کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمەى كورد مەمنونى كاك نەوشیروانین نەك جه‌لال ومه‌سعود وەلامیك بۆ بەرێز مستەفاى حەسەن گەورە

Thursday, 05/11/2009, 12:00


لەگەل رێزى بێ پایانم بۆ بۆچونى بەرێزتان لە خەمخۆرى و دلسۆزیتان بۆ ئایندەى ئە م كوردە بەش مەینەتە بەلام بەرێزم كاك نە وشیروان هە‌موو توورەیی نارەزایی خەلكى لوش نەداو ە چونكە لاى بەرێزتان دیارە زۆر ئاساییە كە توندو تیژى و رووبەرووبونەوە لەگەل یەكیەتى و پارتى بكرێت كە زۆر مەیلیان لەشەرو كوشتن وبرینە.

ئایا رەواى هەقە تۆ بگەرێیتەوە بۆ سالانى نەوەدەكان دووبارە شەرێكى خوێناوى لەم هەرێمە بێ خاوەنەدا بخولقێنیت كە ئاگرێكە بە كەس دانامركێتەوە ئایا ئاسانە كوشتنى گەنجێك كە بە چ دەردەسەرى وداماویە ك لەم كوردستان كلۆلە پەروەردەكراوە و جەرگى دایكێك بسوتێنى و مالێك وێرانى بكەیت و رێزى رۆح و گیانى ئینسانێك نرخى نەمێنێت وەك ئەوەى لەبەغداجى روویداوە بۆیە من دلنیا م لەوەى كە ئەگەر پەیامى كاك نەوشیروان ولیستى گۆران بەو شێوەیە نەبوایە لە ئەنجامى هەلبژاردنەكان شەرێكى خوێناوى روویدەدا وە من و تۆ و زۆربەى لایەنە دەرەكى و ناوخۆیی و كوردى و بێگانەكان ئۆبالى ئەو كارەیان دەخستە ئەستۆى كاك نەوشیروان و قەرزارى مێژوویان دەكرد ولاپەرەیكى رەشى لە مێژوودا تۆمار دەكرد وەك ئەوەى سالى 66 كەراستە هەولێك بوو بۆ نەهێشتنى زالبوونى عەقلییەتى بنەمالەیی و خیلەكى بەسەر بزاڤى كوردى بەلام ئەو كەرستە وئامرازەى بەكارهات (جا....یتى) و(براكوژى) بوو كە ئێستاش مێژوو نەفرەتیان لێ دەكات بۆیە ناكرێت تۆ دەست بۆ ئامرازێك بەریت كە كۆمەلگەى نێو دەولەتى وئیقلیمى و ناوخۆیی پشتگیریت نەكەن ( جا لێرەدا شتێك هەیە پێدەچێ بەرێزتان بزانن هەر ئەو شەوەى كە ئەنجامەكان دەرچوو , سلێمانى كەوتە ئینزارەوە بە هەزاران چەكدار لە گردەكەو لە ناو سلێمانى ئامادەى رووبەرووبونەوە بون بۆشەر بەلام باشترین و حكیمانەترین بریاردرا بۆ هێوركردنەوە !!!!!!) .

بۆیە بەرێزم ماندیلا سالى 1961 لێپرسراوى بالى عەسكەرى ئەنجومەنى نەتەوەیی ئەفریقى بوو وە بەرپرسى رووبەروبونەوەی چەكدارى بوو تەنانەت سالى 1985 پێشنیارى ئەوەیان بۆكرد كە لە زیندان ئازاد دەكرێت بەرامبەر بەوەى كە بریاربدات كە چەك دابنێن بەلام پێشنیارەكەى رەت كردەوە كەچى لەكۆتایدا ئاشتى هەلبژارد وە ئێستاش ماندیلا ئەو كەسەیە مرۆڤایەتى شانازیی پێوە دەكات .

دیارە قورسە قبولكردنى ئەو واقعە بەلا م پێویستە بروانینە دەرەنجامەكانى ئایا دەزانیت ئێستا بەرپرسەكان باوەریان بە حیمایەو مندالەكانیان نەماوە , بەرپرسەكان ئارامیان لەدەستداوە , خەلكى چاوى كرایەوە , نەخێر سەركەوت , بۆ هەتا هەتایە بەرە لە ژێر پێی مامەو كاكە دەركرا دەروازەیك بەرووى خەلكدا كرایەوە كە چۆن دەسەلات لاواز دەكات وە ئیرادەى جەماوەر فەرز دەكرێت بەسەر حوكم ودەسەلات ..........هتد.

بۆیە دەپرسم ئایا ئەوە باشترە لە ئەوروپا خۆپیشاندان بكرێت لەپێناو نانبرین ودەركردن یان لەپێناو ئەوەى كەیەكیەتى وپارتى بەهۆى شەرەوە حالەتى نائاساییان رادەگەیاند و كوشتن وزیندانی و ئەتكى شەرەف وناموسى خەلكیان دەكرد و حاكم قادرو شێخ جەعفەرو خولەو دەزگاى دژە تیرۆر وپیاو كو ژەكانى مامە بەپشتیوانى زێرەڤانى بەربونایەتە گیان خەلكى وە(با) یەك لە كوردستان هەلى بكردایە كە مامە وكاكە هەمیشە حەز دەكەن شەنى تیابكەن وە ئۆبالیان دەخستە ئەستۆى كاك نەوشیروان ئامانجە سەرەكیەكان وون دەبوو بۆیە پێویستە بەویژدانەوە بریار بدەین وە پشوو درێژ بین لە ئاستى رووداوەكان چونكە هەر بێ كارەبایی و درێژى سەرەى بەنزین و گرانى بەرمیلە نەوت سەریان ئەخوات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە