی له‌وڕۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك ئیسباتی ئه‌و ٧ خاڵه ده‌كه‌ن ئه‌ی خۆ ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و هه‌موو هه‌ڵایه بۆچی بوو....سه‌یركه‌ن ١. مه‌سعود له‌گه‌ڵ مه‌لا دینییه‌كان و ڕۆشنبیران ده‌ڵێت قه‌یچێكا ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن دوای شه‌ش مانگی تر هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ینه‌وه.
٢. به‌رهه‌م ده‌ڵێت گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و سه‌رتاپای كوردستانی گرتۆته‌وه
٣. هه‌ر به‌رهه‌م ده‌ڵێت ده‌بێ موڵك وماڵی حوكمه‌ت ته‌سلیم بكرێته‌وه
٤. هه‌ر به‌رهه‌م ده‌ڵێت كه ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له كاره‌كانی حوكمه‌تدا هه‌یه، هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و به‌ردی بناغه‌یه‌ی ناوچه‌ی سۆران كه به‌رهه‌م پێش دوو هه‌فته ویستی بنیاتی بنێ به‌ڵام كه ده‌گاته ئه‌وێ قاره‌مانه‌كانی لق وناوچه‌ی سۆران بۆیان ڕووخاندبوو، نموونه‌یه‌كی تر بڕینی غاز له وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باكان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك دزی لێبكه‌ن وله‌لایه‌كی تر بڵێن كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م ناتوانێت كاره‌كان به‌باشی ئه‌نجام بدات وهه‌زاران نموونه‌ی تریش..
٥. ئه‌مڕۆ به‌ناو وه‌زیری ده‌وله‌و ڕێكخه‌ری كاره‌كانی په‌رله‌مان وحوكمهت سه‌عید خالد له زاگرۆس تیڤی ده‌ڵێت به‌ڵێ له ١١٠ پرسیاری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ته‌نها ٤٠-٥٠ پرسیاری گه‌یشتۆته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وانی تر نه‌گه‌یشتوون به‌ڵام ئه‌م به‌ڕێزه ئه‌ڵێ نازانم بۆ؟ له‌كاتێكدا هه‌ردوو بینای په‌رله‌مان وئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ١٠ ده‌قیقه له‌یه‌ك دوورن .به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ئه‌م په‌رله‌مان وحوكمهته به‌م شێوه‌یه ناتوانن كاره‌كانی هاوڵاتیان به‌رن به‌ڕێوه .ئایا شایانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه نین.
ئێ خاڵه‌كانی تریش پێشنیاری هه‌ڵبژاردنێكی پاك ودوور له فێڵ وته‌زویر و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی باش بۆ كوردستان كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی تیا سنورداربێت و مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ده‌زگا به‌دناوه‌كانی زانیاری وپاراستنه. كه‌واته هێنانی ده‌بابه‌كان بۆ....با سه‌رۆك وه‌ڵاممان بداته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست