چى بكەین؟
Thursday, 24/02/2011, 12:00
ئەم پرسیارە هەنووكەییە دەبیٌت زوو وەڵام بد ریٌتەوە..بۆ بەردەوامى تورەیى و نا رەزایى خە لٌكى بەش مەینەتى كوردستان و بەر دەوامى خۆ پیشاندانەكان و
پاراستنى گیانى خۆپیشاندەران و ئەم گەلە ستەم د یدەیە و بە تایبەتى خەلكى شارى سلیٌمانى و شارۆچكە راپەریوەكان . باش وایە پیاوما قولان و روشنبیرو ئەكادیمسیتەكانى شارى سلیٌمانى و شارەكانى دیكە كۆ ببنەوە وەڵامى ئەو پرسیارە بدە نەوە..چى بكەین؟؟.
بە راى ئیٌمە ئەم پیٌشنیارە دەخەینە روو ئەگەر پیٌیان باش بوو ئە وا بە پەلە داواى بكریٌت..
چونكە دەسەڵات دارانى كوردستان ئە وەى بیرى لى ناكەنەوە بە دەم هاتنى داواكارییەكانى خەلٌكە و گوى گرتنە لە خۆپیشاندەران.. ئامادە نین جۆرى حوكمى خۆیان بگورن وخۆیان لە سەروو خەلٌكى كوردستان دەبینن..وە زۆر ئاساییە لایان كوردستان لە خوین هەلٌكیشن و شانازى بە رووبار ى خویٌنەوە بكەن.. وە پلانیان هەیە بۆ ویٌران كردنى شارى سلیٌمانى بە تایبەتى... بۆ نەهاتنە دى ئەو خەونەیان و زیندە بە چالأ كردنى مە را مە خویٌناویەكانیان پیٌمان باشە:
1-داوا بكریت كوردستان بخریٌتە ژیر ئینتد ابى نە تە وە یەكگرتووەكان .چونكە كوردستان بەرەو شەریٌكى ناخۆ دەبریٌت لە لایەن هەردوو حیزبى دەسەلاتەوە.وە داوا بكریٌت كە لە ماوەیەكى گواستنەوەدا هەلٌبژاردنیكى پیٌش وەخت ئەنجام بد ریٌت لە ژیٌر سەرپەرشتى و چاودیٌرى نەتەوە یەكگرتووەكاندا.
2-ئە گەر ئەوەى یەكەم نە بوو , داوا لە سەرۆكى ئەمەریكا و حكومەتى ئەمەریكا بكریت جلٌەوى دە سەڵات خویان بیگرنە دەست بەو پیٌیەى ئەمریكا حاكمى فیعلى كوردستانن.و تا زووە بارى ئارامى كوردستان تیٌك نەدراوە , تا بەرژەوەند یكانى خۆى بپاریٌزیت.وە لە ماوەیەكى گوا ستنەوەدا هەلبژاردنى پیش وەخت ئەنجام بدریت بە سەرپەرشتى خۆى.وە هەلٌبژاردنى سە رۆكى هە ریٌم.
بەمە ووڵاتەكەمان ویران نابیٌت و هەردوو حیزب لە دەسەڵات دوور دە خریٌنەوە و میلیشیا كانیان هەلأ دەوەشیٌتەوە.
پەلەو خیرایى لە ئەنجام دانى ئەم پیشنیارە لە گومى خویٌنى رولەكانمان دەمان پاریٌزیٌت و داوا كانى خە لك د یٌتە دى..یان بە زوویى پیشنیارى باشتر بخریتە بەدەم ..
چونكە نیشتمان و گەلەكەمان لە مەترسییەكى گەو رە دایە و ناحەزو دوژمنانمان بە شدارن لەم مەترسییە با نەهیٌلین دەست وەر بدەن و ئاواتەكانیان بخەینە گۆرەوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست