یاداشتننامه‌ى گه‌نجان وڕۆشنبیرانى هه‌ریر بۆ پڕۆژه‌ى چاكسازى

Wednesday, 06/04/2011, 12:00


ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجان و ڕۆشنبیروڕۆژنامه‌نوسانى هه‌ریر به‌ پێویستمانزانى بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ى كه‌ئێستا پێیدا تێده‌په‌ڕین و بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى شاروچكه‌كه‌مان و به‌دامه‌زراوه‌ى كردنى داموو ده‌زگاكان و بۆ نه‌مانى گه‌نده‌ڵى و رۆتین به‌مه‌به‌ستى ریگرتن له‌ ئه‌گه‌رى رودانى هه‌ر پشێوى و ئالۆزییه‌ك و ناره‌زایه‌تیه‌كانى جه‌ماوه‌ر ئه‌م پروژه‌ى چاكسازیه‌ رابگه‌ینین هیوادارین ببیته‌ سه‌ره‌تاییه‌كى باش بو ئیش كردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى گۆرانكارى و چاكسازى ئیدارى له‌ناوچه‌كه‌مان و خزمه‌تكردنى هه‌موو چین و تویژه‌كان وه‌به‌ پێچه‌وانه‌كه‌شى پشگوى خستنى پرۆژه‌و داواكارییه‌كانمان ده‌بێته‌ هۆى دروست بونى ناره‌زاى زیاترى دانیشتوانى شاروچكه‌مان ئه‌وپرۆژه‌یه‌ش بریتیه‌ له‌م خالانه‌ى خواره‌وه‌ :

/1 به‌قه‌زاكردنى شاروچكه‌ى هه‌ریر چونكه‌ هه‌موو مه‌رجه‌كانى به‌ قه‌زا بونى تێدایه‌ .

/2 دامه‌زراندنى فه‌رمانگه‌ى تاپۆ و تاپۆكردنى سه‌رجه‌م خانوه‌كان و دوكان و جیا كردنه‌وه‌ى مولكى حكومه‌ت و خه‌لك له‌یه‌كتر به‌پێى یاسا .

/3پۆستى به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌كان گورانكارى تیدا بكریت وه‌هیچ كه‌سیك بۆى نه‌بیت له‌ چوار سال زیاتر به‌رێوه‌به‌ر بێت ئه‌وپۆسته‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى بروانامه‌و كارامه‌ى و لیهاتوى و دوور له‌ پشتگیرى حزبى

/4 چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌وى كرێچى و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان له‌ماوه‌یه‌كى دیارى كراو كه‌له‌ سێ مانگ زیاتر نه‌بیت و هه‌موو ئه‌و خه‌لكانه‌شى كه‌به‌ واسته‌و پشگیرى و بێ مه‌رجى یاسایی پلیتى زه‌ویه‌كانیان وه‌رگرتوه‌ لێیان بسه‌نریته‌وه‌

/5 دروستكردنى پارك و باخچه‌ى گشتى كه‌تا ئیستا هیچ شوینیكى حه‌وانه‌وه‌ى گه‌نجان له‌ هه‌ریر نیه‌

/6دروستكردنى نه‌خوشخانه‌یه‌كى 100 قه‌ره‌ویله‌ى كه‌ماوه‌ى چوار ساله‌ نه‌خشه‌ى بۆ دانراوه‌ تا ئیستا جێ به‌جێ نه‌كراوه‌

/7 چاره‌سه‌ركردنى كیشه‌ى خانوه‌ زیده‌ رۆیه‌كان به‌ شیوه‌یه‌كى یاساى وه‌ ڕێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ زێده‌ رۆییه‌ك

/8 به‌گه‌رخستنى كارگه‌ى قوتوبه‌ندى هه‌ریر كه‌ ماوه‌ى چه‌ند سالێكه‌ وه‌ستاوه‌و له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ت به‌نایاساى ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌كاتیكدا به‌سه‌دان گه‌نجى شاروچكه‌كه‌مان بیكارن

/9 گرنگیدان به‌بوارى په‌روه‌رده‌ى و دروستكردنى چه‌ند باخچه‌یه‌كى ساوایان و دایه‌نگه‌
/10 گێرانه‌وه‌ى مولك ومالى گشتى و خانوى حكومى و دوكانه‌كانى بازارى هه‌ریر كه‌ مولكى شاره‌وانین له‌ لایه‌ن هه‌ركه‌سیك ده‌ست به‌سه‌ردا گیرابیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاپوش كرابن به‌ شیوه‌یه‌كى نایاساى وه‌ دانانى لیژنه‌یه‌ك بو به‌دواداچون

/11گه‌رانه‌وه‌ى مافى وه‌رگرتنى پیشینه‌ى خانووبه‌ره‌ بۆ هه‌موو دانیشتوانى ناو هه‌ریر و باتاس .

/12دانانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ به‌دواداچون و لێپرسینه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ى به‌ زێده‌ره‌وى سه‌رپێچیان له‌ خزمه‌تگوزارى كاره‌باو ئاودا كردووه‌ و ده‌كه‌ن

/13 دورخستنه‌وه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى حزبى و كه‌سى له‌ كاروبارى فه‌رمانگاكان

/14 گرنگى دانى زیاتر به‌ كه‌رتى كشتوكالى له‌ هه‌ریر و كردنه‌وه‌ى زنكو یان په‌یمانگایه‌كى كشتوكالى چونكه‌ ناوچه‌یه‌كى كشتوكالى فراوانه‌

/15 سود وه‌رگرتن له‌ ئاوى زیى گه‌وره‌ له‌ ریگاى پروژه‌ى راكیشانى ئاو به‌مه‌به‌ستى خواردنه‌وه‌و كشتوكال كردن و پروژه‌ى گه‌شتیارى

/16پاراستن و گرنگیدان به‌ شوینه‌واره‌كان و نوژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌لاى خانزاد و كردنى به‌ شوینیكى گه‌شتیارى و شارستانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە