ئایه كام لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار به‌دوای له‌تبونی حیزبی زهحمهتكێشانهوهبوهپارتی یان یه‌كێتی؟
Friday, 03/04/2009, 12:00
بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانپۆست هه‌رده‌م ببێت به‌سه‌رقافڵه‌ی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌كان و ده‌ستپێشخه‌ری بكات له‌بڵاو كردنه‌وه‌ی نهێنی ڕوداوه‌كان ئه‌مه‌وێت تۆزێك ڕوناكی بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌و كۆدێتایهی كه‌به‌م دواییهلهناو حیزبێكی بچوكی كوردستانی ڕویدا كه‌هه‌رده‌م به‌گوێره‌ی بچوكی قه‌باره‌ی خۆی هه‌ڵس و كه‌وتی نه‌كردوه بگرهزیاتر هه‌وڵی داوهكاریگهری هه‌بێت له سه‌روه‌زعی ناوخۆ و ده‌ره‌كی كوردستان ، من لێرهوهنامهوێت ببم به‌پارێزه‌ری قادر عه‌زیز به‌ڵكو ته‌نها هه‌ر دور به‌دوری وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌یناسم ، به‌ڵام شتێكی مهعلومهڕێزگرتنی پارته‌كانی تر بۆ حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی به‌هۆی شه‌خسی قادر عه‌زیزی سكرتێره‌كه‌ی بووهههروهها مام جه‌لال و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌رده‌م حیسابێكی تایبه‌تیان بۆ كردوهبهئیعتیباری ئه‌وه‌ی كهبرازای شه‌هید سه‌عدی گچكه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و ئیتیجاههسیاسیهبوهلهدوای دابڕانی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ڕابوردوی ئه‌و حیزبه‌ش بكه‌ین هه‌روه‌ك و حیزبه‌كانی تر كهلهڕۆژههڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان هه‌ن مۆركی تایبه‌ت مه‌ندی بنه‌ماڵه‌یه‌كیان پێوه‌دیاربوه، ههرچهندهخهڵكێكی هه‌ڵگری بیر‌و باوه‌ڕی چه‌پیش له‌ژێر چه‌تری حیزبی زه‌حمه‌تكێشان درێژه‌یان به‌خه‌باتی سیاسی خۆیان داوه، به‌ڵام ئهوهحهقیقهتێكی حاشا ههڵنهگرهدهبێ بوترێت ، ئه‌گه‌ر به‌وردی گوێ لهچاوپێكهوتنهڕۆژنامهوانیهكهی ڕۆژی ٣١ ئازاری كاك قادر عه‌زیز ڕابگرین زۆر ڕاستیمان بۆ ڕون دهبێتهوهلهبهر ئه‌وه‌ی هێنده‌ی نه‌مابوو له‌بنی كودیلهكهبدات هه‌موو شته‌كان به‌گۆڕێ وه‌ر بكات ، به‌ڵام دیار بوو دانی به‌خۆیدا گرت هیچی نه‌دركاند، له‌درێژه‌ی گفت و گۆكانیدا له‌م چاوپێكهوتنهڕۆژنامهوانیه دا باسی له‌ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی به‌هێز كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س بهێنیت كه‌وا هه‌وڵێكی چڕیان داوه‌بۆ دروست بونی ئه‌و قهیرانهسیاسیهی كه‌له‌ناو حیزبه‌كه‌یاندا دروست بوه‌و كۆمهڵهكادیرهێكی دڵسۆزیان لێ دابڕیون ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌یدا كهلهڕابوردوشدا هه‌وڵی له‌و بابهتهدراوهلهلایهن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانهوهكهدكتۆر سه‌ردارو هه‌ندێ له‌كادیره‌كانی تری ئه‌و حیزبهجیابونهوهی خۆیان راگه‌یاند، به‌ڵام جیابونه‌وه‌كه‌ی ئه‌وان زۆر جه‌رگبڕ و كاریگه‌ر نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا ڕویداوه، ئه‌وان زۆر بهڕاشكاوانهخۆیان ئاشكرا كرد كه ده‌چنه‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی ، ههرچهندهحیزبی زه‌حمه‌تكێشان هه‌تا ئێستاش هاوپه‌یمانی یهكێتیهوهیان به‌ڕونتر بڵێین سه‌ر بهیهكێتیهوهك و سۆشیالیست و حیزبه‌كه‌ی ماڵی عومه‌رئاغای سورچی كهبهپارێزگاران ناسراوه، دوای ٣١ ئابی ١٩٩٦ ئه‌و حیزبانهلهناوچهكانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی كشابونهوه،به‌ڵام ئهوكاتهیهكێتی قه‌ناعه‌تیان به‌قادر عه‌زیز و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی هێنا كه‌ئه‌وه‌ی ڕویداوهمهبهستێك نهبوهتهنها خه‌ڵكانێك وه‌ك و شه‌خس له‌ناو ڕیزه‌كانی ئه‌وان سه‌نگه‌ری خه‌باتیان گواستۆتهوهبۆ ناو یه‌كێتی ، هیچی تر له‌ئارا دا نه‌بوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌پله‌و پایه‌ی سكرتێره‌كه‌یان كه‌م نهكردۆتهوهبۆیهنابێت به‌هیچ جۆرێك بخرێتهخانهی كۆدێتاوه، دكتۆر سه‌ردار و جه‌ماعه‌ته‌ی ئه‌وانیش هه‌ر وه‌كو عه‌بدولخالیق زهنگهنهزۆر كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕه‌وتی حیزبهكهنهبو بۆیه‌زۆر گرنگیان پێنه‌درا ، به‌ڵام جێی سهرسوڕمانهیهكێك له‌وانه‌ی كه‌هه‌رده‌م بهوهناسراوهسیبهری قادر عه‌زیز بوه‌و هه‌رگیز بیری لهوهنهكردۆتهوهڕۆژێك له‌ڕۆژان دژی سكرتێری حیزبه‌كه‌ی بوه‌ستێته‌وه، ئه‌ویش به‌ڕێز سه‌عد خالید بوو، له‌كاتی خۆی ئه‌و بهڕێزهكاك سه‌عد خالید جیابونه‌وه‌ی دكتۆر سه‌رداری به‌لێدانی خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی له‌لایه‌ن یه‌كێتی له‌قه‌ڵه‌مده‌دا كه‌دژ بهحیزبهكهیان وه‌شێندرا به‌ڵام دیاره‌ئه‌و بهڕێزهشوێنهكهی خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵلا دهگرێتهوهزۆر جاران گوێمان لێ ده‌بوو كهبهمامۆستا سه‌عد وه‌یان سه‌عد عه‌بدوڵڵا ناوی ده‌هات له‌كۆڕ و كۆبونهوهكانداكهههمیشهبهو ناوهقڕس ده‌بوو، بۆ زانیاری زیاتر با بزانین كاك سه‌عد خالید كێیه؟ ئایهبۆچی له‌م كات و ساتهئهو كهسهسهرپهرشتی ئه‌و له‌تبون و جیابونه‌وه‌ی كرد ، كاك سه‌عد خالید حمد ئه‌مین كادیرێكی كۆنی حیزبی زهحمهتكێشانهبهگوێرهی ته‌مه‌نی بچوكی خۆی كه‌له‌كۆتایی شه‌سته‌كان له‌دایك بوه‌و هه‌ر له‌كاتی هه‌رزه‌كاری و له‌ته‌مه‌نی ١٤ ساڵیدا بوهبهبهپێشمهرگهو په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی شه‌خسی قادر عه‌زیز بوهههردهم لێی نزیك بوهچونكهزۆر به‌مناڵی له‌پۆڵی دوی ناوه‌ندی ده‌ستی له‌خوێندن هه‌ڵگرتوه‌و بوهبهپێشمهرگهی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان ،له‌به‌ر ئه‌م هۆكارهوهههردهم مامه‌له‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا كراوه، كاك سه‌عد كوڕێكی تابڵێی له‌سه‌رخۆ و هێمنهزۆر دره‌نگ هه‌ڵده‌چێت كه‌سێكی قسهخۆشهلهههر شوێنیك بێت واده‌كات خه‌لك ڕێزی بۆ دابنێن و گوێ له‌قسه‌كانی بگرن وه‌هه‌ندی تێگه‌یشتنی سیاسیشی هه‌یه‌بۆ كارهههنوكهییهكانی سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان به‌ڵام زۆر نیهلهبهر ئه‌وه‌ی وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد ئاستی خوێنده‌واری به‌رز نیه، وه‌هه‌مو كاتێك كه‌سێكی میانڕه‌و بوه،هیچ كاتێك دژایه‌تی پارتی نه‌كردوه‌و ڕه‌خنه‌ی لێیان نه‌گرتوه،بهپیجهوانهی یه‌كێتی كه‌زۆر گله‌یی و گازانده‌ی لێیان ههبوهئهوهش لهوكاتهوهدهستی پێكرد كه‌له‌سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ڕسه‌لان بایزهوهههندێك كه‌لوپه‌لی شوێنه‌واری كۆنی زۆر به‌نرخی خزمێكیان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراو حه‌په‌لوش كرا ههرچهندهههوڵێكی زۆر درا به‌ڵام بێ‌سود بوو نه‌یانگه‌ڕانده‌وه، هه‌ر له‌دوای كاره‌ساتی ٣١ ئاب به‌ته‌وجیهی سكرتێری حیزب ئه‌و برادهرهڕهوانهی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كرا له‌به‌ر خراپێ ڕه‌وشی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌كی باش له‌كوردستان دور كه‌وته‌وه، وابوو له‌وڵاتی نوروێژ گیرسایهوهههرلهویانهش نه‌شته‌رگه‌ری قه‌سته‌ره‌ی دڵی بۆ ئه‌نجامدراو سه‌ركه‌وتنی باشی بوو ئیتر له‌م نێوانه‌دا هاتۆچۆی ده‌كرد ، بۆیهئهتوانم بڵێم زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌سه‌ر بردوهله١١ ساڵی ڕابوردودا پێش ئه‌وه‌ی ببێت به‌وه‌زیر، ئه‌وكاته‌ی پله‌ی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌بێ وه‌زاره‌تیان پێدا هه‌ر ئه‌و پله‌و پایه‌ش بوو وای كرد لهنیچیروان بارزانی نزیك بكه‌وێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ئاكامه‌كه‌ی بو كه‌به‌چاوی خۆمان بینیمان ، سكرتێری حیزب كاك قادر عه‌زیز هه‌رده‌م یارمه‌تی ئه‌و كادیره‌ی داوه‌بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆڕی خه‌بات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی دوا نه‌كه‌وێت ، له‌درێژه‌ی قسه‌كانی سكرتێری حیزبی ته‌جمید كرا‌و له‌لایه‌ن كاك سه‌عد و جهماعهتهكهیهوهكهلهبهردهم ڕۆژنامه‌وانه‌كان كردی هه‌ر قادر عه‌زیز بوهتهزكیهی كاك سه‌عدی كردوه‌بۆ بون به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان چونكهدیارهلهكۆنگرهكاتی هه‌ڵبژاردن ده‌نگی پێویستی نههێناوهتاوهكو بگاتهپلهی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی وه‌به‌هیچ شیوه‌یه‌ك قادر عه‌زیز دان به‌شه‌رعیه‌تی ئه‌واندا نانێت، هه‌روه‌ها بۆ مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی پۆستهوهزاریهكهش ئه‌وه‌شتێكی سروشتیهلهناو حیزبهبچوكهكاندا بوهبهنهریتێكی باو بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژێكی باش بۆ خه‌ڵكانی خۆیان دابین بكه‌ن له‌هه‌ر كابینه‌یه‌كی وه‌زاری تازه‌دروست كرا‌و كه‌سانی كۆن ده‌گۆڕن به‌هی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌یه‌كی باش وه‌ر بگرن و كاتێك كهلهپۆستهكهشیان نامێنن به‌هه‌مان موچهخانهنشین ده‌كرێن به‌م شێوهیهقهرهبوی مادیان دهكهنهوهههروهها له‌په‌ڕله‌مانیش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام وا دیاره‌ئه‌و حیزبهپلهو پایه‌ی لێ ناكه‌وێت ههركادیرێكیان وه‌ری ده‌گرێت لێیان ههڵدهگهڕێتهوهجگهلهبهڕێز كاك فه‌تاح زاخۆیی نه‌بێت گهڕایهوهناو حیزبه‌كه‌ی به‌سه‌لامه‌تی،كاك سه‌عد وه‌ك و ئاماژه‌م پێكرد له‌پۆڵی دوه‌می ناوه‌ندی قوتابخانه‌ی جێهێشتوه‌و ده‌ستی داوهتهخهباتی خۆی له‌ناو ئه‌و حیزبه، ئه‌و پۆسته‌ی كه‌ئه‌ویش وه‌ری گرتوهزیاتر سیاسیهئهوهندهگرنگ نیه‌به‌ڵكو هه‌تا ئیستا ژورێكی هه‌یه‌له‌ناو په‌ڕله‌مان له‌وه‌زیاتر شتێك نیهشایانی باس كردن بێتچونكهوهزیرێكی بێ وه‌زاره‌ت بوه و زیاتر بۆ ڕازیكردنی دڵی حیزبه‌كانه، كاره‌كه‌شی ته‌نها دانیشتن و گوێ گرتنهلهكۆبونهوهكانی په‌ڕله‌مان ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بكرێت ئهوهلهوێش به‌شداری ده‌كات ، بۆیهدوای ئه‌وه‌ی كهبو به‌وه‌زیر خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌بۆ كوردستان وه‌ئێستا ڕه‌گه‌زنامه‌ی نۆروێژیان هه‌یه، بۆ زانیاری زیاتر‌و ناسینی ئه‌و بهریزهكاك سه‌عد خالید ئامۆزای خاتو (هێرۆ موسته‌فایه) كه‌له‌م ڕۆژانهگوێبیستی ناوی كچێكی كورد بوین بوهبهڕاوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، باوكی هیرۆخان كهسێكهلهپارتیهكلاسیكیهكانی ئالوده بهڕێچكۆڵهی بارزانیهههتا سه‌ر ئێسقان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیر بوهزۆر گرنگی پیناده‌ن ، هه‌روه‌ك و خۆی لهچاوپێكهوتنهتهلهفزیۆنیهكهیدا ده‌ڵێ من باوكی هێرۆم له‌ئه‌مریكا چه‌ندین ساڵ كرێكاریم كردوهخۆم و خێزنهكهم ڕهنجمانداوهبۆ په‌یدا كردنی بژێوی ژیانی خۆمان و مناڵه‌كانمان ، ده‌ڵێ له‌سه‌ر حیسابی خۆم گۆڤارێكم ده‌ر كردوه‌به‌ڵام ناوی گۆڤاره‌كه‌ی نه‌هێنا كه‌ئه‌ویش گۆڤاری (بارزان) بوو، بۆچی ناوه‌كه‌ی نه‌هێنا؟ ئه‌وه‌ده‌بێ خۆی وه‌ڵام بداتهوهچونكهلهقسهكانیدا وا دیار بوو پێشترخهڵك به‌ڕویدا ههڵشهخاون و پێیان وتوهپارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یارمه‌تیان داویتبۆ ده‌ر كردنی گۆڤاره‌كه‌ت له‌به‌ر ئهوهیناوی بارزانی پێوه‌بوه، بۆیهئهتوانم بڵێم خانه‌واده‌ی سه‌عد خالید زۆر نزیكترن لهپارتیهكان نه‌وه‌ك له‌یه‌كێتی ، پرسیارێكی تر دێتهپیشهوهئایهبۆچی ئه‌و جیابونهوهیهلهسلێمانی ڕاگه‌یه‌نرا هه‌روه‌ك قادر عه‌زیز ده‌ڵێ ئهوهمهبهستێكی تایبه‌تی لهپشتهوهههبوو ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌بوو ماوه‌یه‌ك سه‌ر له‌خه‌ڵك بشێوینن ، تاكو كوردستانیان وا بزانن دیسانهوهیهكێتی له‌پشتی ئه‌و جهماعهتهیهوهك و جاری پێش‌و كهڕویدا واتهبۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك بوه، من ناڵێم یه‌كێتی ئاگاداری مهوزوعهكهنیه، خۆ لهوانهههر له‌سه‌ر داوای پارتی رێگهخۆشكرابێت به‌كاری ئه‌نقه‌ست ڕاگهیاندنهكهلهسلێمانی ده‌رچێت كه‌باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌وێیه،به‌ڵام به‌بۆچونی زۆر كه‌سی خاوه‌ن ئه‌زمون و شاره‌زا كه‌باوه‌ڕیان وایهشهخسی مه‌سعود بارزانی و و به‌تایبه‌تیش نێچیروان بارزانی له‌پشتی ئه‌و جهماعهتهوهن ئه‌گه‌ر جارێكی تریش له‌قسه‌كانی قادر عه‌زیز گوێبگرینهوهكهنمونهی عه‌لی بابانی هێنایهوهپێشتر سه‌ر به‌ته‌وافوق بوو به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حیزبهكهیلهحكومهت كشایهوهئهو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زیران له‌پۆسته‌كه‌ی مایهوهوهكو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ، هه‌روه‌ها قادر عه‌زیز ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یان كه‌ئه‌و وه‌زیرو ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌ی له‌كاتی خۆی له‌سه‌ر لیستی زه‌حمه‌تكێشان بون ئێستا هیچ په‌یوه‌ندیان به‌و حیزبهنهماوهو سه‌ربه‌خۆیانن ، خوێنه‌ری به‌ڕێز لێرهوهپرسیارێك دێتهپێشهوهئایهبۆچی وایان له‌قادر عه‌زیز و حیزبه‌كه‌ی كرد؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسان و ساكارهئهوهئهو دڕكهبو كهلهژێر پێی قادر عه‌زیزیان ده‌رهێنا! كاتیك ئه‌و چوار حیزبهتهحهددای ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیان كرد به‌و بهیاننامههاوبهشهی كهدهریان كرد وا خۆیان نیشاندا كهئهوانن ده‌بن به‌هێزی سیهه‌م لهگۆڕهپانهكهو لهوانهشهخهڵكانی تریشیان ده‌گه‌ڵ بكه‌وێت ، ئهوساكهلهناو په‌ڕله‌مان ئۆپۆزیسیۆنێكی كاریگه‌ر په‌یدا ده‌بێت دژ به‌پارتی و یه‌كێتی ههڵبهتهئهوكارهزۆر ناخۆش بو لای ئه‌وان بۆیهدهستیان كرد به‌پیلان گێڕان و هه‌لكه‌ندنی ئه‌و بیرهتاكو ئه‌و حیزبانه‌یان بخهنهناوی بۆ ئه‌وه‌ی وایان لێ بكه‌ن به‌درێژی ته‌مه‌نیان جارێكی تر ناماقولی ئاوا نه‌كه‌ن و خۆیان له‌بیر بچێتهوهوهبیانكهن بهپهندێك بۆ ئه‌وانی تریش كه‌ده‌یانه‌وێت كاری وا بكه‌ن ، ههرچهندهبهرنامهی ئه‌و چوار حیزبهزۆر به‌هێز نه‌بوو لاوازی زۆری پێوه‌دیار بوو، ته‌نها باسی پاره‌و پۆل بوو ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌بوو بودجه‌ی حیزبه‌كانیان زیاد بكه‌ن و زیاتر پاره‌یان پێبده‌ن هیچ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی توكمه‌و به‌سودیان نه‌بو بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، وه‌كو ڕه‌وتی كاك نه‌وشیروان نه‌بون داوای چاكسازی پاكسازی و گۆڕانی وه‌زعیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام هه‌مومان ده‌سه‌ڵات ده‌ناسین ئاوا به‌ئاسانی ته‌سلیم نابن، ده‌ست له‌و پارهزۆرهههلناگرن بۆ ئه‌و حیزبهبچوكانه، ئه‌وان هه‌رده‌م بیر لهوهدهكهنهوهئهگهر بۆیان بكرێت ده‌نگی به‌رامبه‌ر كپ بكهنهوهبههۆی چاو سور كردنه‌وه‌و درز خستنهنێوان ڕیزه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و كڕینی ویژدانی خه‌ڵكی بهتوانالهناو ڕیزه‌كانیاندا، ئهوهدیمان له‌حیزبی زهحمهتكێشانهوهدهستی پێكرد ده‌بێ دوای ئه‌وان نۆره‌ی كێ بێت ؟ پێشبینی ئه‌وه‌ده‌كرێت ئه‌و جاره‌یان حیزبی سۆشیالیست وه‌یان یه‌كگرتوی ئیسلامی بگرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌توانم بڵێم وه‌ك و كیانی سیاسی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان له‌هه‌ر سێ حیزبه‌كه‌ی تر خاوه‌نی باك گراوندێكی باشتر بوو مێژویه‌كی ناشیرینیان نه‌بوو وه له‌سه‌ره‌تای دروست بونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا ئه‌وان به‌شدار بونه‌و خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تیان هه‌بوه‌و شه‌هیدیان داوه،بۆیهزیاتر جێی مه‌ترسی بون له‌حیزبه‌كانی تر، ههرچهندهلهگهل ئه‌وه‌شدا حیزبی زه‌حمه‌تكێشان سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌هێزیان نه‌بوو جگهلهقادر عه‌زیز خۆی نه‌بێت كهلهههمویان كۆنترو به‌هێزتر بوو ،كاتێك كه‌باسی ئه‌و حیزبهدهكرێت یه‌كسه‌ر وێنه‌ی قادر عه‌زیزمان ده‌كه‌وته‌به‌رچاو، هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت خه‌ڵكی كوردستان به‌باشی سه‌ركرده‌كانی تری حیزبی زه‌حمه‌تكێشان ناناسن ، دیارهههمان هه‌وڵ له‌ساڵی ١٩٩٦ له‌لایه‌ن پارتی دراوهكاتێك عه‌بدولخالیق زهنگهنهیان له‌ڕێگای ده‌زگای پاراستنهوهكڕی و په‌لكێشی ناو پارتیان كرد ویستیان هه‌روه‌ك قادر عه‌زیز وته‌نی سه‌دام ئاسا كۆپیه‌كی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان دروست بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵ و پیلانه‌كانیان سه‌ری نه‌گرت چونكهعهبدولخالیق زهنگهنهئهو كهسهنهبو بتوانێت ببێت به‌كۆپی قادر عه‌زیز و حیزبی زه‌حمه‌تكێشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی له‌ناو ئه‌و حیزبه نه‌بو، ئه‌و كهسهتهنها زمانێكی لوسی هه‌بوو له‌ناو كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كاندا زۆر قسه‌ی ده‌كرد ، پارتی له‌پاداشتی ئه‌و كاره‌ی كه‌كردی پۆستیئهندامی په‌ڕله‌مانی عیراقی له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی خۆیان پێ به‌خشی وه‌ك و كۆنهموستهشارهكان و نمونه‌ی سه‌عدی به‌رزنجی كۆنهئهمین عامی به‌عس كه ئیستا خه‌ریكی پاره‌كۆكردنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدانن له‌به‌غدا ، له‌كۆتاییدا وابزانم هیچ قسه‌یه‌كم بۆ به‌ڕێز قادر عه‌زیز نههێشتۆتهوهكهههڕهشهی ئه‌وه‌ی ده‌كرد نهێنیه‌كان ئاشكرا بكات ئه‌گه‌ر پێویست بكات، من زۆربه‌ی شته‌كانم بۆتان ڕون كرده‌وه، جا ئه‌گه‌ر كاك قادریش هیچی نویی لاههیهبا بۆمان باس بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پێش چاومان ڕون ببێته‌وه‌و شته‌كان وه‌ك و خۆی ببینین ههڵبهتهئهگهر له‌ده‌می ئهوهوهبیبیستین زیاتر خه‌ڵك حه‌ز ده‌كات شته‌كان له‌لایه‌ن خۆیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕون بكرێتهوهنهوهك له‌كه‌سێكی وه‌ك و منی بێلایه‌ن و لهدورهوهبۆچونی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم بۆ مه‌سه‌له‌ی ناوخۆیی حیزبێكی سیاسی كه‌هیچ پهیوهندیێكم له‌گه‌ڵیاندا نیه، به‌ڵام كه‌ئه‌و بهڕێزهڕاستیهكانی وه‌كو خۆی باس نه‌كرد لهوانهیهنهتوانێت ئاوا بهڕاشكاوانهقسهی له‌سه‌ر بكات چونكه‌زۆر له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێت ، ئهوكاتهلهوانهیهههوڵی له‌ناو بردنیشی بده‌ن، بۆیهپیویستهئێمهی چاودێرڕاوو بۆچونه‌كانی خۆمان و زانیاریهگشتیهكانی كهلامان هه‌یه‌به‌بێ زیادو كه‌م بڵاو بكه‌ینه‌وه، تازه خۆكار له‌كار ترازاوهلهوهزیاتر ڕونادات، بۆچی ڕاستیه‌كان باس نه‌كه‌ین بۆ خه‌ڵكی كوردستان گرنگ نیهئهگهر ده‌سه‌ڵاتداره‌كان رازی بن یان نا ئهوهكێشهی خۆیانه؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست