لاى هەموان ئاشكرایە كە یەكێك لە كارە گەندەڵیەكان لە ناو دام و دەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان بوونى كەسانى بێ بڕوانامە و كەسانى گەندەڵە لە شوێنە گرنگەكانى كار كردندا ، ئەوەى لە ئێستادا كێشەى لەسەرە لە ناو فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و جێگە مشتومڕى بەر پرسانى ئەو دەزگایەیە هەبوونى چەند كەسێكە لە ناو...