کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قاڵی فرۆشی فارس و گه‌وجی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ سلێمانی و سه‌ربه‌رزی به‌ناو سه‌رۆک

Thursday, 17/06/2010, 12:00


ئه‌مرۆ 14.06.2010 له‌ هه‌واڵێکی هاوڵاتیدا ده‌بینین که‌، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سلێمانی، بڕێک کۆمه‌کی گه‌یانده‌ ئاواره‌کانی، تۆپبارانی ئێرانی سه‌ر،‌ ناوچه‌ی قندیل.
کارێکی باشی کرد هاوڵاتی که‌ به‌ فۆتۆگرافی رێپۆرتاژه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته‌ خوێنه‌ران.
ئه‌و فۆتۆگرافیایانه‌ وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌کی مێژویی به‌ ته‌وێڵی ساویلکه‌یی کورده‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.
هه‌ڵبه‌ت ڕۆژێک دێت که‌ نه‌وه‌کانمان هێنده‌ ساویلکانه‌ بیر ناکه‌نه‌وه‌. نه‌وه‌ی داهاتو، هیوادارم، بیر له‌ سه‌نبۆل ده‌کاته‌وه‌، هه‌نگاوی بێسه‌ر و به‌ر نانێت.
له‌کاتێکدا که‌ به‌و گوله‌تۆپانه‌ی که‌ له‌سه‌ریان نوسراوه‌، ساخت ایران، لاوی کوردی بێتاوان ده‌کوژرێت و گونده‌کانیان وێران ده‌کرێن و دانیشتوه‌کانی ئاواره‌ده‌کرێن ! کۆماڵگای مه‌ده‌نی توره‌که‌ به‌رهه‌می، ساخت ایران، به‌کۆمه‌ک ده‌دات به‌و ئاوارانه‌ !!!
له‌ گه‌ڵ هه‌مو ڕێزێکمدا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه،ئه‌وه‌ گه‌وجیه‌ و به‌ڵکو ده‌به‌نگیشه‌.
له‌ مێژه‌ که‌ گه‌لانی جیهان ده‌رکیان به‌ گگرنی سه‌نبۆل کردوه‌. به‌ڵام ئه‌فسوس هه‌تائێستا سه‌نبۆل له‌لای ئێمه‌ ئه‌و سه‌نگه‌ی نیه‌.
کاردانه‌وه‌ی نوسینی سه‌ر ئه‌و فه‌ردانه‌، به‌ فارسی، له‌سه‌ر سایکۆلۆژی منداڵه‌ئاواره‌کان جێده‌هێڵم بۆ پسپۆرێکی ئه‌و بواره‌.
گریمان که‌ کۆمه‌ڵه‌ی مه‌دنی به‌رهه‌می وڵاتێکی تری ده‌ست نه‌که‌وت ! ده‌بوایا له‌ڕوی سه‌نبۆلیه‌وه‌ ئه‌و کیساته‌ی بدراندایه‌و بیکردایه‌ته‌ توره‌که‌یه‌کی سپی یان توره‌که‌یه‌ک به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌که‌یانه‌وه‌.
به‌ڵام مخابن گه‌وره‌ ئاو‌ ده‌ڕژێنێت پچوک پێی لێ ده‌خشێنێت.
ئه‌وه‌تا به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێمی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ په‌شته‌ماڵێکه‌وه‌ له‌ به‌رده‌می سوڵتان ئۆردگاندا دانیشتوه، ده‌ست له‌سه‌ر که‌مه‌ر‌، له‌ ژێر ئاڵای تورکیادا و خۆی به‌ سه‌ربه‌رز ده‌زانێت که،‌ به‌ بێ ئالای گه‌له‌که‌ی، سوڵتان ڕازی بوه‌ که‌ ئه‌و له‌ حزوریدا دانیشێت.
ئیتر چۆن گله‌یی له‌ کۆمه‌ڵێکی هاوکاری بکرێت ؟




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە