بریتانیا چه‌ندین یاده گوڵی له‌به‌رۆکی هه‌ڵه‌بجه‌دا
Friday, 19/03/2010, 12:00
شاری له‌نده‌ن : ڕۆژی 13-3-2010
فیدراسیۆنی کورده‌کانی باکوور له شاری له‌نده‌ن چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا، تێیدا له‌ده‌روازه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا به‌شانۆیه‌ک پێشوازی له میوانان کرا. پاشان ئاماده‌بوان خوله‌کێک به‌بێده‌نگی وه‌ستان بۆ به‌رزڕاگرتنی قوربانیانی ئه‌و وشاره‌ی که به‌به‌ر‌برچاوی هه‌مووجیهانه‌وه به‌کیمیایی ژیانیان لێ سه‌ندرایه‌وه، و شانۆگه‌ریه‌ک له‌ده‌رهێنانی (ئاراس هه‌ڵه‌بجه‌یی) پێشکه‌ش کرا، پاشان په‌یامی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێزشوان خویندرایه‌وه و په‌یامی چاودێری کوردۆساید-چاک له‌لایه‌ن (هادی بووتیمار خوێندرایه‌وه، دواتریش فیلمی دێکومێنتاری[ ڕێگا] نمایش کرا و فیلمێکی کاره‌ساتی 16-3 پیشاندرا و له کۆتاییشدا (سۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی) وه‌کو شاهێد حاڵێک به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی کاره‌ساته‌که ئاماده‌بوانی گریاند. شایانی باسه مه‌راسیمه‌که له‌لایه‌ن زه‌رده‌شت هه‌ورامی و شۆخان فه‌ره‌ج ه‌وه به‌ڕێوه چوو.
زانکۆی ئیگزیته‌ر 16-3-2010
کۆمه‌ڵی خوێندکارانی کوردی زانکۆی ئیگزیته‌ر به‌هاوکاری کۆمیته‌ی بریتانیای چاودێری کوردۆساید-چاک له زانکۆی ئیگزیته‌ر کۆڕیک بۆ خوێندکارانی زانکۆکه سازکرا ، تێیدا موحه‌ممه‌د هه‌ورامی به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی هۆکاری کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه کرد‌و شوێنی جووگرافی شاره‌که‌ی بۆ ئاماده‌بووان شی کرده‌وه، له‌به‌سێکی تری کۆره‌که‌دا کۆیار ڕه‌ووف باسی ئه‌وچه‌کانه‌ی کرد که له‌کاتی کیمیابارانه‌که‌دا به‌کار هاتوون و هه‌روه‌کوو ئاماژه‌ی به‌و نه‌خۆشیانه کرد که تائێستاش ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵکی ئه‌و‌شاره بوونه‌ته‌وه و به‌پشت به‌ستن به‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بوان شیکرده‌وه‌و که ئه‌و چه‌کانه‌ی به‌کار هاتوون له‌و شاره‌دا کاری کردۆه‌ته سه‌ر جینیتیکی خه‌ڵکی ئه‌وشاره‌و ساڵانه ده‌یان منداڵی نائاسایی له‌دایک ده‌بن ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه 22 ساڵ پاش کیمیاباران کردنی شاره‌که‌یان پێویستیان به‌ئاوی خواردنه‌وه‌هه‌یه‌و ، پێویستیان به نه‌خۆشخانه و تاقیگه‌ی پێشکه‌وتوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری برینداران و که‌مئه‌ندامانی ئه‌وشاره‌ی پێ بکه‌ن ، له‌کۆتایی دا خوینکارانی ئاماده‌بوو چه‌ندین پرسیاری هه‌ستیارو گرنگیان له پێشکه‌شکارانی کۆڕه‌که کرد‌و ، له‌لایه‌ن پێشکه‌شکارانه‌وه وه‌ڵامی سه‌جه‌م پرسیاره‌کانیان درایه‌وه .
شاری هودریسفیڵد 16-3-2010
به سه‌رپه‌رشتی کوردیش فۆڕم و به‌هاوکاری شاره‌وانی کیرکلیس و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆکی شاره‌وانی کیرکلیس (مه‌حبوبه‌خان) له‌وڵاتی به‌ریتانیا کوردانی به‌ریتانیا به‌ئاماده بوونی چه‌ندین کوردی شاری هه‌ڵه‌بجه وبه‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین مرۆڤدۆستی بیانی له‌شاره‌که‌دا یادی هه‌ڵه‌بجه به‌رز ڕاگیرا و تێیدا به ووتارو شیعر وشانۆگه‌ری و گۆرانی یاده‌که ڕازایه‌وه شایانی باسه که هونه‌رمه‌ند تارا جاف زیاتر یاده‌که‌ی ڕازانده‌وه.
چاودێری کوردۆساید- چاک (بریتانیا)
[email protected] [email protected] 17/03/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست