بنەمالەى بارزانى دەیانەوێت کوشتنى جەوهەر نامیق لەسەر خۆیان لابدەن
Wednesday, 23/03/2011, 12:00
چاودێرێکی سیاسی
بەسەرپەرشتى مەسعود بارزانى و مەسرورى کورى کۆتاییان بە ژیانى نەیارێکى دیکەیان هێنا کە جەوهەر نامیقه
بەر لەچەند رۆژێک هەواڵێکى کتوپر لە کوردستانپۆست سەبارەت بە جەوهەر نامیق سالم کە پاراستن ژەهرخواردى کردوە دابەزى بەپێى سەرچاوەیەک لەنێو ژورى تایبەتى لێکۆلینەوەو هەواڵى پاراستن لە سەرى رەش کە زۆر لەمێژ بو جەوهەر نامیق حەزى کردبو مەسیف جێبێلێت و لە هەولێر نیشتەجێ بێت وە ئاواتەخواز بوە لە سنورى زەرد نەمێنێو بچێتە سلێمانى بەڵام خودى مەسعود بارزانى پێى راگەیاندوە کە بەهیچ شێوەیەک رازى نیە ماڵى خۆى بباتە هەولێر ئەو سەرچاوەیە وتى مەسعود بارزانى بە زمانى هەرەشە پێى وتوە واتە دەست بەسەر کردنى جەوهەر نامیق ناراستەوخۆ یان بڵێین لەژێر چاودێرى پاراستن بێت بۆ ئەوەى نەتوانیت هیچ بکات یان پەیوەندى بە ئۆپۆزسیۆنەوە بکات بنەمالەى پاراستن باش دەیانزانى جەوهەر نامیق سەد دەر سەد بۆچونى لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنەو ئەو بنەماڵە دیکتاتۆرەى قبول نیە ئەو سەرچاوەیە دەڵێ کە جەوهەر نامیق لەمێژە ژەهر خوارد کرابو بەڵام ئەو جۆرە ژەهرە دواى ماوەیەکى زۆر نیشانەکانى دەردەکەوێ بەماوەیەکى کورت دەیکوژێت بێ ئەوەى کەسەکە هەستى پێبکات لە گەل ئەوەش توشى جۆرێک لە نەخۆشى دەکات بۆ ئەوەى لەکاتى پشکنینى پزیشکى دەرنەکەوێ کە بە ژەهر مردوە !!ئەو کاتەى نەوشیروان مستەفا لیستى گۆرانى راگەیاند لە هەڵبژاردنى 25/7 ئەو کاتە دەنگۆى تەوە لە رۆژنامەکان و تیکراى خەلک بڵاو بۆوە کە جەوهەر نامیق پەیوەندى بە گۆرانەوە کردوەو لەوانەشە ببتە سەرۆکى لیستى گۆران لەو کاتەدا بنەمالە ترسیان لێنیشت کە ئەگەر هاتو جەوهەر نامیق ببێتە نەیاریان ئەوە چەندەها گەندەڵیو بەڵگەو ئەسرارى بنەمالەى بارزانىو پارتى لایە لەبەر ئەوە هەستان بە ئەنجامدانى پیلانێک بێ ئەوەى کەسوکارى جەوهەر نامیق هەستى پێبکات بەلام خودى حەوهەر نامیق ترسێکى هەبو لەوەى مەسعود بارزانی و مەسرورى کورى دەستى لێبوەشێنن لەرێى پاراستنەوە بەشێوەیەک لەشێوەکان ئەوە و بۆ چەندان جار دەعوەت کرا لەلایەن برادەرە نزیکەکانى تا هەست نەکات تا لە یەکێ لەدانیشتنەکان ژەهرى دەرخوارد دراوە بەڵام ئەو سەرچاوەیە وتى نازانم چۆن و لەکوێ پێیدراوە بەس وتى مەسرور ئەو ئەرکەى بە لیژنەیەکى پاراستن کە لە دوو کەس پێکهاتبون کە خۆى سەرپەرشتى دەکرد سەرچاوەکە وتى ناوەکان نازانم بەس لەوانەیە نەزهەت حالى تۆپچى یەکیک بیت لەوان هەروەها وتیشى کە بنەماڵە شکى زۆریان هەبوو لەوەى چەندان زانیارى و دزیی و گەندەلیەکانى بەرپرسانى پاراستنى پارتى بلاو دەبوەوە لە کوردستانپۆست ئەوان بەکارى جەوهەر نامیقیان دەزانى کە ئەو زانیاریى دەدات بە کوردستانپۆست و رۆژنامە سەربەخۆکان و گۆڤارى لڤین / بەڵام سەرچاوەیەکى تر لەناو پاراستن وتى بەمدوایە جەوهەر نامیق ژەهرخوارد کراوە ئەوەش سەبەبەکەى بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە پشتگیرى خۆى بۆ بزوتنەوەى گۆران راگەیاند و لە دیمانە رۆژنامەوانیەکانیدا بە ئاشکرا دژى پارتى وەستایەوەو باسى لە گەندەڵى دەکردو پشتگیرى خۆشى بۆ گۆران راگەیاندبو هەروەها ئەو وەزعەى کە ئیستا کوردستانى تێدایە کە بنەمالەى بارزانى دەزانن کۆتاییان هاتوە مەسەلەکە تەنها کاتە ئینجا هەستان بە لەناوبردنى جەوهەر نامیق تا دواى نەمانیان باسى شتە سەیروسەمەرەکانو نهێنیە ترسناکەکانى سجنى ئاکرێو سجنە نهێنیەکانى بنەمالەى مەسعودى خائین و پیاوکوژ نەدرکێنێو نەبیتە بەڵگە لەسەریان لەبەر دادگایکردنیان. ئەو سەرچاوەیە وتیشى چاودێرى وردى جەوهەر نامیقیان دەکرد و مالەکەى لەژێر چاودێرى پاراستنى سەرى رەش بو تا بزانن کێ سەردانى دەکات و میوانەکانى کێن؟ هەروەها تەلەفۆنەکەىو مۆبایلەکەى و هى بنەمالەکەشیان دەکرد ئەو سەرچاوەیە وتى کە ئەمر لەسەرەوە هاتوە تا راگەیاندنەکانى پارتى تازیەى بۆ دابنینو وا بلاوبکەنەوە بەنەخۆشى کۆچى دوایى کردوە وە بەئەمرى مەسرور دەبیت بنەمالەى کاک حەوهەر نامیقى خوالێخۆشبو براکەى و بنەمالەکەى لە چاوپیکەوتنەکانى تىڤیەکان بلێن کاک جەوهەر نەخۆشى درێژخایەنى هەبوەو تەندروستى لەمێژە باش نیە تا نەلین ژەهریان داوەتى وە ترسى ئەوەشیان هەیە کە کەسو بنەمالەکەى بەم درۆیە رازى نەبن و رەتى بکەنەوە
تێبینى / ئەم کارە بەدەى مەسعودى بارزانى بنەمالەکەى جارى یەکەم نیە بەلکو بەسەر چەندەها کەسیتریان هێناوە بەلام بە شاراوەیى ماوەتەوە ئەوەشى ئاشکرایە
1- جەوهەر نامیق سالم.
2- دکتۆر ئیدریس هادى وەزیرى پیشەسازى و وەزیرى خوێندنى باڵا بۆیان خستە ناو شەربەتەوە کە بوە هۆى هەلوەرینى قژو برۆ و موەکانى جەستەى بەلام زوو فریاى خۆى کەوت و چوو بۆ تورکیا.
3- دکتۆر سەرتیپ کاکەیى کە لە دەرەوە گەرابوەیەوە چارەسەرى نەخۆشى پەککەوتانى دەکرد لە دەعوتێکدا لە شەقلاوە کۆتاییان بە ژیانى هێنا بنەماڵەکەشى زۆر بە توندى تەهدید کرا.
4- ...
5- هونەرمەند ئەردەلان بەکر لەکاتى گەرانەوەیدا مەسعود گوتبوى بابێتە لام پێشوازى لێکردو گوتبوى ئەو سۆرە زۆر جوێنى بە من داوە لە دەرەوە وە جوینى بە مەلا مستەفا داوە دەبێ خۆم تۆلەى لیبکەمەوە
چەندەها کەسى دیکە کە لەداهاتوو دواى نەمانى ئەم بنەماڵە تیرۆریستە ئاشکرا دەبێت
لەکۆتایدا بەرێزان بینیتان کە مەسعود بارزانى لە کۆنگرەى 13 ى شوومی پارتى گوتى هەر مرۆڤیک کۆتایى هەیە ئینجا یان دەکوژرێت یان بەنەخۆشى دەمرێت!؟
جەوهەر نامیق ناوى خۆشى خستە سەر نوسینەكەى مەریوان وریا و ئاراس فەتاح دژى سەرۆكى هەریم ، ئهمه بۆ بنهماڵه کارهساتێک بوو ، بۆیه خێراییان کرد له کۆتایی پێهێنان به ژیانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست