کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ندامێكی‌ سى ئاى ئه ى : بارزانی‌ یه‌كێك بوو له‌ كڕیارانی‌ نه‌وت له‌سه‌رده‌می‌ سه‌دام حسێن ‌

Sunday, 15/08/2010, 12:00


تشارلز دۆڵفه‌ر ، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ جێبه‌جێكاری‌ تیمی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دۆزینه‌وی‌ چه‌كی‌ كۆكوژ له‌ عێراق، له‌سه‌ر زاری‌ عامر محمد ره‌شید عوبه‌یدی‌ وه‌زیری‌ نه‌وت له‌سه‌رده‌می‌ فه‌رمانڕه‌وای‌ سه‌دام بلاَویكرده‌وه‌" مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان سه‌رپه‌رشتی‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ "ئاسیا" بووه‌ كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ كڕیارانی‌ نه‌وت و ته‌نها له‌ماوه‌ی‌ ئایاری‌ ساڵی‌ 1999 هه‌تا كانونی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 2003 له‌به‌رامبه‌ر كڕینی‌ 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ، بڕی‌ 174 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ عێراق داوه‌.
دۆڵفه‌ر به‌ ماڵپه‌ڕی‌ فۆرین بالیسی‌ وتوه‌" ره‌شید ، به‌و پێیه‌ی‌ وه‌زیری‌ نه‌وت بووه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌ی‌ ڕێكخستوه‌ ، به‌لاَم بڕیاره‌كان له‌ژێر ده‌ستی‌ سه‌دام یاخود یه‌كێك له‌چوار یاریده‌ده‌ره‌ ناسراوه‌كه‌ی‌ كه‌ عزه‌ت دووری‌ و عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید و ته‌ها یاسین و تارق عه‌زیز بووه‌و هه‌ندێ‌ جار عوده‌ی‌ كوڕی‌ سه‌دام هاتۆته‌ نێو ئه‌م گرێبه‌سته‌ بازرگانیه‌ گه‌وره‌یه‌وه‌.
دۆڵفه‌ر كه‌ هاوكات سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ پشكنینی‌ عێراقی‌ سه‌ربه‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵگری‌ مه‌ركه‌زی‌ ئه‌مریكا (CIA) بوه‌ ، باسله‌وه‌ ده‌كات" ئه‌م كاره‌ له‌ پێگه‌یه‌كی‌ هه‌ستیارو گرنگ ئه‌نجام ده‌دراو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی‌ سه‌ربه‌ رژێمی‌ سه‌دام ، سامانی‌ نه‌وتی‌ عێراقیان به‌فیرۆ ده‌دا.
عامر محمد ره‌شید وه‌زیری‌ پێشووی‌ نه‌وتی‌ عێراق ئێستا له‌ گرتوخانه‌ی‌ كرۆپه‌ره‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌رٍێوه‌ی‌ ده‌به‌ن.


http://knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=2020&Cor=Hewal

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە