سامڕەند ئەمڕۆ لە ھەرێمی كوردستان قسە لە گەندەڵیی ئیداری و بێ ھێزیی دەوڵەت دەكرێ. دەستەڵات و ئۆپۆزیسیۆن ھەردووكیان ئەو واقیعەیان قبووڵ كردووە و دانیان پێدا ناوە. لە پاڵ ئەوە دا من پێم وایە بابەتی دیكەی ئاواش ھەن كە شەرت نیە سیاسی ئیداری بن و لەبەر چاوان بن، بەڵام بایخی ھێنانە گۆڕ و قسە لێكردنیان لە...