سێ قۆناخ بۆ شکستی نێچیر ....
Thursday, 06/01/2011, 12:00
ئه‌گه‌رچی له ناو کۆنگره‌ی 13 ی پارتی مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌ندامانی خۆیانی ڕوونکرده‌وه که هیچ ململانێیه‌کی جیدی له نێوان بنه‌ماڵه‌یاندا نییه و باڵباڵێن بوونی نییه و ته‌نها جیاوازی بیروڕا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شاره‌زای سیاسه‌ت بێت و چاودێری ڕووداوه‌کان و پشتی په‌رده‌کان بکات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی بۆ ده‌رئه‌که‌وێت.
نێچیر هێشتا گه‌نجێکی سه‌ره‌ڕۆ و له ساڵانی بیسته‌کانی عومری بوو که بوو به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی. به‌ڵام له کاتی ڕۆڵبینینی سیاسی خۆیدا و به چه‌ند ساڵێک تاقیکردنه‌وه و هه‌ستکردنی ئه‌و به غه‌درکردن له ئیدریس بارزانی باوکی له لایه‌ن مه‌سعود بارزانی مامییه‌وه و له‌و کاته‌وه دروستبوو که هه‌وڵیدا له ڕێگه‌ی گرتنه‌ده‌ستی پۆسته ئیدارییه‌کانه‌وه له ڕووی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دیبلۆماسییه‌وه پێگه‌ی خۆی قایم بکات و مونافه‌سه‌یه‌کی شاراوه‌ی مامی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌میش له پاشه‌ڕۆژدا به ده‌ردی باوکی نه‌برێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش له دوای شه‌ڕی ناوخۆوه و بوونی به سه‌رۆکی حکومه‌تی سێ خولی یه‌ک له دوای یه‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو به ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر و له ناوه‌نده سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و دیبلۆماتییه‌کاندا ئه‌وه‌نه‌ی ناوی نێچیر ئه‌هات و ئیشاره‌ت به ڕۆڵی ئه‌کرا، ناوی مه‌سعود له ئارا نه‌بوو. ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌کانیش که ڕه‌خنه‌یان له سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌بوو، باسی جیاوازی و تایبه‌تبوونی نێچیروانیان ئه‌کرد وه‌کو که‌سێکی کراوه و جیاواز له هه‌موو که‌سه‌کانی تری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ناوی ئه‌برا. توانی ژماره‌یه‌کی باشیش له ته‌کنۆکرات و خوێنده‌وار و ڕۆشنبیرانیش له ده‌وری خۆی کۆکاته‌وه. مێژووی مه‌سعود بارزانی، ئه‌و حه‌قیقه‌ته به‌دیار ئه‌خات که ناهێڵێت تا خۆی له ژیان بێت هیچ که‌سێک نه‌ک هاوشانی بێت، بهڵکووم هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بدا له داهاتووی زۆر دووریشا شوێنی بگرێته‌وه، دوای خۆیشی ئه‌و مافه ته‌نیا به کوڕ و نه‌وه‌کانی خۆی ئه‌دا که میراتگری بن نه‌ک برا وبرازاکانی. ئه‌م فاکته وای کرد پیلانێکی ورد و درێژخایه‌ن دابنێت بۆ شکستهێنان به نێچیر و له‌قکردنی پێگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و له ناو کوردستان و له بهرامبهرئهویشدا به‌هێزکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسی مه‌سروری کوڕی و ئه‌م پیلانه‌ش سێ قۆناخی بۆ ته‌واوکردنی دانا، که دووانیان ئه‌نجامدراون و سێیه‌میان له ڕێیه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
قۆناخی یه‌که‌م: دوورخستنه‌وه‌ی له ئیداره ئیداره‌کردنی حکومه‌تی کوردستان له لایه‌ن نێچیروانهوه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ، دۆست و لایه‌نگرێکی یه‌کجار زۆری بۆی دروستکرد له ناوخۆی کوردستان و له وڵاتانی دراوسێش و له جیهانیش. هه‌موو که‌سێکی پارتی و غهیرهپارتی گه‌یشتبوونه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که نێچیر له‌ناو پارتی که‌سی دووه‌م نییه، بهڵکووم هاوتای مامی که‌سی یه‌که‌مه و نفوز و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت له مامی، که‌متر نییه. ئه‌مه وای کرد مه‌سعود بارزانی ده‌زگای پاراستن به کوڕه‌که‌ی بسپێرێت و هه‌موو ئیمکانیاتی مادی و مه‌عنه‌وی بخاته به‌رده‌ستی بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵسوکه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێچیروان و که‌سه نزیکه‌کانی. مه‌سرور ئه‌م ئه‌رکه‌ی ته‌نیا بۆ باوکی جێبه‌جێ نه‌ئه‌کرد، تموحی خۆی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی نێچیروان له ئیداره و بوونی به سه‌رۆکوه‌زیران هێزێکی پاڵنه‌ری بوو بۆ داڕشتنی پیلان بۆ شکستهێنانی سیاسی ئامۆزاکه‌ی.
یه‌که‌مین هه‌نگاویش ئه‌وه بوو نێچیروان له ئیداره و سه‌رۆکایه‌تیکردنی حکومه‌ت دوور بخاته‌وه. ئه‌وه‌بوو ئیداره له نێچیر سه‌نرایه‌وه به پاساوی په‌یمانی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتی، وه‌کو قۆناغێکی ئینتیقالییش به‌رهه‌م ساڵح کرا به سه‌رۆک وه‌زیران. هێنانی به‌رهه‌م ساڵح ته‌نیا بۆ داپۆشینی پیلانه‌که‌ی بارزانی مام بوو، له بارزانی برازا و زاوا. زۆر که‌س وای ئه‌زانی پارتی ئه‌یه‌وێت یارمه‌تی تاڵه‌بانی بدات له‌و شکسته‌ی که له به‌رامبه‌ر گۆڕاندا له هه‌ڵبژاردنه‌کان خواردی، به‌ڵام چاودێری سیاسی وریا ئه‌توانێت ئه‌و ئه‌نجامگیرییه بکات که دانانی به‌رهه‌م بۆ ئه‌وه بوو وه‌ک یه‌که‌م قۆناخی شکستی نێچیر، له ئیداره و ده‌سه‌لاتی ئیداری دوور بخرێته‌وه و ماوه‌یه‌کی باش له‌به‌رچاوی خه‌ڵک ون بێت و هه‌وادارانی لێیدووربکهونهوه. ئه‌مه‌ش به فیعلی ڕوویدا و وایان کرد. قۆناخی یهکهمدهستی پێ‌کرد و ئامانجی خۆی پێکا و ته‌واو بوو، هێشتاش نێچیر هه‌ستی پێنه‌کرد، بۆیه قۆناخی داهاتوو به لێزانی پیلاندانهرانی ده‌ستی پێ‌کرد.
قۆناخی دووه‌م: کردنی نێچیر به تارمایی بچوککردنه‌وه‌ی ڕۆڵی نێچیر له‌وه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو هێز و سوڵتهیهی پێشووی پێشنیاریان بۆ کرد ته‌نیا کاری حیزبی بکات و ببێته جێگری سه‌رۆک، له کاتێکا خۆیان باشیان ئه‌زانی هه‌موو جومگه‌کانی حیزب کۆنتڕۆڵ کراوه و ناتوانێ حه‌ره‌که‌ی تیا بکات. هه‌موو که‌سێکیش ئه‌زانێ جێگری سه‌رۆک له کوردستاندا هیچی تر نییه، سێبه‌رێکی بێئه‌رزش یان تارمایی سه‌رۆک نه‌بێ. لێره‌وه سه‌رسوڕمانی هه‌وادارانی نێچیر ده‌ستیپێکرد و له‌ناو گومانکردن و چاوه‌ڕوانی هێشتیانه‌وه. ئه‌و پرسیاره‌ی له مێشکیان جێهێشت که بۆچی سه‌رکرده‌که‌یان له‌و بڵنداییهی هه‌ره‌مه‌که‌وه وه‌کو یاری مار و په‌یژه، ده‌ره‌جه‌کان بردیانه لووتکه و ماره‌که‌ش قووتی دا و که‌وته به‌رپێی هه‌ره‌می ده‌سه‌لاتی حیزبێکی سیاسی که هه‌موو که‌س ئه‌زانێ سه‌رۆکه‌که‌ی مه‌رجه‌عی حیزبیش و عهشیرهتیشه و به هیچ کلۆجێ قسه له
قسه‌ی ناکرێت. نێچیروان به‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرا که ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقه هیوای خه‌ڵکه و له‌ناو خه‌ڵکی پارتی و ناپارتی نفوزی هه‌یه، ئه‌توانێ کاریگه‌ری بکاته سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و بۆ ڕیفۆرمی ناو پارتی، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی پێئه‌درێت بۆ چاکسازی و کردنی پارتی به حزبێکی سه‌رده‌میانه. ئه‌م به‌ڵێنه وای له نێچیر کرد ده‌یان لێدوان و چاوپێکه‌وتن بکات و باسی ڕیفۆرمی ناوپارتی بکات و خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی فیعلاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه بکات. به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێیان دا ته‌نیا یاریکردن بوو به چاره‌نووسی سیاسی ئه‌و و داوێک بوو بۆیان نابووه‌وه. ئه‌وانه‌ی پیلانه‌که‌یان داڕشت ئه‌یانزانی نێچیر له‌به‌رده‌م خه‌ڵکێکی زۆرا به ناڕاستگۆ ده‌رئه‌چێت و له‌به‌رچاوی خه‌ڵک ئه‌که‌وێت، چونکه هه‌ر خۆیان هه‌موو ده‌رگایه‌کی ڕیفۆرمی لێدائهخهن و ئه‌وه‌ش ئامانجی سه‌ره‌کی قۆناخی دووه‌می پیلانه‌که بوو. ئه‌مه‌ش له‌ناو کۆنگره پشتراستکرایه‌وه و نێچیر له که‌سایه‌تییه‌ک
کڕنۆشی بۆ سه‌رۆک برد و ده‌سته‌کانی ماچکرد. ئه‌م هه‌نگاوه به ته‌واوی دیراسه‌کراو بوو له لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه.
ڕه‌نگه سیناریۆی دهستماچکردنهکهش هه‌ر مامی به نێچیر وتبێت و قه‌ناعه‌تی پێکردبێت که له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵک ئه‌و کاره بکات، یان ئه‌گه‌ر نێچیر پێشی نه‌وترابێت و له‌به‌ر کاریگه‌ری عاتیفه ئه‌وه‌ی کردبێت له هه‌ردوو حاڵه‌تدا زیانێکی گه‌وره‌بوو به‌ر سومعه‌ی سیاسی ئه‌و که‌وت له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی. نێچیر بێ ئه‌وه‌ی بزانێ دا‌و له دوای داوی بۆ نراوه‌ته‌وه، به پێی خۆی ئه‌چووه سه‌ر یه‌که به یه‌که‌ی داوه‌کانی کۆنگره و پێوه ئه‌بوو. ده‌ستماچکردنی نێچیر بۆ مامی که خهزووریشیهتی ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵی خۆیان و دوور له چاوی کامیراکان بوایه وه‌ک داونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ماڵه‌یی ئاسایی ئه‌بوو، به‌ڵام له‌و شوێنه، که مهسرهحێکی سیاسیه و جیا له‌ئه‌ندامانی کۆنگره خه‌ڵکێکی زۆری تر ئه‌یبینێ، له‌و هه‌چه ستراتیژیانه بوو که نێچیری له‌به‌رده‌م چاوی دۆسته‌کانی خۆیشی خست نه‌ک ته‌نیا دوژمنه‌کانی. قۆناخی دووه‌میش له پیلانه‌که کۆتایی هات و ئامانجه‌کانیشی پێکا، بۆیه قۆناخی سێیه‌م زۆر ئاسانتر بووه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێکردن.
قۆناخی سێیه‌م: ڕیشه‌کێشکردنی نێچیر پیلانی ڕیشه‌کێشکردنی سیاسی نێچیروان بارزانی، سه‌رکره پایه‌به‌رز و جیاوازه‌که‌ی ناو بنه‌ماڵه ئاسان نه‌بوو، بۆیه هه‌م کاتێکی دوورودرێژی بۆ ته‌رخان کراو و هه‌میش له گشتلاوه خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری بوون، گه‌مارۆدران. ئه‌و پیلانه له دوای ڕووخانی سه‌دامه‌وه به دروستی ده‌ستی پێ‌کرد و حه‌وت ساڵ کار له‌سه‌ر ئه‌م پیلانه کرا که نه‌تیجه‌که‌ی له کۆنگره‌ی 13 دا که‌وته‌ڕوو. کۆنگره‌ی سیانزه بۆ پارتی به گشتی شووم نه‌بوو، به‌ڵام بۆ نێچیروان ژماره‌یه‌کی نه‌حس بوو، که چاره‌نووسی سیاسی ئه‌وی گۆڕی، به‌ڵام نێچیروان له‌مه‌دا ته‌نیا خۆی خه‌تابار نییه، ڕاوێژکاره‌کانیشی که سه‌دان که‌سی ئه‌مریکی و به‌ریتانین به‌و ده‌رده‌یان برد. هه‌ندێ له‌و ڕاوێژکاره ئه‌مریکیانه‌ی به پیلان له لایه‌ن مه‌سروره‌وه لێی نزیک خرانه‌وه تا ئامۆژگاری هه‌ڵه‌ی بکه‌ن و وای لێ بکه‌ن هه‌ست به پیلانه‌کان نه‌کات. له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت ساڵه‌دا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له نێچیره‌وه نزیک بوون خرابوونه ژێر چاودێری وردی ده‌زگای پاراستنه‌وه. له‌ناو کۆنگره‌شدا به دروستی شه‌شسه‌د و په‌نجا و نۆ که‌س بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستبوون بێنه سه‌رکردایه‌تی هێنرابوون.
لاینگره‌کانی نێچیر هه‌ر ئه‌و سێ چوار که‌سه نه‌بوون که به فه‌رمانی مه‌سروور ناویان له قایمه لابرا وه‌ک له میدیاکاندا باسیان کرا که ئه‌وانیش نوری عوسمان و سه‌رباز هه‌ورامی و سه‌رکیس ئاخاجان بوون، به‌ڵکوم هه‌موو ئه‌وانه‌ی تریش که مه‌جالیان درا خۆیان کاندید بکه‌ن و ده‌نگیان نه‌هێنا، یان ده‌نگیان که‌م هێنا تا بکرێن به گاڵته‌جاڕی داهاتوو ئه‌وانه‌ی نزیک به نێچیروان بوون. نێچیر به بێ چه‌ک و به ته‌نیایی له نێوان سه‌رۆکه‌که‌ی که بێڕکابه‌ر بووه‌وه به سه‌رۆک و که‌سی یه‌که‌می مه‌کته‌بی سیاسی که زۆرترین ده‌نگی هێنا که مه‌سرور بوو، مایه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ش گه‌مارۆیان دابوو که نه‌یتوانی
به‌رگری له که‌سه نزیکه‌کانی خۆی بکات و نه‌هێڵێت سوکایه‌تیان پێبکرێت.
سه‌رکردایه‌تی ئێستای پارتی ئێستا 10% ی سه‌ربه نێچیرن، ئه‌وانیش ئه‌و که‌سانه‌ن که پێگه‌یان زۆر لاوازه له‌ناو خه‌ڵک و له‌ناو پارتیش.
له‌م حاڵه‌ته‌دا مه‌سرور پێگه‌ی له‌ناو حیزبیشدا به‌هێزتره چونکه ئه‌و به ده‌نگدان هاتووه و نزیکه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆنگره متمانه‌یان پێداوه، به‌ڵام نێچیر مامی به ته‌زکیه دایناوه به جێگر و مامیشی له وته‌کانی خۆیدا ئه‌وه‌ی وت که له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵک که باسی ململانێی ناو بنه‌ماڵه ئه‌که‌ن نێچیر ئه‌کاته جێگری خۆی. هه‌روه‌ها به ناڕاستوخۆ به خه‌ڵکی ڕاگه‌یاند که جێنشینی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و مه‌سروره، له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی که له په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی که‌رکووکه‌وه وتی، به کوڕه‌که‌ی مه‌سرورم وتووه مه‌گه‌ر تۆ که‌رکوکمان بۆ وه‌رگریته‌وه.
ئه‌نجامگیری:دوای پیلانێکی حه‌وت ساڵی، نێچیریان به پۆستێکه‌وه به‌سته‌وه که هیچ ئه‌رزشێکی نییه و شکستهێنانی بووه‌ته یه‌قین، له‌م لایشه‌وه پێگه‌ی مه‌سرور له‌ناو حیزب‌دا وه‌ک هێنه‌ری زۆرترین ده‌نگی ناو کۆنگره قایمتره له‌و، جگه له‌وه‌ش خه‌ونه‌که‌ی به‌دیدێت و له‌ناو ساڵی حازریدا که به‌رهه‌م ساڵح کاته‌که‌ی به‌سه‌ر ئه‌چێت، مه‌سرور وه‌ک سه‌رۆکی وه‌زیرانیش ده‌رئه‌که‌وێ و نێچیروانیش بۆ یه‌کجاری ئه‌ستێره‌ی ئاوا ئه‌بێت.
نێچیر وه‌ک ئه‌وه وایه له‌ناو ده‌ریایه‌کدا بێ و ده‌ستی به پووشێکهوه گرتبێت، بۆیه یه‌ک ئه‌گه‌ری ماوه بۆ ڕزگاربوون له‌و قه‌یرانه‌ی که چاره‌نووسی سیاسی ئه‌وی داپۆشیوه. یه‌ک چاره‌سه‌ری هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێچاره نه‌گرێته به‌ر له‌و ده‌ریایه غه‌رق ئه‌بێت. باسکردنی ئه‌و ڕێ چاره‌یه هه‌ڵئه‌گرم بۆ وتارێکی تر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست