کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ نییه‌..

Sunday, 07/06/2009, 12:00


له‌وانه‌یه‌ که‌م که‌س هه‌بێت ناوی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری نه‌بیستبێت و له‌ میدیاکان نه‌یدی بێت.. فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری که‌ کوردێکی فه‌یلیه‌ ، پیش ئه‌و پۆسته‌ی وه‌ک سه‌رۆکی کۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی لقی پارتیی بووه‌ له‌ به‌غدا و یه‌کێک بووه‌ له‌ راپۆرت نووسه‌کانی پاراستن.
حالی حازر که‌ سه‌رۆکی کۆمسیۆنه‌ ، که‌ ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بێت و بێلایه‌ن بێت له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ،له‌ بڕی ئه‌وه‌ که‌وتۆته‌ مهاته‌رات و وه‌ک که‌سێکی لایه‌ندار له‌ نێو کۆمسیۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و تۆمه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و لیستانه‌ دورست ده‌کات که‌ له‌ گه‌ل حزبه‌که‌ی کۆک نینه‌ و فه‌رمانی جۆراوجۆر بۆ بیکاریگه‌رکردنی لایه‌نه‌ سه‌ربه‌خۆکان له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ده‌گرێت.
هه‌ر بۆ نمونه‌ بۆ لیستی هیوا له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی سیاسی که‌ مۆله‌تی له‌ کۆمسیۆن وه‌رگرتووه‌ داکۆکی لێبکات و دێت وه‌ک که‌ریم شه‌نگاڵی گه‌نده‌ل و خیانه‌تکار تۆمه‌ت ده‌خاته‌ پاڵ لیستی هیوا ، به‌مه‌ش به‌ ته‌واوی بێ لایه‌نی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ سه‌ربه‌خۆبوونییه‌وه‌ نیه‌ له‌ نێو ئه‌و کۆمسیۆنه‌ ، لێره‌دا پێویسته‌ بگووترێت یا ده‌بێت کۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت و یا ته‌نها ئه‌و فه‌ره‌ج حه‌یده‌رییه‌ کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌ و کار بۆ خواسته‌کانیان ده‌کات؟.پێویسته‌ ئه‌و پرسیاره‌ په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێراقی وه‌ڵام بداته‌وه‌ و چونکه‌ چاودێری کردنی کۆمسیۆن ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندایه‌.
ناکۆکییه‌کانی نێوان خۆی و عه‌لی قادر به‌رپرسی هه‌ولێری کۆمسیۆن دیاره‌ هه‌ر له‌و چوارچێوه‌ بووه‌ ، چونکه‌ که‌سیتی سه‌ربه‌خۆی عه‌لی قادر نایه‌ته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌رکه‌ پێسپێردراوه‌کانی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌ ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ عه‌لی قادر بۆ مه‌رامه‌کانی فه‌ره‌ج ئاستنگێکی به‌هێز بوو ، بۆیه‌ هه‌ر زوو له‌سه‌رداوای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی فه‌ره‌ج کاریکرد بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ‌ به‌غدا.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌بێ له‌و پرسه‌دا بێلایه‌نی خۆی بسه‌لمێنێت ئه‌گینا وه‌ک که‌سێکی لایه‌ندار و خیانه‌تکار له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت ، چونکه‌ خیانه‌تی له‌و سوێنده‌ کردووه‌ که‌ پێش وه‌رگرتنی پۆسته‌که‌ی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان خواردوویه‌تی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە