حوکومه‌تی هه‌رێم گوێتان له ناڵه‌ی گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان نیه؟
Wednesday, 16/06/2010, 12:00
ماوه ی چه‌ند ساڵێکه گه‌نجانی شاره‌که‌م ته‌مه‌نی پڕله هیواو خۆزگه‌یان زووهه‌ڵ ده وه‌رێت. ته‌مه‌نێك که مرۆڤ ده‌توانێت به‌رهه‌می جوان و زانستی پر له شانازی به ده‌ست بهێنێت . بگره ماوه‌ی ژیانی پڕ له به‌هره ده‌توانێت
میلله‌تێك ڕزگار بکات به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه که گه‌نجانی شاره‌که‌م ده‌ربه‌ندیخان ژماره‌یه‌کیان ڕێگه‌یان به خۆیان نه‌دا که به‌ری ڕه‌نجی لاوێتی نه خۆیان نه شاره‌که‌یان سودی لێ وه‌ر بگرن.ئه‌ویش به هۆی ئه‌و ڕێژه‌ی خۆکوشتنه زۆره‌ی که ده‌ربه‌ندیخانی گرتوه‌ته‌وه .برایه‌ك به گوله هاوڕێ یه‌ك به خۆخنکاندن که سێکی تر به خۆسوتاندن هتد..
بۆیه بونی ئه‌م ڕوداوه زۆره یان ئه‌م ڕوداوه چاو لێکه‌ریه بۆ؟ له پێناوی چی دا ئایا که سێك لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی بۆکردووه یان ئایا حوکومه‌تی هه‌رێم گوێی له ئه‌م ئازارانه‌ی خه‌ڵکی ده‌ربه‌ندیخان بووه ڕونتر ئه‌ی ڕۆژنامه‌یان خوێندوه‌ته‌وه که کاره‌ساته‌کانی تێدا نوسرابێت .ره‌نگه زۆربه‌تان بڵێن بۆ حوکومه‌ت تێکه‌ڵ به‌م باسه‌کراوه وه‌مافی خۆشته پرسیار بکه‌یت،من ده‌ڵیم حوکومه‌ت به‌رپرسه له پاراستنی ژیانمان و دابین کردنی ئارامی و سه‌قام گیری.
ده‌کرا هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی خۆکوژی له ده‌ربه‌ندیخان په‌ڕله‌مان هه‌ستایه به لێکۆلینه‌وه له دیارده‌ی خۆ کوشتن وه ئه‌وکات بۆیان ڕوون ده بویه‌وه هۆکاره‌که‌ی چی یه. به‌و چونه پێشه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له لایه‌ن ڕوون ده بووه ده‌یان توانی به دابین کردنی پێداویستی بۆ گه‌نجان و ئاوڕ لێده‌نه‌وه له خه‌مه‌کانیان و گوێگرتن له داواکاریه‌کانیان خه‌می سه‌رشانیان سوك بکردایه.جێگای پرسیاره که ئایا بۆ چی تاوه‌کو ئێستا هه‌ر له گۆشه‌یه‌کی بجوك له ڕۆژنامه‌یه‌ك دا ده نوسرێت (م.ت.ک) له شاری ده‌ربه‌ندیخان خۆی خنکاند یان خۆی سوتاند یان خۆی کوشت.
من پێم وایه ده‌سته‌ڵات له شاره‌که‌م دا یاری به چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌وه ده‌کات یان له لای خۆیان له‌کاتی کۆبوونه‌وه‌دا ده‌ڵین ئه‌و که سه نه‌خۆشی نفسی هه‌بووه یان ده‌ڵین ئاستی ڕۆشنبیری که‌م بووه ئه‌مه پاساوه کانیانه بۆ خۆیان بۆخه‌ڵک.من پێشنیارم وایه که ده بێت شاره‌وانی هه‌ڵسێت به لیکۆلینه‌وه له سه‌رجه‌م ئه‌وکاره‌ساتانه‌ی که ڕویان داوه.به‌سه‌ر کوڕه لاوه‌کانی ده‌ربه‌ندیخاندا ئه‌و کات بۆیان ده‌رده‌که‌وێت هۆکاری چی بوه، وه داوام له‌سه‌رجه‌م گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌یه که خۆڕاگربن له به‌رده‌م ڕوداوه‌کانی ژیاندا جونکه خۆکوشتن ئه‌و ڕێگا نیه بۆ هینانه‌دی ئاواته‌کان ده‌یگرنه به‌ر ده‌بێت زیاتر ووشیاربین وه خه‌می سه‌رشانی دایك و باوکمان زیاتر نه‌که‌ین.
له کۆتایدا هیوادارم باسه‌که‌م به هه‌ڵه لێك نه‌درێته‌وه وه توانیبێتم جوڵه یه‌ك به‌م باسه ترسناکه به‌م وه ده‌سته‌ڵات وکه‌سانی خاوه‌ن ویژدان بڕۆن به‌ده‌م ئه‌م کێشه‌وه جاره سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست