کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆزى كوردو دەوڵەتى پیاوە نەخۆشەكەوستراتیجى نوێى ئیسرائیل...؟!

Saturday, 28/08/2010, 12:00


-توركیا پاش ئەوەى مەرجو پێكهاتە قانوونیەكانى یەكێتى ئەوروپاى پێ جێ بەجێ نەكرا هەر بۆیە یەكێتى ئەوروپا توركیا ى وەكو ئەندام پەسەند نەكردچونكە سیستەمى دیمۆكراسى ئەوروپا خاوەن بنەماكانى كۆمەڵگاى شارستانىومافەكانى مرۆڤە بۆیە ناتوانێ دەوڵەتێكى نەژاد پەرستوسوپا سالارى بە ئەندام وەربگرێت لە كاتێدا توركیا ووڵاتێكى فرە نەتەوەو فرە ئایینەلە دەستورى ئەو ووڵاتەدا هیچ نەتەوەو ئایینێك ئازاد نى یە مافى (20)ملیۆن كورد ڕەچاو ناكرێت گەلانى وەكو ئەرمەنو چەركەسو
گریكو بولگارىو ..ژێرپێ دەخرێت مافى ئایینەكانى وەكو مەسیحىوجولەكەوئیسلامى عەلەوى...پێشێل دەكرێت، توركیا تا ئەمڕۆ ووڵاتێكە (سوپاو سەرباز)بڕیارى سیاسى بە دەستە دیكتاتۆریەتى سوپاو سەربازحوكم دەكات ،دیمۆكراسى تەنها شتێكى ڕووكەشوفریودەرانەى ڕاى گشتى ناوخۆوجیهانى دەرەوەیە بۆ ئەوەى بڵێن لە توركیاسیستەمى دیمۆكراسىو مافەكانى مرۆڤ هەیە دەسەڵات لەو وولاتە ئەیەوێ خۆڵ كاتە چاوى خەڵكى وەكو سیناریۆیەكى شانۆگەرى ئەم حیزب دەڕواتو ئەو حیزب دێت هیچ لە بارودۆخى ئەو ووڵاتە ناگۆڕێ حبزبەكانى ناو توركیا هەموویان یەك مۆركى سیاسیان هەیە هیچیان ناتوانن ئەقڵو فەرهەنگى نەژاد پەرستى تۆرانى تێپەڕێنن توركیا ووڵاتێكە خاوەنى دەستورێكى نەتەوە پەرستى كوێرانەیەكە هیچ پێكهاتەیەكى تر بێجگە لە ڕەگەزى تورك ناتوانێ گوزارشت لە تایبەتمەندێتى كەلتورى خۆى بكات .توركیا ووڵاتێكە سەدان ساڵە بە كەلتورى شمشێر حكومڕانى كردوەو دەیكات زیندانەكانى هەر ئێستا پڕە لە تێكۆ شەرانى مافە مەدەنىو خەباتكارانى زیندانى سیاسى بەردەوام ئەشكەنجەى سیاسى هەیە ناوبانگى توركیا ڕەشە ,خاوەنى لاپەڕەیەكى ڕەشە لە كارنامى مافەكانى مرۆڤومافى گەلانى بن دەستى ئەو ووڵاتە لەسەرو هەموویانەوە گەلى كورد .لە توركیا بە پلەیەك ئازادى سیاسى پێشێل دەكرێ كە لە مێژووى هیچ ووڵاتێكدا ڕووى نەداوە لە گرتنى سیاسىو نووسەروڕۆژنامە نووسو ڕۆماننووسو شانۆكارو سینەماكاراندا نمونەمان زۆرە (گۆناى ,بێشكچى,ئۆچەلانو,...)
لە توركیاجیاوازى نەژادى بە ڕوونى دەبینرێ ناوچە توركیەكان ئاوەدانو گەشە كردوە ناوچەكانى ترى توركیا بەتایبەتى كوردستانەكەى وێرانەیە لە هەموو ڕوویەكەوە واتە ستەمى ئابوورى هەیە هەرچى كارخانەو پیشە سازیە لە كوردستانەكەى دا نایبینى
توركیا ئەگەر ئەمە كارنامەى كاروكردەوەكانى بێت بە چ ڕوویەكەوە داواى بوون بە ئەندام لە یەكێتى ئەوروپا دەكات لە كاتێكدا ئەوروپا بەرئەنجامى سەدان ساڵ شۆڕشى ڕۆشنبیرىوپیشەسازىوسیاسى وخاوەنى شارستانیەتى دیمۆكراسى یە كە تەمەنى خۆى لەسەدان ساڵ ئەدات توركیا هێندە خەمى دەستكەوتى ئابووریى یەكە ئەیەوێ بە سەر ئەوروپاوە خۆى بژیەنى پەرۆشى كەلتورى دیمۆكراسى نى یە .دەوڵەتى پیاوە نەخۆشەكەئەمجارە لە بەرگوفۆرمێكى تردا هاتوە پێمان ئەڵێ (یەكێتى ئەوروپا)سیاسەتى دوو ڕووانەو چەواشە كاریانە لەگەڵ توركیا پەیڕەو دەكات لە سەر زارى سەرۆك وەزیرانى توركیا(ڕەجەب تەیب ئەردۆغان)ەوە دەڵێ یەكێتى ئەوروپا (50)ساڵە زیاترە دەستى دەستیمان پێ دەكەنو سیاسەتى دووالیزمو چەواشەكاریمان لەگەڵدا پەیڕەو ئەكەن،ئەردۆغان سیاسەتى یەكێتى ئەوروپاى وەكویانەو هەرێمێكى مەسیحى ناوو زەد كردنەك وەكو شارستانیەتى دیمۆكراسى,هەروەها هەوڵى بادانەوەو ڕووكردنە ڕۆژهەڵاتى بە سیاسەتێكى دروست لە قەڵەمداوە پاش نا ئومێد بوونى لە بە ئەندام بوونى توركیا لە یەكێتى ئەوروپا.
ئەردۆغان دەیەوێ ڕۆڵى توركیا لە ڕۆژهەڵات تاقى بكاتەوە بیەوێ ڕۆڵى سوڵتانى ئیمپراتۆریەتى عوسمانى بۆ توركیا بگێڕێو هەروەها ڕێكەوتنى نێوان بەرازیلو توركیاو ئێران سەبارەت بە چارەسەركردنى كێشەى ئەتۆمى ئێرانو سەردانى ئەردۆغان بۆ تاران بۆ گواستنەوەى یۆرانیۆمى پیتێنراو لە ئێرانەوە بۆ توركیا فریا كەوتنى ئێرانى ئیسلامیە تا لە سزاى نێو دەوڵەتى بیپارێزێو لە ئەنجومەنى ئاسایش توركیا لە دژى سەپاندنى سزاى ئەنجومەنى ئاسایش دەنگى داوەو هەروەها ناردنى گەشتى گەلى ئاشتىو ئازادى لە توركیاوەبۆ كەنارەكانى ئیسرائیل ئەمە هەڕەشە كردنە بۆ سەر ئاسایشى ئیسرائیلو دڵدانەوەى دەوڵەتە عەرەبیەكانو خۆ بردنە پێشەوەى توركیایەگوایە توركیا كۆمەكى مرۆیى دەگەیەنێتە كەرتى غەزە وپێناسەى موسوڵمانێتى خۆى تازە كردەوە .
هەوڵەكانى توركیا بۆ گوشاروفشار خستنە سەر یەكێتى ئەوروپاوئەمریكا بێ ئەنجام دەمێنێتەوە هەتا بە جدى توركیا گۆڕانى دیمۆكراسى لە كۆى سیستەمى ئیدارىو دەستورى ومافو ئازادى سیاسىو مەدەنىو ئابووریو ڕۆشنبیریدا نەكات , ئەوەى توركیا لەم گەمە سیاسیەدا دەیكات ئەیەوێ ئەوروپاو ئەمەریكا بهێنێتە سەر ئەوەى لە یەكێتى ئەوروپا ببێتە ئەندام تا خۆى لە قەیرانى ئابوورى ڕزگار بكات خۆى بە ئەوروپا بژیەنێ ئەوروپاش ئەزانى چى ئەكات و توركیا بەتەماى چى یە ئەوروپا بۆ ئەوەى توركیا ببێت بە ئەندام ئەبێ (406)ملیار یۆرۆ بۆ توركیا سەرف بكات تا ئابوورى توركیا هاوسەنگ بێتەوە لەگەڵ ئابورى (یە,ئەوروپا) سەرەڕاى ئەوەش ئەوروپاش ناتوانێ مێژووى شارستانێتى خۆى لكەدار بكات بەوەى دەولەتێك بكاتە ئەندام كە هیچ مەرجو قانونێكى سارشتانى دیمۆكراسى ئەوروپا نایگرێتەوەو تیا بەدى ناكرێ ڕەوشى مافى مرۆڤ زۆر خراپە ئەشكەنجەى سیاسى هەیە كوشتارى ئەرمەن بە فەرمى ناناسێ گەلى كورد كوشتار دەكات و ستەمى ئابوورى دەكات لەڕێگاى جیاوازى گوزەرانى گەلانى ناو توركیاوە وە ئەوەى توركیا دەیكات گەمەیەكى سیاسى زۆر ترسناكە بەبەرژەوەندییەكانى توركیاوە .
لە لایەكى ترەوە توركیا دانیشتنى ژێر بەژێر و ئاشكرا دەكات ناو بەناو لەگەڵ سوریاو بزووتنەوەى حما س بەبەشدارى ڕووسیا , بەهەرحاڵ ڕووسیا دەیەوێ پێگەى خۆى وبەرژەوەندیە لە دەست چوەكانى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا لەدواى ڕوخانى بلۆكى ڕۆژهەڵاتەوە بە دەست بهێنێتەوە بەڵام توركیا یارى بە ئاگر دەكات كە بەرژەوەندیە ئابووریى یەكانى دەخاتە مەترسیەوە بەو هەڵویستانەى كە وەكو كارتى فشار بەكارى دەهێنێ لەدژى ئەوروپاو ئەمریكاو ئیسرائیل.
بەڵام ئەركى ئیسرائیلە ئەمجارە بە جدى وبێ دوودڵى پشتیوانى لەدۆزى ڕەواى سیاسى گەلى كورد بكات لە توركیاو سوریاو تەواوى ناوچەكەدا بیەوێ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدادۆستێكى ستراتیجىوهەمیشەیى بۆ خۆى دروست بكات هەتا هەتایەئەوەش بەوەى پشتیوانى و هاوپەیمانێتى لەگەڵ) pkk (دابكاتولاپەڕەیەكى نوێ هەڵبدەنەوە بەڵام بە مەرجێك وەكو ستراتیجێكى پڕ بایەخ سەیر بكرێت نەك وەكو تاكتیكى سیاسى كاتى چونكە كورد جارێكى تربە كاربردن وەكو كارتى فشار پەسەند ناكات بە تایبەتى (پەكەكە)خاوەنى سیاسەتى خۆیەتى پاشكۆیەتى قبوڵ نى یە , لە ئێستادا دەنگى ئەوە هەیەئیسرائیلو توركیا دانیشتنى نهێنىو بەردەوامیان هەیە بۆ چاكردنەوەى ئەو بارو دۆخەگرژو ئاڵۆزە,ئەركى (پەكەكەیە)سوودلەو بارو دۆخە تازەیە وەربگرێوبتوانێ پەیوەندى سیاسىو سەربازى دروستبكات لەگەڵ ئیسرائیلو داوا لە ئیسرائیل بكات كۆمەكى لۆجەستى بكات بەبێ هیچ مەرجێكو وەداواى لێ بوردن لە گەلى كورد بكرێ بە ڕەسمى لە بەشدارى كردنو كۆمەك كردنى (مۆساد) لەدەستگیر كردنى بەڕیز ئۆچەلانو وەلۆبى جولەكە بجوڵنێ لە ئازادكردنى دا كە گەلى كورد ئەو سەركردەیەى خۆى وەكو ماندیلاو گاندىوماو سەیر دەكاتو بایەخى هەیە بۆ هەموو كورد لە بەرانبەردا پرۆتۆكۆلێكى ستراتیجى مۆر بكرێ بۆسوودو بەرژەوەندى هەردوولا,چونكە ئەبێ ئیسرائیل ئەوە باش بزانێ كە ئایندەى (پەكەكە)گەشەوگەلى كورد لەباكورهەموو لەسەر پێیەیە وبەئاسۆى ئازادیەوە دەژین ئەوڕۆژە نزیكەو (پەكەكە)هێزێكى گەورەیەومیللەتێكى (50)ملیۆنى لە پشتەبۆیە ڕێكەوتنى سیاسى لەگەڵ (پەكەكە)بە قازانجى ستراتیجى هەردوو میللەتى كوردو جولەكەیە لە ناوچەكەدا. ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە سەروبەندى گۆڕانێكى گەورەدایە نابێ ئەو سیستەمە كۆنەخوازانە كە لە سەر چەمكى سواوى نەژادپەرستىو مەزهەبى دامەزراوون تا سەر بمێننەوە , وە ئەگەر دەولەتى ئیسرائیل ئەو پەیوەندیە ستراتیجیە بخاتە وارى جێبەجێ كارییەوە واتە ئەتوانێ سوود بە گەلى جوولەكە بگەیەنێ لەدوو لایەنەوە یەكەم میللەتێكى گەورە دەبێ بەدۆستى ستراتیجىو هەمیشەیى كەگرنگە بۆ ئاسایشى نەتەوەیى ئیسرائیل ,دووەم ئەتوانێ سوودمەندى یەكەم بێ لەڕووى ئابووریى یەوە كە پشكى شێرى بەر كەوێ لەسەرمایە بە گەرخستن لەجوگرافیایەكى گەورەو دەوڵەمەندا كە پڕە لە یەدەكى نەوتى خاووگازى سروشتىودەیان كانزاى بە نرخوگرانبەها لەتەواوى كوردستاندا وە ئەتوانێ ئاسایشى ئاویش بۆ هەمیشە بۆ خۆى لە دوا ڕۆژدا مسۆگەر بكات وەكو دەزانرێ كوردستان زۆرتر (لەسەدا80)ى ئاوى سازگارو شیرین هەرێمەكە لە كوردستاندایە بەو هیوایەى هەردوو میللەتى كوردو جولەكە پەیماننامەیەكى ستراتیجى گرنگ وهەمیشەیى بە قازانجى هەردوو گەل ببەستن و تا بۆ هەمیشە لە ترسو مۆتەكەى نەژادپەرستى توركو عەرەبو شیعە گەرێتى ئازادو سەرفرازببین سنوور بۆ فراوانخوازیان دابنرێتوڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش بۆ هەمیشە بە ئارامىودیمۆكراسى بژى.
ئەمڕۆ پلان و ترسێكى ڕاستە قینە لەسەر كوردو ئیسرائیل هەیەتۆپبارانكردنى سنورەكانى هەریمى كوردستان هەر تەنها بوونى گەریلاكانى (پەكەكەوپژاك)نى یە بە تەنها فشارەكانى سەر ئیسرائیل لەلایەن دەوڵەتانى توركیاو ئیرانەوە لە لێوارى تەقینەوەى جەنگێكى گەورەدایە هەربۆیە دەبێ پێش وەختو تا كار لەكار نەترازاوە وەخۆمان كەوینو دواڕۆژێ بۆ گەلەكەمان لە كوردستان و ئیسرائیلدا بنەخشێنین چونكە هاوكێشە سیاسیەكان ڕوولە هەڵكشانى سەربازىو داگگیركارین پێكدادانى كەلتورییەكان تا بێت گەرمو گووڕتر دەبن.توركیاو ئێرانیش عێراقیش هەموویان ووڵاتى فرە نەتەوەو فرە دینن ئامادە باشن بۆ هەڵوەشانو لێكترازانوناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دوو ئەگەرى لە بەر دەمدایە یا دەبێ گەلانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دوو ئاڕاستە یا دوو ئەگەر هەڵبژێرن یا ئەوەتا سیستەمى دیمۆكراسى و مافەكانى مرۆڤو كرانەوە بە ڕووى جیهانداو پەسەند كردنى جیاوازییەكانى ناوچەكە. یا ئەوەتاهەڵوەشانى سنورى جوگرافیاى سیاسى ئێستاو دەست وەردانى ئەنجومەنى ئاسایش لە ناوچەكەداو دروست كردنى ئارامىو ئاشتى لە ناوچەكەدا ئەویش بەهەڵَوەشانى دەولەتە گەورەو دیكتاتۆرو سەركوتگەرەكان و پێكهێنانى چەندین دەوڵەتى نوێ واتە مافى بڕیار دانى چارەنووس بۆ گەلانى بن دەستوستەم دیدەى ناوچەكە واتە دەبێ سیماو سنورى جوگرافى ناوچەكە بگۆڕدرێ.پێم وایە پرۆژەى نەخسەى ڕێگاى بایدن پشبینەكى بە جێوبابەتى زانستى بوو چارەسەرى زۆر لە كێشەكانى ئەم ناوچە ئاڵۆزەى دەكرد چونكە هەرچواردەولەتى ناوچەكە فرە نەتەوەو فرە دینن بە ئاگرو ئاسنو سیستەمى پۆلیسىو سوپاو سەرباز دەبرێ بەڕێوە , لەكاتى خۆیدا كاتێ عێراق لە سەر دەستى بەریتانیا دروستكرا بۆ بەرژەوەندى خۆى كردى ئەگین هەرگیز پێكهاتەكانى غێراق پێكەوە هەڵناكەن هەڵبژاردنەكەى (7/3)سەلماندى عێراق ووڵاتێكى سروشتى نى یە ئەوەتا (شیعەو سونەو كورد)هەرگیز پێكەوە هەڵناكەنو عێراق بۆ خەلكەكەى وا باشترە دابەشكرێ هەر خۆى ئیستا (3)هەرێمە چۆتەوە سەر سروشتى خۆى بەڵام بەرژەوەند خوازى وچاوچنۆكى چینى ئەرستۆكراتى بۆرژوازى وداگیركاریان ناهێڵى ناتوانن سنورێ بۆ چاوچنۆكىو خواستە گڵاوەكانیان دابنێنو ناوچەكەش ئارامىو ئاشتى ئازادىو دیمۆكراسى بە خۆوە ببینێ بۆ هەمیشەكۆمەڵگایەكى مۆدێرنو هاووڵاتى ئازادوهەرێمێكى ئارام بە دەست بێت سەرمایەدارى جبهانیش ئەوە ناكاتو ناوچەیەكى دەوڵەمەند كاتێ ئەتوانى بەتاڵانى بەرێ كە پڕبێت لە ناكۆكىو ئاژاوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە