كراسه‌که‌ی خۆم سوتاند چونکه تورکی بوو
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
له کاتێکدا که تورکیا و ئێران کوردستان وێران ئه‌که‌ن و ده‌ست له ماڵ و مناڵ و پیرو
ژنمان ناپارێزن به ئاره‌زوی خۆیان خاکه‌که‌مان ئه‌سوتێنن و هیچ که‌سێک نییه له‌م
جیهانه‌دا دڵی پێمان بسوتێ و له‌سه‌رمان هه‌ڵبداتێ. .
ئه‌مڕۆش چه‌نده‌ها بازرگان و کۆمپانیای تورکی له کوردستان به ناوی ئیشه‌وه که‌وتونه‌ته تاڵان کردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م گه‌له بێکه‌سه و به لێشاو پاره‌یان بۆ هه‌ڵڕژاوه، رۆژانه ملوێنه‌ها دۆلاری ئه‌مریکی له کوردستانه‌وه ئه‌کرێ به تورکیادا. بێگومان هه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌شه که به کار دێت بۆ له ناو بردنی خۆمان و خاکمان، چه‌ک و تۆپی پێ ئه‌کڕن و ئه‌یبارێنن به سه‌ر ماندا، ئه‌گینا تورکیایه‌کی بێ ده‌رامه‌ت ئه‌و هه‌مو پاره‌یه‌ی له کوێ بوو تاکو بتوانێت به‌و شێوه درێژخایانه تۆپبارانمان بکات
له هه‌مانکاتدا جێی سه‌رسورمان و نیگه‌رانیه که ئێمه خۆمان و ماڵ و مناڵمان به جل و به‌رگ و که‌ره‌سه‌ی تورکی ئه‌ڕازێنینه‌وه و شانازی ئه‌که‌ین که که‌ل و په‌له‌که‌ما‌ن تورکی ئه‌سڵه (به پڕوپاگه‌نده‌ی بازرگانه‌کان که گوایه زۆر باشه) به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه که تاکو ئیستا نازانین چه‌ند کاری هه‌یه کڕینی که‌لو په لی دوژمن بۆ به‌هێزکردنی ئابورییه‌که‌یان و دژی خۆمان به کاری ده‌هێنێت . بۆیه من له جێی خۆمه‌وه بڕیارم دا که ئه‌و کراسه‌م که مارکه‌ی تورکیای پێوه بو بیسوتێنم و بڕیاریشم داوه ئه‌گه‌ر له برسیشا بمرم نانی تورکی نه‌خۆم چونکه به کڕینی هه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی تورکی خۆم به تاوانبار ئه‌زانم و شه‌رم ئه‌که‌م به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌م ، هه‌ست ئه‌که‌م به‌شدارم له گه‌ڵ تورک‌دا له کڕینی چه‌ک دژی گه‌له‌که‌ی خۆم،
له به‌ر ئه‌وه‌ی که دوژمنه‌که‌مان نه به خۆپیشاندان و نه به گفتوگۆ ئاوڕمان لێناداته‌وه به پێویستی ئه‌زانم که هه‌مو کوردێکی دڵسۆز بوه‌ستێت له کڕینی که‌لو په‌لی تورکی، با ئیتر بازرگانه‌کانمان چیتر له‌گه‌ڵ ئه‌م دوژمنه دڕنده‌یه‌دا بازرگانی نه‌که‌ن (که ئه‌مه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تییه) به‌س خواردن و شتی ئیکسپایه‌ری ئه‌م ووڵاته بکه ن به قوڕگی گه‌له‌که‌ماندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست