کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیاسەتی كۆمەڵكۆژی توركان بەردەوامە

Wednesday, 16/12/2009, 12:00


دەوڵەتی تورك، سیاسەتی كۆمەڵكوژی كوردان پەیڕەو دەكات. بەرپرسانی دەوڵەت و حكومەتی تورك، بە پێی نەخشە و پیلانگێڕی پاكتاوكردنی گەلی كورد هەڵسوكەوت دەكەن و هێرش و كۆمەڵكوژی سەر كوردان ئەرێ دەكەن. سەرۆك وەزیران رەجەب تەیب ئەردوغان هەوڵە گێرەشێوێنیەكان، هێرش بە چەكی ساردو گەرم، لە سەر گەلی كورد، وەك، نارەزایەتی سروشتی و ئاسایی بە ناو دەكات و بەو شێوەیەش بە ئاشكرا فەرمان لە دژی كوردان دەدات.
ئەو هێرشانەی‌ ئەردوغان بە سروشتی ناویان دەبات، مرۆڤی كورد دەكەنە قوربانی و لە پاڵ ئەو هیڕشانەدا، دەست و پاڵپشتی بە هێزی دەوڵەت هەیە. لەو چوارچێوەیەدا، ئاشكرا بوو، هێرشەكەی ئەستەنبۆل بە پلان و زانابوون ئەنجام دراوەو دەستی دەوڵەتی لە پشتەوەیە. بۆ سەلماندی ئەو ڕاستیەش ئیفادەی هێرشكارێك بە ناوی تی،گێ، كە لە پاش هێرشەكە ئازاد كراوە بە خۆی دانی پێداناوە بەسە.
ئەو بە خۆی دانی پیدا دەنێت لە 13ی كانوونی ڕابردودا، كە لە گەرەكی دۆلاپ دەرەی شاری ئەستەنبۆل بە چەك هێرشی كردۆتە سەر بارەگای دەتەپە، بە ئاگاداری دەوڵەت بووە. هەروەها بینەرانی ڕووداوەكەش سەربارەت بە هێرشەكە دەلێن: تێ گێ، ماوەی مانگێكە هاتۆتە گەڕەكەیان و نیشتەجێ بووە و هەمیشەش لە هاتووچۆی چایخانەی كەمال پاشای كردوە كە شوێنی كۆبونەوەی فاشیستە توركەكان بووە.
شایەتحاڵەكان ئاشكراشیان كرد، رۆژێك بەر لە هێرشەكە، گروپیك فاشیست بە جێبێكی ڕەش هاتوونەتە گەڕەكەكەیان و چاویان بەو كەسانە كەوتەوە كە پاشتر هێرشیان كردۆتە سەر بارەگای دەتەپە. بەڵگەیەكی دیكەی سەرنج راكیش ئەوەیە، ئەو 3 كەسەی هێرشەكەیان ئەنجام داوە هەرسێكیان یەك جۆر چەكیان پێ بووە. گوتەی شایەتحاڵەكان و ئیفادەی خودی هێرشبەران دەرخەری ئەو ڕاستیەن كە هێرشەكە بە زانابوون ئەنجام دراوە و دەوڵەتی تورك لە پشتیەوەیەتی.
بەڵام وێرای ئەو گوتە و ئیفادانەش، دیسان هێرشبەران ئازاد كران. كەچی وێرای ئەوەش لە كردەوەیەكی سەرسوڕهێنەردا، هاوڵاتی كورد شەوكەت ئاسلان كە لە هێرشەكەدا بریندار كرا بوو، لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەست بەسەر كرا.
ئەو ڕووداوەش، هەڵوێست و دوو فاقێتی دەوڵەت و دەزگا دادوەریەكەی تورك، ئاشكرا دەكات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە