جلال بەم خیانەتە بەتەماى چى ؟
Wednesday, 18/11/2009, 12:00
جارێكى تر مامى خلەفاو خیانەتێكى ترى خستە نێو دەفتەرى رەشى مێژووى شەرمەزارى خۆیەوە ئەویش پاش ئەوەى كە زۆر ئاشكرایە وەك سەفەقەیەكى سیاسى گرنتى لە شیعە وەرگرتووە بە پشتیوانى ئێران كە دەنگى بۆ بدەن كە وەك سەرۆك كۆمار هەلبژێردرێت بۆیە بەبێ گوێدانە ئیرادەى خەلكى كوردستان یەكسەر دەنگى دا بە یاساى هەلبژاردن و ڤیتۆى بە كار نەهێنا دیارە هەموو كەس دەزانێت كە شیعە چۆن بەیاسا گۆلى لە كوردو تەنانەت لە سونەش كردوە چونكە هەموومان باش دەزانین ئەو زیادكردنەى لەرێژەى دانیشتوان لە پارێزگا شیعە نشینەكان وە بە بەغدادیشەوە زیادى كردوە تەنها لە بەرژەوەندى شیعەیە وە كورد هەرچیەك بكات بەیاسا كورسیەكانى كەمى كردوە .بۆیە ئەگەر ئەمە مەهزەلەیكى سیاسى نەبێت چیە ؟ لەلایەك پەرلەمانى كوردستان بەكۆى دەنگ نارازین لە رێژەى كورسیەكان وە پەرلەمانى عێراق لە لایەن لیستى هاوپەیمانیەوە بانگهێشتى وەزیرى بازرگانى دەكات بۆ ئەو مەسەلەیە و مسود بارزانى هەرەشەى موقاگعه دەكات وفۆاد معسوم پەپولە ش دەلى عەیبى نیە وە مامى خلەفاویش ئاگاى تەنها لە كورسیەكەى خۆیەتى ئایا بەتەماى چیە ئەگەر تەنها پاراستنى بەرژەوەندى خۆى و بنەمالەكەى نەبێت یان ئاگاى لە و هەموو هات و هاوارە نەبوو لە كوردستان . دەترسم پێمان بلێت لەپێناو بەرژەوەندى كوردە خۆ ئەمجارە لیستى گۆران نیە بەلكو تەواوى هەرێمى كوردستانە كە نارازین لەو زیاد كردنە یان زۆر بێمنەتانە گوێ بە هیچ شتێك نادات تەنانەت پارتیش بە گەمژە دەزانێت وە بەنیازە كلاو بكاتە سەر پارتیش بۆیە ئیتر پێویستە رێگە بەم كەسە خلەفاوە نەدرێت یارى بە چارەنووسى ئەم گەلە بكات ئەوەتا بەبەرچاوى تەواوى جیهانەوە لە كوێ بووە سەرۆك كۆمارێك سەردانى وولاتێكى تر بكات وەلەلایەن سەرۆك كۆمارەوە پێشوازى نەكرێت وەك ئەوەى فەرەنسا تەنانەت ساركۆزى پێشوازى نەكرد ئایا ئەمە لە عیلاقاتى نێو دەولەتى چیە جگە لە سوكى مامە نەبێت بۆیە جەماوەرى كوردستان پێویستە سنورێك بۆ ئەم شێتیە دابنێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست