رژێمی ئیسلامی ئێران لە سەر هەڵوێستی حیزبی دێموکرات بە نیسبەت بزوتنەوەی سەوز هەڵوێستی گرت
Saturday, 23/01/2010, 12:00
هەواڵدەری "ایرنا" هەروەها باس لەوە دەکات کە مستەفا هیجری ووتویەتی کە "بزوتنەوەی سەوز لە هەموو دژبەرانی حکوومەتی دینی پێکهاتووە کە پێویستی بە پشتیوانی جیدی هەموو رێکخراوەکانی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامییە."
دبیر کل گروهک تروریستی دمکرات کردستان" واتە "سکرتێری گشتی تاقمی تروریستی دمکرات کردستان" نێو هێناوە لە درێژەی هەواڵەکەدا دەڵێ " ناوبراو لە وتووێژە تلویزیونییەدا موسەوی و خاتەمی وەک رێبەرانی ئەسلی ئوپوزسیونی بزوتنەوەی سەوز ناودێر کرد و ئامادەگی تاقمەکەی بۆ پشتیوانی و هاوکاریان راگەیاند."
جێگای ئاماژەیە مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حدکا لەم دواییانەدا بابەتێکی بە نێوی "بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز‌و ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌می" بڵاو کردەوە کە بۆ هەوەڵ جار بوو کە کەسی یەکەمی ئەم حیزبە بەم شێوەیە باس لە بزوتنەوەی سەوز دەکات. مستەفا هیجری پاش هەڵسەنگاندنێکی کورتی رووداوەکان و بزوتنەوەی سەوزدا دەڵێت"كه‌وابوو ئێستا پێویستیی دیاریكردنی رێبه‌رانێك بۆ بزووتنه‌وه‌كه كه به‌پێی پێویست تا رووخاندنی رێژیم نه‌ته‌نیا ئاراسته‌ی دروستی پێ‌بده‌ن، به‌ڵكوو په‌ره‌شی پێ‌بده‌ن، زیاتر له رابردوو هه‌ست پێ‌ده‌كرێ. "
له‌م بواره‌دا، راكێشانی متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له پێناو نه‌هێشتنی ئه‌و زوڵمه سیاسی‌یه‌ی تا ئێستا له لایه‌ن رێژیمه‌وه لییان كراوه‌و چاره‌سه‌ری به هۆی دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی غه‌یره‌ناوه‌ندی‌و فیدراڵه‌وه ده‌توانێ رۆڵێكی زۆرسه‌ركه‌وتوو بگێڕێ، رێگه‌چاره‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێوانه‌و رێوشوێنه‌كانی دێموكراسی‌و یاسا ناسراوو ئه‌زموونكراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ته‌واوی یه‌ك ده‌گرێته‌وه. "
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە بەدوای ئەم هەڵوێستەی حدکا و سکرتێرەکەیدا کۆمەڵێک چالاکی سیاسی کورد گۆمەڵێک داخوازیان خستۆتە بەر رووی بزوتنەوەی سەوز کە باس لە دامەزراندنی یاسای بنەڕەتی نۆی و بەفەرمی ناسینی زمانی نەتەوەکان و دامەزراندنی سیستمی فێدراڵی لە ئێران‌دا دەکات. هەروەها ئەم هەواڵەش لە بەشی هەواڵ دەتوانن لە "مێدانیوز" بخوێننەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست