لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی بەهاری کوردستاندا چەتری ئازادی لە لەندەن خۆپیشاندانی جەماوەری سازدەکات!
Saturday, 11/02/2012, 12:00
چەتری ئازادی/لەندەن
ئهمڕۆژانه ساڵیک بهسهر خۆپیشاندانی شارهکانی کوردستاندا تێپهڕدهبێت، بهڵام هێشتا تارماییهکانی ئهم بزوتنهوهیه کە ٦٢ رۆژی خایاند بهئاسمانی کوردستاندا لهگهڕدایه. گهرچی دهسهڵات لهڕیگای لهشکرکێشیو هێزه مافیایهکانیهوه سهرکوتی ئهم بزوتهوهیهی کرد، بهڵام خواستهکانی بۆ ئاڵوگۆرپێدانی ڕیشهیی لە سیستەمی دەسەلاتی هەرێمی کوردستانو کۆتایی هێنان بە گەندەڵی و بهدیهێنانی ئازادیو ژیانێکی باشتر لهشوێنی خۆیدا ماوه. تهنهنات ناڕهزایهتیو خۆپیشاندانهکانی ئەمساڵی خویندکاران، هاتنهمهیدانی کرێکارانو دانیشتوانی گهڕهکهکان بۆدابینکردنی خزمهتگوزاریهکان .. نیشانهی لیدانی دڵی ئهم بزوتنهوهیەیه.
دەسەڵاتی یەکێتیو پارتی بەناوی سەرۆکایەتی هەرێمو حکومەتو پەرلەمانەوە لە ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بەڵێنیان بە جێبەجێکردنی داواکانی خۆپیشاندەرانیان داوە، بەڵام بەکردەوە هیچ کام لەوانەیان دابین نەکردوە. ئێستاش جارێکی تر ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارە خەریکی جێگۆڕکێی کورسیەکانی حکومەتنو دیسانەوە سیناریۆی دەورەیەکی تری بەڵێنو بڕیاری بێبایەخی تر بەناوی کابینەی تازەو دەورەی تازەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە دەست پێدەکەن، بەڵام ئەوەی بۆ خەڵکی کوردستان بوەتە حەقیقەتو یەقین ئەوەیەکە لەژێر ئاسمانی دەسەڵاتی یەکێتیو پارتیدا هیچ گۆڕانێک ڕوونادات. ئەوەتا تا ئێستا بکوژانی خۆپیشاندەران ئازادانە دەسوڕێنەوەو هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکانیش لە زیندان توندەکرێن. تا ئێستا بودجەی خەڵکی کوردستان لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە تاڵان دەکرێ. تا ئێستا یاسای سەرکوتکردنی خۆپیشاندانو گرتنو سزاو هەڕەشە لە ڕۆژنامەنوسانو خۆپیشاندەران بەڕێوەدەچێ. هیچ بەڵێنو بڕیارێکی چاکسازیو نەهێشتنی گەندەڵیو کەمکردنەوەی دەسەڵاتی میلیشیاکانی حزبی دەسەڵاتدار بچوکترین گۆڕانێکی لەژیانی سیاسی و ئیداریدا نەهێناوەتە ئاراوە.
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر خۆپیشاندانەکانو بۆ بەرزراگرتنی خەباتو نارەزایەتیەکانی بەهاری کوردستان، چەتری ئازادی رۆژی ١٧ شوبات لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بڕیاری سازدانی خۆپیشاندانی جەماوەری داوە .
.لێرەوە دەمانەوێت بە سەرجەم خەڵکی کوردستان و ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا ڕابگەیەنین کە بە هۆی ئەو ڕێگریانەی کە لە لایەن پۆلیسی بەریتانیاوە خراوەتە سەر ڕێی خۆپیشاندانەکە سەبارەت بە کەم کردنەوەی ژمارەی خۆپیشاندەران ، چەتری ئازادی بڕیاری داوە کە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە لە ژمارەیەکی دیاریکراو تێپەڕ نەکات . هۆی ئەم ڕێگری یە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە دوای زنجیرە چالاکیەکانی چەتری ئازادی لە پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی بۆ سەر نوسینگەی حکومەتی هەرێم لە لەندەن لە دوای ١٧ی شوباتی ٢٠١١ وە ، نوسینگەی حکومەتی هەرێم مەجبوور کراوە بە گواستنەوەی بارەگاکەی بۆ جێگەیەکی وا کە خۆپیشاندان و کۆبونەوەی فراوانی جەماوەری لە وێدا بواری نەبێت و لە لایەن پۆلیسی بەریتانیاوە ڕێگەی پێ نەدرێت . ئێمە لە کاتێکدا کە خودی گواستنەوەی نوسینگەی حکومەتی هەرێم بە سەرکەونێکی گەورەی خەبات و ناڕەزایەتیەکانی چەتری ئازادی لە لەندەن دادەنێین ، لە هەمان کاتدا داوای لێ بوردن لە ئەندامان و گەنجانی نێو ڕەوەندی کوردی دەکەین لە بەریتانیا کە ناتوانین بە فراوانی بانگەوازی بەشداری بوونیان بکەین لە خۆپیشاندانەکەدا ، بەلام هەموو لایەک دڵنیا دەکەین کە ئەو ژمارە دیاریکراوە لە خۆپیشاندەران نوێنەرایەتی دەنگی ئەو هەزاران هەزار کەسانە دەکەن کە ساڵی پار هاتنە بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم و پشتیوانیان لە داواکانی خەڵکی کوردستان کرد.
چەتری ئازادی لەو رۆژەدا "بەیاننامەی مافو ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان" کە لە کۆبونەوەی ١٢-١٢-٢٠١١ لە پەرلەمانی بەریتانیا لەلایەن زۆربەی بەشداربوان دەنگی پێدرا و هەروەها ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا بەرێز جان ماکدۆنێل پشتیوانی لێکرد، لەگەڵ خواستی دادگایی تاوانبارانو تەقەکەران لە خۆپیشاندەران دەکەینە خواستی خۆپیشاندانەکەمان.
شوێنی خۆپیشاندانەکە: 23 Buckingham Gate, London, SW1E 6LB
کات: کاتژمێر ٢ ٤ ی پاش نیوەڕۆی ١٧ / ٠٢ / ٢٠١٢
نزیکترین ئێستگەی شەمەندەفەری ژێر زەمینی : ST. JAEMSS Park یان Victoria Station
دەتوانن بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
[email protected] چەتری ئازادی/ لەندەن
١٠ / ٠٢ / ٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست