له بۆشایی ده‌سه‌ڵاتدا خوێنی میلله‌ت ده‌رژێت
Thursday, 13/05/2010, 12:00
فرمێسک و هه‌نسکی گشتمان ناگاته دووا هه‌ناسه‌ی سه‌رده‌شتی شه‌هید.
له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌هیچ ووشه‌یه‌ک نیه بۆ ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌م ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت تکاو نزامان ئه‌وه‌یه که ئه‌مه دوواهه‌مین کاره‌ساتی دڵته‌زێن بێت بۆ ئه‌م گه‌له سته‌م دیده.
هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی حوکمڕانی کورد که‌چه‌ند که‌میشه ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌مان نیشان ده‌دات که‌تائێستا نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانیوه مافی تاک له‌مه‌ترسی بپارێزێت به‌ڵکو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌یان خستۆته ژێر پێی فیل و به‌ر قه‌ڵبه‌ی گورگه‌وه، ئه‌گه‌ر خۆشیان ڕۆڵی گورگه‌که نه‌بینن.
ئاخر له‌بێ ئاگایی ده‌سه‌ڵات، حوکمه‌ت ، حیزبی باڵاده‌ست، و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌دا گرتووه، خوێنی لاوی کورد ده‌رژێت، یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ئاگایان له‌میلله‌ت نه‌ماوه.
ئه‌گه‌ر ڕاستت ئه‌وێت ئێمه ڕۆژانه چه‌ندین سه‌رده‌شت و سۆرانمان له‌ده‌ست ده‌چێت.
گا به‌ده‌ست دوژمنان له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، گابه‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی خۆمان، گاله‌به‌ربێ هه‌ڵوێستی به‌رپرسانمان گاله‌به‌رنه‌بوونی ئازادیی بیروڕا .......هتد.
ئاخر کام ده‌زگای کوردی هه‌یه سۆراخی یه‌ک وونبوی ووڵاته‌که‌م بزانێت؟
باس له‌که‌س وکاری خۆیان ناکه‌م!
پێمان بڵێن کام به‌رپرسی کورد ئاگاداره له ئیهانه‌کردن ولاوازکردن وشکاندنی هێزو توانای لاوانی ووڵاته‌که‌ی ؟
له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ش.
پێمان بڵێن کێ به‌رپرسیاره له ڕژانی خوێنی کورد؟
ئاخر ئه‌وپاشاگه‌ردانییه‌ی له‌ناو سیسته‌می ژیانی کوردی‌دا هه‌یه له‌چ میلله‌تێکی ئه‌م زه‌مینه‌دا به‌دی ئه‌کرێت ئێستا؟
ئێمه‌ی کورد هه‌ر خواوه‌ند وای دروست کردوین بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌ره‌رێکمان بۆ که‌س هه‌بێت دوژمنمان زۆره، ئینجا جگه له‌وه‌ی خۆشمان له‌ناو خۆماندا دوژمنی یه‌کترین.
سه‌یر نیه هه‌ندێکمان بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ویترمان دی بێت و بێ ئه‌وه‌ی بیناسین له‌به‌ر ووته‌یه‌ک یان هه‌ڵوێستێک، یان له‌سه‌ر گۆرانییه‌ک ئه‌بینه دووژمنی باوه‌کوشته‌ی ئه‌وی تر؟
ساڵی پار ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی بیلد تسایتونگ له‌ڕیپۆرتاژێکی فراوانیدا ژماره‌ی گشت ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌ڵمانانه‌ی ئاشکرا کرد که‌له‌زیندانه‌کانی ووڵاتانی جیهاندان، وه زۆربه‌یانی ده‌ست نیشان کردبوو که له‌کام ووڵات وله‌کام به‌ندینخانه‌و بگره هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر چ تاوانێک گیراوون .
ئاخر ئه‌مه ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆ ئه‌یکات، ئه‌بێت دام وده‌زگاکان چی بکه‌ن؟
هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه داوای له‌حوکمه‌ت کرد که‌ده‌بێت به‌ئه‌رکی به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ستێت به‌رامبه‌ر به ئازاد کردنی هاووڵاتییانی.
ئاخر ووشه‌ی هاووڵاتی بوون زۆر گه‌وره‌یه !
پێش هه‌موو شتێک ئه‌پرسم ئایا کام ڕۆژنامه نوس ، ڕۆژنامه، هه‌فته‌نامه، گۆڤارهتد هه‌وڵێکی بچوکیشیان له‌م بواره‌دا داوه؟
نازانم ئایا به‌رپرسانمان ئه‌وه ده‌زانن که به‌رپرسیارێتی ته‌نها ئه‌مر ده‌رکردن و سواری سه‌ریاره‌ی که‌شخه‌و پاره‌کۆکردنه‌وه‌و فیزلێدان ووووو هتد نیه؟
ئایا له‌وه‌تێگه‌یشتوون که به‌رپرس مانای وایه به‌رپرسه له پاراستنی ژیانی هاووڵاتی؟
ئایا ده‌زانن که‌چۆن ماڵ و مناڵ و سه‌روه‌تی خۆیان ئه‌پارێزن ئه‌بێت ئاواش هاووڵاتییان بپارێزن؟
ئه‌گه‌ر نازانن ، ئه‌وا تادره‌نگ نه‌بووه بچنه‌وه ماڵه‌وه دانیشن و خه‌ریکی پاراستنی خاو‌و خێزانی خۆیان و ئه‌و سه‌روه‌ته‌بن که‌تائێستا کۆیان کردۆته‌وه.
ئه‌گه‌ریش ئه‌یزانن ،چونکه هچیان نه‌کردووه ده‌با تازووه ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه وبه‌هه‌مان شێوه به‌ره‌و ماڵه‌وه ملی ڕێبگرن خه‌ریکی هه‌مان پرۆژه‌ی سه‌ره‌وه‌بن.
ئاخر خۆ قسه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ئازادی ڕاده‌ربڕین سزای کوشتنه، به‌ڵکو قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به‌وپێه‌ی که‌له‌گشت لاوه خاوه‌نی دوژمنین و بۆشاییه‌کی ته‌واو له‌نێوان میلله‌ت وحوکمه‌ت دا هه‌یه، هه‌روه‌ها بێ ئاگاییه‌کی به‌رچاویش له‌لایه‌ن به‌رپرسانمانه‌وه هه‌یه.
ئه‌مه ئه‌بێته فاکته‌رێکی زۆر به‌هێز که‌زیاتر لاوازمان بکات و دووژمن به‌ئاسانی ئه‌و پلانانه‌ی که‌خۆمان له‌بێ ئاگاییه‌وه دژی یه‌کتر دایئه‌رێژین به‌ده‌ستێکی قێزه‌وه‌ن بیکاته واقیعێکی تاڵ بۆمان.
جا دوژمن زۆر و خاوه‌ن ماڵ خه‌وتوو بێئاگاو، خۆشمان ناکۆک، ئیتر له‌مه‌زیاتر چیمان لێ بقه‌ومێت؟
ده‌سا یان ئه‌وه‌یه وه‌ک به‌رپرسی ووڵاتانی دوونیا هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ پاراستن و ڕێکخستنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، یان ده‌ست له‌باڵامان هه‌ڵگرن و خواتان له‌گه‌ڵ.
ئه‌م میلله‌ته چۆن خۆی ژیاندووه تائێستا ئاوا بابڕوات و هه‌رکه‌س له‌ماڵی خۆی، خۆ دوژمن له‌مه خراپترمان پێناکات.
هه‌رچه‌نده چه‌ندین هه‌وڵی نه‌زۆکیش هه‌یه‌بۆ دروست بوونی چه‌ندین ڕێکخراو بۆ داکۆکی کردن له‌مافی تاکی کورد، به‌ڵام منیش داوا له‌ڕۆشنبیرانی ووڵاته‌که‌م ده‌که‌م که‌هه‌وڵێکی جدیتر بده‌ن بۆ دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی که‌داکۆکی له ژیان وکه‌رامه‌تی تاکی کورد بکات.
ده‌سا یان خۆمان ببینه خاوه‌نی خۆمان یان خاوه‌نێک بۆخۆمان په‌یدابکه‌ین تا پارێزگاریمان لێ بکه‌ن له دژی فڕاندن و تۆقاندن وکوشتن.
نازانم کێ ووتویه‌تی خۆ ئه‌گه‌ر ووڵات به‌ڕێوه‌بردن وه‌ک ئه‌مه‌ی کوردستان بێت، منیش ئه‌توانم ووڵاتی چین به‌ڕێوه‌به‌رم.
ڕاستی ووتووه چۆن هیچ شتێک له‌سه‌ر حوکمه‌ت نییه، که‌هاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاراستنی گیانیش له‌سه‌ر ئه‌و نه‌بێت ، باهه‌ر نه‌بێت.
تێبینی:- هه‌رکه‌س ولایه‌نێک له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند ووته‌یه‌م به‌دووامدا گه‌ڕا ، له‌که‌س نه‌پرسێت شوێن ومه‌کانم لای زۆربه‌ی‌هینه‌کانتان مه‌علومه. ئاماده‌م بۆ هه‌موو سزایه‌ک، به‌ڵام سوێندتان ئه‌ده‌م چیدی هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی تر پیس مه‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست