ئاسایشی سلێمانی ئاسایشی هاوڵاتییان ده‌شێوێنیت وه زیاتر له 150 که‌س ده‌گرێت که زۆرینه‌یان ئیسلامین!!؟
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
ئاسایشی سلێمانی ئاسایشی هاوڵاتییان ده‌شێوێنیت
وه زیاتر له 150 که‌س ده‌گرێت که زۆرینه‌یان ئیسلامین!!؟
ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 10/5/2010 به تۆمه‌تی تێوه گلانی ئیسلامیه‌کان له کوشتنی محمه‌دی کوڕی شێخ گاهیرشێخ عه‌بدولقادری چوێسه‌یی له شاری سلێمانی و له به‌رده‌م قوتابخانه‌که‌یدا، وه له پاش ئاشکرا بوونی ئه‌و بانده‌ی که ده‌ستییان هه‌یه له کوشتن فڕاندن دا که له پیاوانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتییان تێدایه به‌پله‌ی ڤابگ ! ئاسایشی سلێمانی بۆ په‌رده پۆش کردنی ڕاستییه‌کان و تێوه گلانی ئیسلامی یه‌کان له سه‌ر له به یانی ڕۆژی دوو شه ممه وه که‌وتۆته گرتن و ده‌ست به‌سه‌ر کردنی زۆرێک له‌و که‌سایه‌تیی یه ئیسلامییانه‌ی که پێشتر له زیندان بوون و به که‌فاله‌ت ئازاد کراون، ئه‌مه له کاتێکدایه که له‌هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو سلێمانی که هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات داری وه ك پارتی و یه‌کێتی حاکمن ماوه‌یه‌که به به‌رچاوی هه‌ردوو ئاسایشه‌وه قوتابییان و ڕۆژنامه نوسان ده‌فڕێنرێت و دواتر به کوژراوی فڕێ ده‌درێن! دواتریش بۆ ناشرین کردنی ئیسلام و مسوڵمانان ئه‌م تۆمه‌تانه ئاڕاسته‌ی ئیسلامیی یه‌کان ده‌کرێت و به ده‌یان که سیان لێده‌گیرێت، به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که به‌ده‌ستمان گه‌شتوه تا ئێستا ئاسایشی سلێمانی نزیکه‌ی 150 که‌سی ده‌ستگیر کردووه که زۆرێك له‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که پێشتر به تۆمه‌تی ئیسلامی زیندانی کراون و دواتر ئازاد کراون، زۆرێك له شاره‌زایان بۆ ئه‌وه ده‌چن که یه‌کێتی ش به نیازه هه‌مان سیناریۆی شێخ زانا دووباره بکاته‌وه که پارتی کاره گڵاوه‌کانی خۆی پێ په‌رده پۆش کرد و دواتریش به نهێنی له سێداره‌ی دان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست