بۆ پیشتوانی نووسینه‌که‌ی مایکڵ رۆبن و نه‌ژادی حاجی برایم ،چه‌ند زانیارییه‌کی گرنگ.
Sunday, 24/04/2011, 12:00
هه‌ر دوو وتاری به‌رێزان مایکڵ رۆبن و نه‌ژادی حاجی برایم ، که ده‌رهه‌ق به‌سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکایه له هه‌رێمی کوردستان ،راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره. تا ئێستا سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له میانی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه له کوردستان به‌ڕێده‌که‌ن ، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و چه‌ند که‌سیکی ئه‌مریکیه که بزنسیان له‌ته‌کدا ده‌که‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته ،سیاسه‌تێکه که له میانی ئه‌وانه‌وه(واته ئه‌مریکییه‌کان) ره‌وشی کوردستان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریکی که تێیدا فاکته‌ری خه‌ڵک و ویسته‌کانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی جێهێڵراوه و هیج گرنگییه‌کی نییه ، ئه‌وه‌تا خه‌ڵکی کوردستان به‌عسئاسا سه‌رکوت ده‌کرێت ، ئه‌مه‌ریکا هیچ ده‌نگی لێوه نایه‌ت به‌ڵکو به زیاره‌ته یه‌کله‌دوایه‌کانی ده‌سه‌لاتدارانی ئیداره‌ی ئۆباما ئافه‌رین بۆ کاروکرده دژه‌مرۆییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌وترێته‌وه.
من لێره‌دا وێرای پشتیوانیکردنی له ئه‌و دوو وتاره له‌سه‌ر کۆنه‌کردنیی ئیداره‌ی ئۆباما له خه‌مساردی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان ، ده‌مه‌وێ چه‌ند زانیارییه‌ک بۆ تاکه نمونه‌یه‌ک له‌و که‌سانه بخه‌مه به‌ردیدی به‌رێزتان که ته‌ئکید له‌و تێکه‌لبوونه ده‌کاته‌وه که له نێوان ده‌سه‌لاتداران له هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و که‌سانه هه‌یه که خۆیان وه‌ک ئه‌مریکی ده‌خه‌نه‌ڕوو و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه ، له‌وانه:
1- هاری شوود پێش 17 ی شوبات له مه‌عسکه‌ر سه‌لام له سلێمانی ، بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێک موحازه‌ره‌ی داوه به تیرۆریستانی ئاسایشی یه‌کێتی و پارتی و دژه‌تیرۆر ، که تێیدا هه‌موو شێوازه‌کانی به‌کارهێنانی توندوتیژی و چاندنی ترس و تۆقاندن له نێو دڵ وده‌روونی خۆپیشانده‌ران وه‌ک چه‌کێکی گرنگی پێیداون.
2- هه‌ر ئه‌و هاری شووده ، ده‌یه‌ها ئیمتیازاتی له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی پێدراوه ، خێزانه‌که‌ی که کوردێکی هه‌ولیره ، 400 مه‌تردووجا ئه‌رزه‌ی له پشت ئیمه‌رجێنسی وه‌رگرتووه که به‌هاکه‌ی خۆی له نیو ملیۆن دۆلار ده‌دات.
ئێستا ده‌یان راوێژکار و بازرگانی ئه‌مریکی له رێگای پارتی و یه‌کێتییه‌وه له کوردستانن و پشکیان له‌و نه‌وته‌ی خه‌ڵکی کوردستان هه‌یه ،ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی دورستکردنی به‌ربه‌ستێک له نێوان حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و خه‌لکی کوردستان که مه‌به‌ست پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانییه و به‌رده‌وامبوونی خۆشیانه.
یه‌کێکی دیکه که له وتاره‌کانی هه‌ردوو به‌رێز ناوی نه‌هاتووه ، دیاره برنارد کۆشنه‌ره ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی فه‌رنسا ،که ئه‌ویش له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی بزنس ده‌کات ، زۆربه‌ی رۆژنامه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یان نووسیبوو و وه‌ک کابرایه‌کی دز به‌ناویان کردبوو ، هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش بوو وایکرد به‌زۆر ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه.
ئیداره‌ی ئه‌مریکا له‌وه‌ته‌ی له ناوچه‌که نفوزی هه‌یه هه‌میشه داکۆکی له سیسته‌مه دیکتاتۆرییه‌کان کردووه ، ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی رقی خه‌ڵکی بۆ ئه‌مه‌ریکا ، ئێستا به‌هاری شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌که له لوتکه‌دایه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا سیاسه‌ته‌کانی خۆی نه‌گۆڕێت و نه‌چێته به‌ره‌ی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ده‌که‌وێته به‌ر رقی خه‌ڵکی ناوچه‌که. ئه‌م تیوره واقعییه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌مه‌ریکاش راسته ، خه‌ریکه خه‌ڵکی کوردستان هه‌ست به‌و سیاسه‌ته خراپه‌ی ئه‌مه‌ریکا بکات و هیچ رێزێک بۆ ئه‌مه‌ریکا و سووپاکه‌ی نه‌گرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست