کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن داوا له‌ تیرۆریستیکی وه‌ک مه‌سعود ده‌که‌ن ، دان به‌ تاوانه‌که‌ی بێنێ؟!!

Saturday, 08/05/2010, 12:00


من وه‌ك تاکێکی به‌ پرۆشی ڕزگاری چینی چه‌وساوه‌ و سه‌روه‌ری یاسا و دادپه‌روه‌ریێکی ڕاسته‌قینه‌ و بێ جیاوازی.
ڕفاندن و شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمانی گه‌نج و لاوو ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی ڕۆناکبیری و هۆشیاری و شارستانیه‌ت، شه‌رمه‌زارو ڕوڕه‌ش و ئیدانه‌ ئه‌که‌م و داوا له‌ سه‌رجه‌م گه‌لی کورد ئه‌که‌م که‌ خوێنی سه‌رقافله‌ی شه‌هیدانی قه‌له‌م و ڕێگای ڕزگاری و خونچه‌ گولانی باخچه‌ی ئازادی و شارستانیه‌ت، سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه‌ حه‌م و ده‌یان گه‌نجی ئاواره‌ و بێ سه‌روشوێن کراوو له‌ ژیان بێبه‌ش کراو بزر نه‌که‌ن و خاوه‌ندارێتی خۆتان ده‌ر ببڕن و به‌تێکڕایی داڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان و دارێك له‌ ڕوحی ناپاکی ئه‌و حوکمه‌ تۆقێنه‌ره‌ بده‌ن که‌ نه‌توانیت به‌رده‌وام بیت له‌ ته‌په‌ سه‌ر کردن و ڕفاندن و له‌ناو بردنی نه‌وه‌ی دواڕۆژ و ئاسوده‌ کردنی ژیانی مال و مناله‌کانی کورد و هێنانه‌ دی و دامه‌زراندنی ئه‌من و ئاسایشێکی گه‌ل پارێزو له‌ ده‌ره‌وه‌ی حوکمی بانده‌ مافیاکانی ناوخۆو نێو ده‌وله‌تی...

زۆرم پێ سه‌یره‌ که‌ که‌سانێك خۆیان به‌ ڕۆشه‌بیرو ڕۆژنامه‌ نوس و دلسۆزی گه‌لی کورد بزانن و داوای ئاشکرا کردنی تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌ نوسان له‌ به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم و داموو ده‌زگای داپلۆسه‌ری حیزبه‌ خۆسه‌پێنه‌ره‌کان بکه‌ن...

ئه‌گه‌ر کورد خاوه‌ن سه‌رۆك بوایه‌ هه‌زاران گه‌نجی کورد ڕوی له‌ کۆچی نایاسایی نه‌ئه‌کردو له‌ سه‌فه‌ری نادیاری کۆچبه‌ری ژیانی له‌ده‌ست نه‌ ئه‌چو، ئه‌گه‌ر کورد خاوه‌ن حکومه‌ت بوایه‌، گشت داهاتی کوردستان تالان نه‌ ئه‌کراو گه‌نده‌لی و دزی و خۆفرۆشی و تۆقاندن و کوشت و بڕو پێشێلکاری به‌رده‌وام نه‌ ئه‌بو، ئه‌گه‌ر کورد خاوه‌ن ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بوایه‌، ڕۆژانه‌ گه‌نج و پیرو منال و دایك و خوشکانمان نه‌ ئه‌کوژران و بکوژه‌کانیان ئاشکرا نه‌بن و نه‌درێنه‌ دادگا و سه‌زا نه‌درێن، ئه‌گه‌ر ئاسایش و پۆلیس و پاراستن و بازگه‌کان هی گه‌ل و گه‌لپارێز بوان، قوتابیێکی وه‌ك سه‌رده‌شت عوسمان له‌به‌ر چاوی خوێندکاره‌ هه‌ڤاله‌کانی نه‌ ئه‌درایه‌ به‌ر بۆکزو زڵه‌و بی ڕفێنن و به‌ناو ئه‌و هه‌موو بازگانه‌دا بیبه‌ن لاشه‌ی له‌ ده‌ورو به‌ری شاری موسل فڕێ بده‌ن.

ڕو ئه‌که‌مه‌ ڕۆشه‌نبیران ئه‌لێم ئه‌گه‌ر خه‌لکی نه‌خوێنده‌وارو ناهۆشیارو نه‌زان و بێ سه‌واد گه‌مژه‌و گێل بێت، که‌س ناتوانیت ڕه‌خنه‌یان لێ بگری، به‌لام ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌ نوس، ڕۆشه‌نبیر، ڕۆناکبیر، زانا، خاوه‌ن شه‌هاده‌، که‌سانی دلسۆزی گه‌ل، خۆیان له‌ ڕاستیه‌کان بشارنه‌وه‌ و خۆیان له‌گێلی بده‌ن و چاونه‌ترسانه‌ تێکۆشان نه‌که‌ن بۆ ده‌رخستنی کاره‌ شاراوه‌کان و هۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌لك و چه‌سپاندنی یاساو ڕێگری کردن له‌ بانده‌ مافیاکان و تێك شکاندنی پیرۆزیه‌کانی ده‌ره‌به‌گ و خۆسه‌پێنه‌ره‌کان، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر ڕه‌خنه‌یان لێ ئه‌گرێ، به‌لکو زۆر له‌و بانده‌ تیرۆرستانه‌ کورد کوژانه‌ تاوانبارترن که‌ ڕۆژانه‌ به‌رده‌وامن له‌ تیرۆری تاکه‌ هه‌لکه‌وتوه‌کان و تاکه‌ هۆشمه‌نده‌کانی گه‌لی کورد و مۆری تاوانباری له‌ نێوچاوانیان ناستڕێته‌وه‌.

ئومێده‌وارم سه‌رجه‌م ئازادیخوازان ده‌نگ هه‌لبڕن و زیاتر ڕێگا نه‌ده‌ن بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی و کوتله‌بازی و عه‌شیره‌تگه‌ری و پیرۆزی که‌سه‌ ناپاکه‌کان و خۆپه‌رسته‌کان و خۆفرۆشه‌کان و خۆسه‌پێنه‌ران و داپلۆسێنه‌ران و تیرۆرستان وخوێن مژان و دارده‌ستی داگیرکه‌ران به‌که‌یفی خۆیان به‌رده‌وام بن له‌ کورد کوژی و پێشێلکاری و تۆقاندنی ڕۆله‌کانمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە